داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠١٥
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ئەرشیڤەکان |
---|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ |
تشرینی یەکەم تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٥
- ١٣ و ١٤ی تشرینی دووەم – لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی تیرۆرستیدا لە پاریس، ١٢٩ کەس کوژران.
- ١٣ی تشرینی دووەم – ھێزە کوردییەکانی باشوور و باکوور و ڕۆژاوای کوردستان شاری شنگالیان ڕزگارکرد لە دەستی داعش.
- لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە – لە شارەکانی پارێزگای سلێمانی، ناڕەزایی و خۆپیشاندان لە دژی پێنەدانی مووچە و بە ئەنجام نەگەیشتنی کۆبوونەوەی حیزبەکان دەستیپێکرد، لە قەڵادزێ و کەلار چەند کەس کوژران و بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سووتێنران.
ئاب تا ئەیلوولی ٢٠١٥
- ١١ی ئەیلوول – ڕووخانی کرێنێک لە مزگەوتی حەرام لە مەککە، بووە ھۆی مردنی زیاتر لە ١٠٠ کەس و زیانگەیاندن بە بەشێکی بیناکە.
- ٢٠ی ئاب – ئەلێکسیس تسیپراس سەرۆککوەزیرانی یۆنان بەھۆی قەیرانی ئابووری وڵاتەکەی، دەستی لەکارکێشایەوە و داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.
- ١٧ی ئاب – ئەنجومەنی شوورای ھەرێمی کوردستان بڕیاری دەرکرد بۆ مانەوەی دوو ساڵی دیکەی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمدا.
- ١٧ی ئاب – تەقینەوەی بۆمبێک لە بانکۆک، تایلەند، بووە ھۆی کوژرانی ٢١ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ کەسی تر.
- ١٣ی ئاب – کوردیی ناوەندی خرایە سەر زمانەکانی ڕووکاری فەیسبووک.
ئایار تا تەممووزی ٢٠١٥
- ٢٠ی تەممووز – ڕوودانی تەقینەوەیەک لە دەڤەری پرسووسی باکووری کوردستان، بووە ھۆی کوژرانی ٣٢ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس.
- ٧ی حوزەیران – ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیا ئەنجامدرا، بەپێی ئەنجامە بەرایییەکان ھیچ حیزبێک نەیتوانی بەتەنیا حکوومەت پێکبھێنێت، پارتی دیموکراتی گەلانیش بۆ یەکەمجار توانی بگاتە پەرلەمان.
- ٢٩ی ئایار – سێپ بلاتەر بۆ جارێکی تر ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆکی فیفا.
- ٧ی ئایار – لە شاری مەھاباد لە دژی مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی خۆپیشاندان کرا.
نیسانی ٢٠١٥
- لە ٢٥ی نیساندا، بوومەلەرزەیەکی ٧٫٩ ڕیختەری وڵاتی نیپالی ھەژاند.
- لە ٢٥ی نیساندا، فرۆشتنی ئەپڵ واچ دەستی پێ کرد.
- لە ٢٤ی نیساندا، یادی سەد ساڵەی دەستپێکی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان کرایەوە.
ئازار تا شوباتی ٢٠١٥
- لە ٤ی ئازار ھێرشکرایە سەر باڵیۆزی ئەمریکا لە کۆریای باشوور
- لە ٢٨ی شوبات نووسەری ناوداری کورد-یاشار کەمال کۆچی دوایی کرد