عەبدولکەریم جەلال مەحموود (ناسراو بە کەریم کابان؛ لەدایکبووی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخان، سلێمانی-مردووی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە سلێمانی) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو.

ژیاندەستکاری

یەکێک بووە لە گۆرانیبێژە ناسراووەکانی کورد، ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کاری کردووە، ھەر بە منداڵی ناردوویانەتە حوجرە و لەوێ فێری خوێندەواری بووە، دواتر قۆناغی سەرەتاییی لە قوتابخانەی فەیسەڵی ئوولا لە سلێمانی تەواو کردووە، خاوەنی ٣ کوڕ و ٣ کچ بووە.[١][٢]

ئەوەی وتراوە لە بارەیەوەدەستکاری

  • عەبدولقادر حەسەن گۆرانیبێژ «ھەر ھۆنراوە و ئاوازێک دانسقە نەبوایە نەی دەکردە گۆرانی، ئەو ئاواز و ھۆنراوانەشی ھەڵی دەبژراد بۆخۆی و قادر کابانی برای شتی بژاردەبوون تاکو ئێستا ش بەزیندوویی ماوەتنەوە».
  • زاھیر جەلال گۆرانیبێژ «تاکو ئێستاش پیر و گەنج گوێ لە گۆرانییەکانی کەریم کابان دەگرین سەری بۆ ڕادەوەشێنین، ھەموومان کە گوێمان لەو گۆرانیانە دەبێت مێشکمان ئیسراحەت دەکات».[٣]

مردندەستکاری

لە ڕۆژی پێنجشەممەی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و دوای زیاتر لە ٧٠ ساڵ خزمەتکردن بە ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی، لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی مرد و لە ڕێوڕەسمێکی شکۆمەندانە لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی نێژرا.[٤]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "کریم کابان". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  2. ^ "کوردستان ٢٤". لە ڕێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  3. ^ "ڕووداو نێت". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  4. ^ "جام کوردی". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.