فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر

فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر یەک فڕینی گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ئەتینا، یۆنان، بەرەو فڕۆکەخانەی ویلنیۆس، لیتوانیا بوو.[١] لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١، کاتێک چوو ناو ناوچەی فڕینی بیلاڕووس، لەلایەن حکوومەتی بیلاڕووسەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مینسک کرا، کە دوو کەسی تێیدا: ڕۆمەن پرۆتاسویچ چالاکی سیاسی و دەستگیرانەکەی سۆفیا ساپگا، لەلایەن ھێزە بیلاڕووسییەکانەوە دەستبەسەرکران. سەرۆک کۆماری بیلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ فەرمانی ھەلفڕینی فڕۆکەی شەڕکەر و ئاراستەکردنی بەرەو فڕۆکەخانەی مینسکی دا. فڕۆکەکە لە دوای حەوت کاتژمێر توانی ھەلفڕێت و ھەشت کاتژمێر و نیو درنگتر لە کاتی خۆی گەیشتە فڕۆکەخانەی ویلنیۆس.

فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر
بەشێکە لەhijacking of Roman Pratasevich
بابەتی لاوەکیhijacking of Roman Pratasevich
وڵاتبیلاڕووس
جێفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مینسک
کاتی ڕوودان٢٣ی ئایاری ٢٠٢١
خاڵی دەستپێکفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ئەتینا
Destination pointVilnius Airport
کەشتیبۆینگ ٧٣٧
کارپێکەرRyanair
Item operatedSP-RSM
Targethijacking of Roman Pratasevich
Flight numberFR4978

ئەم ڕووداوە کاردانەوەیەکی زۆری لەلایەن ھەندێک وڵاتانی جیھان ھەبوو. لە ڕۆژی دوای ڕووداوەکە، یەکێتیی ئەورووپا ھەندێک گەمارۆی نوێی لە دژی حکوومەتی بیلاڕووس دەستپێکرد، وەکوو داخستنی ناوچەی فڕینی بیلاڕووس و کۆمپانی ھێڵی ئاسمانی. ئەمە دووەمین نیشتنەوەی زۆرەملی لە دوای ساڵی ٢٠١٣ لە ئەورووپایە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Vilnius Airport flight timetable". www.vilnius-airport.lt (بە ئینگلیزی). Retrieved 28 May 2021.
  2. ^ When Belarus forced down a plane, it may have committed state-sponsored hijacking