لەیلا عومەر

کەسایەتییەکی سیاسیی کورد و ئەندامێکی ژنە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەیلا عومەر عەلی (لەدایکبووی ١٩٧٥)[١] کەسایەتییەکی سیاسیی کورد و ئەندامێکی ژنە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی دیاریکرا و لە ٣١ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەستبەکار بوو.[٢][٣] دواتر لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢دا، بووە شارەوانی سلێمانی و ھەتا ئێستاش ئەو پۆستەی پێیە.[٤] ئەو یەکەم ژنە لە مێژوودا کە بووەتە جێگری پارێزگاری سلێمانی و شارەوانی سلێمانی.[٥]

لەیلا عومەر عەلی

لەدایکبوون١٩٧٥
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان
ڕێکخراو یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
ئایینئیسلام (سوننە)

ژیان دەستکاری

لەیلا عومەر لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٧٥ لە دایکبووە، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی بنەڕەتیی و ئامادەییی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین درێژە بە خویندن دەدات و لە ساڵی ١٩٩٦ بڕوانامە لە بواری یاسا بەدەست دەھێنێت. لە بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕۆژھەلاتی شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە، لە سالێ ٢٠٠٠ بووە جێگری ھەمان بەڕێوەبەرایەتی و لە ٢٠٠٥یش بووە بە بەڕێوەبەر. دوای بەشداری کردنی لە سیاسەت بووە ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەو حیزبە چەندی پۆستی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠١٩ بە ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی یەکێتی ھەڵبژێردرا،[٦] لە ئێستاشدا ئەندامە لەم ئەنجوومەنە.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی دەستبەکاردەبێت". kurdino.com. ٢٠٢٢-٠٢-١١.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "جێگری پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوو". rudaw. Retrieved 31ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ "لەیلا عومەر بووە جێگری پارێزگاری سلێمانی". nrttv. Retrieved 31ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی دەستبەکاردەبێت. kurdsatnews (لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
  5. ^ بۆ یەكەمجار ژنێك دەبێتە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی. pukmedia (لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
  6. ^ "سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی و قائیمقامی بازیان دەستبەکاربوون". kurdistan24.net. ٢٠٢٢-٠١-١٠.
  7. ^ "بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژنێک دەبێتە جێگری پارێزگاری سلێمانی". xendan. Retrieved 31ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)