ناڕەزایییەکانی ٢٠١٥ی ھەرێمی کوردستان

ناڕەزایییەکانی ٢٠١٥ی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی چارەسەر نەکرانی کێشەی ئابووریی نێوان حکومەتى ھەرێمى کوردستان و حکوومەتی فێدراڵی عێراق و دواکەوتنی چەند مانگی مووچەی کارمەندان و ھەروەھا قەیرانی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا دەستی پێ کرد. لە شارەکانی پارێزگای سلێمانیدا ھێرش کرایە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند کەس لەم ئاڵۆزیانەدا کوژران. هاوڵاتییان له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا داوای مافی خۆیان و مووچه‌ی چه‌ند مانگێک له‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن.

ڕوواوەکان دەستکاری

  • ٨ی تشرینی یەکەم, ناڕەزاییەکان دەستیپێکرد لەبەردەم (شاری جوان) لەشاری سلێمانی، ئەمەش لەمیانەی کۆبوونەوەی حیزبەسەرەکییەکانی باشووری کوردستان بوو.[١]
  • ٩ی تشرینی یەکەم، ناڕەزایی و خۆپشاندان لە قەڵادزێ دەستیپێکرد و تووندووتیژی لێکەوتەوە[٢] کە دوو هاوڵاتی کووژران و چەندانی دیکەش برینداربوون[٣] و و بارەگای پارتیش سووتێنرا.
  • ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم لە خۆپیشاندان و ھێرش بۆ سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کەلاردا دوو کەس کوژران.[٤]
  • ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم ھێزەکانی ئاسایشی پارێزگای ھەولێر ڕێگەیان بە پەڕلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان نەدا کە بچنە نێو پارێزگای ھەولێر. پارتی ھۆکارەکەی بەوە دانا کە بە پێی بەیاننامەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان، مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیاری داوە بەوەی کە تیمی وەزاری و پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکی پەرلەمانیشەوە لە حکومەت و پەڕلەمان نەماون و دەبێ هەولێر جێبهێڵن.[٥] یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانیش ئەو ھەڵمەتەیان بە ھەوڵی کوودەتا نرخاند.[٦]
  • ئەمانەش ببینە دەستکاری

    سەرچاوەکان دەستکاری

    1. ^ "خۆپیشاندانەکەی دوێنێ بووە جێی باسی میدیا نێودەوڵەتیەکان- NRT". Retrieved 12ی Octoberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
    2. ^ "خەندان وردەكاریی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی قەڵادزێ‌ بڵاودەكاتەوە". Archived from the original on 10ی Marchی 2016. Retrieved 12ی Octoberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
    3. ^ خۆپـیشاندانەکەی قەڵادزێ قوربانی لێدەکەوێتەوە- دەنگی ئەمریکا
    4. ^ کوردستانپۆست ناوی بکوژی دوو لاوەکەی کەلار ئاشکرا دەکات ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
    5. ^ پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ ئەمنیەتی خۆی رێگە نەدرا سەرۆکی پەرلەمان بێتە هەولێر - ڕووداو
    6. ^ بێگەرد تاڵەبانی: ئەوەی بەسەر سەرۆکی پەرلەماندا هێنراوە دەچێتە سنووری کودەتا - ڕووداو