ھێرشی قوتابخانەی کازان

ھێرشی قوتابخانەی کازان ڕۆژی ١١ی ئایار لە خوێندنگایەکی شاری کازان، تاتارستان، ڕووسیا ڕوویدا، کە تێیدا نۆ کەس حەوت خوێندکار و دوو مامۆستا لە ناویاندا کوژران و ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون، ھێرش بۆ سەر قوتابخانەکە لەلایەن کەسێک بە ناوی ئیلناز گالیاویف ئەنجامدرا.[١][٢][٣]

ھێرشی قوتابخانەی کازان
بە تاتاری: Илназ Ринат улы Галәвиев
سزازیندانی هەتاهەتایە
وڵاتڕووسیا
جێGymnasium 175, Qazan، کازان
پۆتانی شوێن٥٥°٤٧′٣٥″N ٤٩°١٣′٣٠″E
کاتی ڕوودان١١ی ئایاری ٢٠٢١
چەک و تەقەمەنیsemi-automatic shotgun، improvised explosive device
TargetGymnasium 175, Qazan
تاوانبارİlnaz Ğäläwief
Map

ڕووداوەکە دەستکاری

ھێرشەکە لە قوتابخانەیەکی شاری کازانی تەتارستانی ڕووسیا ڕوویداوە، کە ٧١٤ خوێندکار و ٧٠ مامۆستا و کارمەندی ھەیە، سەرەتا لە دەرەوەی قوتابخانەکە تەقەیەکی ئاسمانی زۆر تەقێندرا، بەڵام بەر لە وەی ئەم ڕووداوانە ڕووبدات، ھێرشکارەکە کە ناوی ئیلناز گالیاویفە بەبێ چەک سەردانی خوێندنگاکەی کردبوو، بەڵام ڕێگەی پێنەدراوە و لە دەروازەی سەرەکی لەلایەن سیستمێکی ئەمنییەوە کە پێویستی بە کارتە، ڕاگیرا دواتر ھێرشبەرەکە بە چەک ھێرشدەکاتە سەر قوتابخانەکە دوو کەس لە پاسەوانان بریندار دەکات لە کاتَکدا ھەوڵیان دەدا بیوەستێنن، یەکێک لە پاسەوانەکان توانی دەست بنێ بە دوگمەی زەنگی ئاگادارکردنەوەی قوتابخانەکە. بۆ ئەوەی مامۆستایان و قوتابیان لەو ھێرشە ئاگاداربکرێنەوە. لە ڕێگای پەیوەندی ڕادیۆیییەوە داوا لە مامۆستایان کرا دەرگای پۆلەکانیان دابخەن. بەڵام بکوژەکە دەچێتە ناو قوتابخانەکە و دوو مامۆستا و ٧ قوتابی ١ کارمەندی قوتابخانەکە دەکوژێت. ھەندێک لە قوتابییەکان لە ڕێگای پەنجەرەی قوتابخانەکەیان خۆیان فڕێ دایە دەرەوە بەڵام بەھۆی ئەو بازدانە مردن. خزمەتگوزاری ئاسایشی فیدراڵی دوای تەقەکردنەکە دەگاتە قوتابخانەکە و بکوژ دەستگیردەکەن. کە گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بووە پێشتر لە ھەمان قوتابخانە قوتابی بووە.[٤]

دوای ڕووداوەکان دەستکاری

ھەر زوو ئەم ڕووداوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوو وەوە و کاردانەوەی زۆری لێکەتەوە. ھەموو کارەکانی دەوامی دووەم لە کازان ھەڵوەشێنرایەوە و دەروازەی خوێندنگەکانی دیکەی کازان سنووردار و بەھێز کران. ھەروەھا پۆلیس دەستیان کرد بە گەران و پشکنین لە شارەکە، بەھۆی ئەم ڕووداوە ١٢ ی ئایار بە ڕۆژی ماتەمینی ڕاگەیاندرا. سەرجەم بۆنە و ئاھەنگەکانی ١١ و ١٢ی ئەیار ھەڵوەشێنرانەوە. خەڵک داوایان کرد کە مۆڵەتی چەک وەرگرتن لەو وڵاتە قورستر بکرێت کە ھاوکاتیش سەرۆک ڤلادیمیر پوتین لە پەیامێکدا دوای سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان، فەرمانی بەحکومەت کرد کەیاساکانی چەکی ئەو وڵاتە توند بکات. بۆ ئەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Казанский стрелок признал вину. Kommersant (بە ڕووسی). 2021-05-12. Retrieved 2021-05-12.
  2. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/12052021. Retrieved 2021-05-14. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  3. ^ "لە ڕووسیا هێرشکرا سەر قوتابخانەیەک؛ نۆكەس كوژران". regaykurdistan. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "لە هێرشی سەر قوتابخانەکەی شاری کازان لە ڕووسیا 9 کوژراو و 32 بریندار هەن". rudaw. Retrieved 12-05-2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری