تۆڕی میدیاییی ڕووداو

تۆڕێکی میدیایی کوردی
(لە ڕووداوەوە ڕەوانە کراوە)

تۆڕی میدیاییی ڕووداو تۆڕێکی میدیاییی کوردییە کە لە بوارەکانی میدیای بینراو و بیستراو (ڕۆژنامە، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ، وێبگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) بەرھەمەکانی خۆی لە باشووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە.[١]

تۆڕی میدیاییی ڕووداو
ناوی خۆماڵی
تۆڕی میدیاییی ڕووداو
(Tora Mîdyayîya Rûdaw)
بارەگا
کەسایەتییە سەرەکییەکان
ئاکۆ محەممەد
وێبگەhttps://www.rudaw.net/sorani

بەرھەمە چاپکراوەکان[٢]

دەستکاری

ڕووداو (ماڵپەڕ)

دەستکاری

پۆرتاڵی ڕووداو تایبەتە بە ھەواڵ و چالاکییەکانی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و ئابووری لەپاڵ ئەمەشدا چاوپێکەوتن (ھەڤپەیڤین) و وتار و بیروڕا و بابەتە کۆمەڵایەتیی و وەرزشی لەماڵپەڕەکە بڵاو دەبێتەوە، جگە لەوانە پۆرتاڵەکەی ڕووداو ھەل بە سەردانیکەران دراوە لە بەشی رووداوی تۆ، ئەمەو وێڕای ئەوەی ماڵپەڕەکە بە زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەردەستە و ھاوکاتیش بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکیش ڕووماڵی ھەواڵەکانی دەکات.[٣]

کەناڵ و ڕادیۆ

دەستکاری

کەناڵی ئاسمانی ڕووداو کە بە تایبەتمەندی (HD) پەخشدەکرێت لە سێ مانگی دەستکرد کە ئەوانیش ھۆتبێرد، نایلسات، گالاکسی ١٩.[٤] و ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ یەکەم ڕۆژی کردنەوە کەناڵەکەبوو وەھەروەھا ھاوکاتیش ڕادیۆیەکە کرایەوە، ھاوکات کەناڵەکە لەریگای ڕسیڤەری دیجیتاڵی ناوخۆییش پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات.

ڕەخنەکان

دەستکاری

وێڕای ئەوەی وەک میدیایەکی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە، بەڵام چەندین میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕەخنەیان لە ڕووداو گرتووە، بە سەرچاوەیەکی بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی دەزانن.[٥][٦][٧][٨][٩][١٠]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "دەربارەی ڕووداو"
  2. ^ "چاپکراوەکان"
  3. ^ ماڵپەڕی ڕووداو
  4. ^ "فینکوێنسییەکانی کەناڵی ئاسمانیی ڕووداو"
  5. ^ نەشنال ئینترێست: نەخشەی ڕێگای نێچیرڤان بارزانی وەرچەرخانێکی ھەڵە بەدیدەھێنێت (بە ئینگلیزی)، نووسینی کەمال چۆمانی و مایکل ڕۆبین، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  6. ^ «Independent media fades in Iraqi Kurdistan». Al-Monitor (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی ئابی ٢٠١٤. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ «How the Islamic State is winning the media war». Al-Monitor. ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ Chomani، Kamal (٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «Nechirvan Barzani's association with media corruption … the Godaw Company as an example». Kurdistan Tribune. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  9. ^ «Iraqi Kurdish Media: Truth, lies & the Kurdistan24 TV channel». Ekurd.net. ٢١ی ئایاری ٢٠١٦. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ پەیامنێری پێشووی رووداو: من ھەستم دەکرد خیانەت لەخەڵکی خۆم دەکەم ئەگەر لەرووداو بمێنمەوە، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری