داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠١٩

کانوونی یەکەم دەستکاری

تشرینی دووەم دەستکاری

ئەیلوول دەستکاری

ئاب دەستکاری

  • ٢٠ی ئاب – پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی بۆشاییی بەڕازیل ڕای گەیاند بۆی دەرکەوتووە لەوەتەی کانوونی دووەمەوە زیاتر لە ٨٠٬٠٠٠ ئاگری گەورە لە وڵاتەکەدا کەوتووەتەوە (لە وێنەکەدا)، کە بەلای کەمەوە ٤٠٬٠٠٠یان لە دارستانی ئەمازۆن ڕوویان داوە.
  • ٢٠ی ئاب – خەڵکی باکووری کوردستان لە شارەکانی ئامەد، مێردین، وان، ئانکارا، ئەستەمبوڵ، ئیزمیر، موغلا، … دژ بە لە کار دەرکردنی شارەوانانی کورد دەستیان دا بە خۆپیشاندان.
  • ١٩ی ئاب – ھەیئەتی ئەحرار ئەلشام کە لە لایەن تورکیا پاڵپشتی دەکرێت، لە خان شێخوون و گوندەکانی باشووری پاشەکشەی کرد.
  • ١٩ی ئاب – سوپای لیبیا بنکەی فڕۆکە سیخوڕییەکانی تورکیای بۆردوومانکرد.
  • ١٩ی ئاب – بەدوای لە کار دەرکردنی سێ شارەوانی کورد لە باکووری کوردستان و دەستبەسەرکردنی ٤١٨ کەس، پولیسی تورکیا لە شاری ئامەد ھێرشی ھێناوەتەوە سەر خەڵکی کورد کە لە کۆنفرانسێکی میدیایی نوێنەرانی پارتی دیموکراتی گەلان لە ئامەددا بەشداری کردبوون.
  • ١٩ی ئاب – حکومەتی تورکیا ٥٣ لێکخۆی سەربازیی ناردووە بۆ یارمەتیدانەوەی ھەیئەتی ئەحرار ئەلشام لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک بە ئەلقاعیدەلە ئیدلیب.
  • ١٨ی ئاب – سنۆری مەندەلی-سوومار لە ناوێنی باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بەستراو.
  • ١٨ی ئاب – شارەوانانی کوردی سێ شاری کوردنشینی باکووری کوردستان ئامەد، وان و مێردین لە پارتی دیموکراتی گەلان، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کار دەرکران.
  • ١٨ی ئاب – ٤١٨ چالاکی سیاسی و شارستانیی کورد لە ٢٩ شاری کوردنشینی تورکیا لە لایەن کۆماری تورکیا دەستبەسەر کران.
  • ١٧ی ئاب – بەھۆی بۆردومانێک لە ئاھەنگێکی ھاوسەرگیریدا لە کابول، ئەفغانستان بەلای کەمەوە ٨٠ کەس کوژران و ١٦٠ کەسی تریش بریندار بوون.
  • ١٥ی ئاب – تەواوی ٢٣٣ کەس لەسەر پشتی فڕینی ھێڵە ئاسمانییەکانی ئوڕاڵ ١٧٨ لە کارەساتی دواییی پێکداکەوتنی ھێرشی باڵندەکان بۆسەر ھەردووک مەکینەکانی ئایرباس ئەی٣٢١ ڕزگاریان بوو.
  • ١٥ی ئاب – بە دوای چەند بەرپرسێکی دیکە، وەحید ڕەشیدی شارەوانی شاری خورەماوە لە پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژھەلاتی کوردستان بە ھۆی گەندەڵیی ئابووری دەستبەسەر کرا.
  • ١٤ی ئاب – ھێزی جەنگاوەرانی تۆڵەسێنیی مەعسوم کۆرکماز سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتیی گەلان (ھەبەدەھە) ھێرشەکەی ئیزمیریان کە دژی کارگەیەکی دروستکردنی کۆنتێنەر و خانووی پلاستیکی بۆ سوپای تورکیا کرابوو، لە ئەستۆ گرت.
  • ١١ی ئاب – ئەرتەشی تورکیا ناوچەی شراوای عەفرینی لە ڕۆژاوای کوردستان کرد بە ئامانجی تۆپباران.
  • ٤ی ئاب – ھەندێک لە ئێزیدییەکان ھەڵبژێردرانی «حازم تەحسین بەگ» یان وەکوو میری ئێزیدی ڕەتکردەوە و «نایف بن داود» یان بەجێگەی ھەڵبژارد.

تەممووز دەستکاری

حوزەیران دەستکاری

ئایار دەستکاری

نیسان دەستکاری

  • ٢١ی نیسان – لە چەند تەقینەوەیەک لە کڵێسا و ئۆتێلەکانی سریلانکا بەلای کەمەوە ٢٥٠ کەس کوژران و ھەزارانی تریش بریندار بوون.
  • ١٥ی نیسان – ئاگرێکی بەھێز زیانی بە کڵێسای نۆوتردام لە پاریس گەیاند.
  • ١١ی نیسان – دامەزرێنەری ویکیلیکس، جولیان ئەسانژ لەلایەن دەستەڵاتدارانی بەریتانی دەستگیر کرا؛ دوای ئەوەی ئیکوادۆر پەناگەی لێ سەندەوە.
  • ٣ی نیسان – لەوەتەی کۆتایییەکانی مانگی ئازار، لافاوی بەربڵاو بەلای کەمەوە بووە ھۆی کوشتنی ٦٢ کەس لە ئێران.

ئازار دەستکاری

شوبات دەستکاری

کانوونی دووەم دەستکاری