لافاوی شیراز (٢٠١٩)

لافاو و کارەسات

لافاوی شیراز لافاوێک بوو لە ڕۆژی ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ بەھۆی بارینی زۆری باران لە پارێزگای فارس ھەستا بەھۆیەوە زۆرتر لە ٢٠٠ ئۆئۆمۆبیل ژێر ئاو کەوتن.[١] لە ٢٦ی ئازار لافاوەکە گەیشتە ڕۆژھەڵاتی شیراز ناوچەی سەعدی، مەیدانی گوڵستان و ھەندێک ناوچەی تری گرتەوە و ئاو چووە ناو ماڵەکانی خەڵک.[٢]

ئێران، شیراز ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩

خەساری گیانی دەستکاری

بە وتەی بەڕێوبەری دادپزیشکیی پارێزگای فارس، ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە لە ناویاندا شەش پیاو، حەوت ژن، و چواریان مناڵن و تا ئێستا ١١٩ کەس بریندارن.[٣][٤][٥][٦]

ھۆکار دەستکاری

 
وێنەیەک لە شەقامی قەراغ دەروازەی قورئان، کە پێشتر ئەم شوێنە ڕووبارێکی وەرزی بووە.

کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ بارانێکی بەخوڕ دەستی پێکرد و لەناکاو لەگەڵ بارینی گلێرە توند و توندتر بووەوە، و پاش یەک کاتژمێر و نیو بارین، لافاو شارەکەی داگرت[٧][٨] بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووباری ئاوزەنگی یەکێک لە ھۆکارەکانی ھەستانی ئەم لافاوە بووە. [٩][١٠] دروستکردنی ڕێگە و شەقام لەشوێنی ڕووبارێکی وشکبووی شیراز و ھەروەھا دروستکردنی جاددەیەک لە دۆڵی قەراغ دەروازەی قورئان لە پەرەسەندنی لافاوەکە و بەرەوزیادبوونی زەرەر و زیاندا ڕۆڵی ھەبووە. [١١]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری