داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠١٦
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ئەرشیڤەکان |
---|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ |
تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
- ٢٧ی تشرینی یەکەم – ھێدی؛ شاعیری کورد، کۆچی دواییکرد.
ئابی ٢٠١٦
تەممووزی ٢٠١٦
- ١٥ی تەممووز – ھەوڵدرا بۆ ئەنجامدانی کودەتا لە تورکیا، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک گرژیی نێوان کودەتاچیان و حکوومەت، ھەوڵەکە شکستی ھێنا.
- ١٤ی تەممووز – کوژرانی ٨٤ کەس بەھۆی ھێرشی بارھەڵگرێک بۆ سەر ئاھەنگێک لە شاری نیس، فەڕەنسا.
- ١٠ی تەممووز – ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ بە بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا.
حوزەیرانی ٢٠١٦
- ٢٨ی حوزەیران، ھێرشی تیرۆریستی کرایە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک لە ئەستەمبوڵ لەئەنجامدا ٤١ کەس کووژران و ٢٣٩ کەسیش برینداربوون.
- ٢٣ی حوزەیران - بەریتانیا ڕاپرسی بۆ جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەورووپا ئەنجامدا، بۆ ڕۆژی دواتر ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیەندرا و دەنگی جیابوونەوە زۆرینەی ڕەھای ھێنا.
- ١٢ی حوزەیران – تەقەکردنی کەسێک لە یانەیەکی شەوانەی ھاوڕەگەزبازەکان لە ئۆرلاندۆ، فلۆریدا بووە ھۆی کوشتنی ٤٩ کەس.
- ٤ی حوزەیران – گەورە یاساناسی کورد؛ پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمی کۆچی دوایی کرد، لە تەمەنی ٩٢ ساڵی.
- ٣ی حوزەیران – پاڵەوانی پێشووی جیھانیی یاریی بۆکسێنی کێشقورس؛ محەممەد عەلی کلای (لە وێنەکە) کۆچی دوایی کرد، لە تەمەنی ٧٤ ساڵی.
ئایاری ۲۰۱٦
- ١٤ی ئایار – دوای بردنەوەی یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانیای وەرزی (۲۰۱٥ - ۲۰۱٦). تۆپی پێی ئیسپانیایە
- ٢ی ئایار – دوای یەکسان بوونی یانەی تۆتنھام ھۆتسپێر لە خوولی پریمەرلیگ،
دوای ۱۳۲ ساڵ یانەی لیستەر سیتی بۆ یەکەجار بوو بە پاڵەوانی خوولی پریمەرلیگ.
کانوونی دووەم تا شوباتی ۲۰۱٦
- ٢٨ی شوبات – فیلمی سپۆتلایت خەڵاتی باشترین وێنەی بردەوە، و فیلمی ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی شەش خەڵاتی بردەوە لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.
- ٢٥ی شوبات – ڕۆژنامەی ھاوڵاتی بەھۆی قەیرانی دارایییەوە ڕاگیرا.
- ١٧ی شوبات – شێوەزاری کرمانجی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیادکرا.
- ٦ی شوبات – ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لە تایوان، مردنی لانی کەم ۳٨ کەسی لێکەوتەوە.
- ١٤ی کانوونی دووەم – گۆرانیبێژی کورد کەریم کابان کۆچی دوایی کرد.
- ٢ی کانوونی دووەم – عەرەبستانی سعوودی شێخ نەمر ئەلنەمری لە سێدارە دا.