داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠١٣
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ئەرشیڤەکان |
---|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ |
کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
- ٥ی کانوونی یەکەم، شۆڕشگێڕی ئەفریقای باشوور نێڵسۆن ماندێلا کۆچی دوایی کرد.
ئەیلوولی ٢٠١٣
- ١٩ی ئەیلوول، بەبەشداری ١٥٤ ھەزار دەنگدەر لەھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ٢٠١٣ دەستی پێکرد.
- ١٠ی ئەیلوول، بەبەشداری ١ میلیۆن و ٥٠٠ ھەزار خوێندکار و ٣٧ ھەزار مامۆستا یەکەم زەنگی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) لێدرا.
ئابی ٢٠١٣
- ٢٨ی ئاب، بانگەشەی لایەنە بەشداربووەکان بۆ ھەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد.
- ٧ی ئاب، ھەریەکە لە سعودیە و دیوانی وەقفی سوننی عێراقی و وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ٨ی ئابیان، وەکو یەکەم ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان دیاریکرد.
- ٤ی ئاب، شاعیری کورد شێرکۆ بێکەس لە ستۆکھۆڵم کۆچی دوایی کرد
تەممووزی ٢٠١٣
- ٣١ی تەممووز، فەلەکەدین کاکەیی نووسەر و ڕۆشەنبیری کورد و وەزیری پێشووی ڕۆشەنبیری بەنەخۆشییەکی کتتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
- ٢١ی تەممووز، فلیپ بووە پاشای نوێی بەلجیکا لەدوای ڕادەستکردنی دەسەڵات لەلایەن ئالبێرتی دووەمی باوکی.
- ١٥ی تەممووز، وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی ڕاگەیاند و ڕێژەی دەرچوونیش لەخوولی یەکەم لە بەشی زانستی ٢١٪ و وێژەیی ٢٧٪ و پیشەیی ٢٩٪ بووە.
- ١٠ی تەممووز، کۆنگرەی گەل نۆھەمین کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی خۆی ئەنجامدا و دوو کەسی تر لەجێگەی قەرەیلان کرانە ھاوسەرۆکی کەجەکە. لەو ھەواڵەدا ھاتووە کە جەمیل بایک، بەسێ ھۆزات لەجیاتی موراد قەرەیلان بۆ سەرۆکایەتی کەجەکە ھەڵبژێردران.
- ٨ی تەممووز، ھەریەکە لەوەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان و دیوانی وەقفی سوننی عێراقی و سعودیە و کوێت و قەتەر و فەڵەستین و ئیمارات و میسر و لوبنان و عوممان ڕۆژی ١٠ی تەمموزیان وەکو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکردز
- ٣ی تەممووز، لە ڕێگای کودەتای سەربازییەوە دەسەڵات لە محەممەد مورسی سەرۆک کۆماری میسر سەندرایەوە.
- ١ی تەممووز، کرۆواتیا بووە ٢٨ەمین ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا.
ئایاری ٢٠١٣
- ٢٧ی ئایار، بەچەند ھۆکارێک لە تورکیا ناڕەزاییەکانی ٢٠١٣ی تورکیا دژی حکوومەتی تورکیا دەستیپێکرد.
- ١٤ی ئایار، لەمیانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکەم دەستەی گرووپی گەریلایەکانی پەکەکە تورکیایان بەرەوباشووری کوردستان جێھێشت.
ئازاری ٢٠١٣
- ٢١ی ئازار، لەمیانەی ئاھەنەگەکانی نەورۆز لەشاری ئامەد پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان خوێندرایەوە کە داوای نەھێشتنی شەڕی کرد لەنێوان سووپای تورکیا و ھێزەکانی پەکەکە.
- ٢١ی ئازار، بە ملیۆنان کورد لە کوردستان بە ھەرچوارپارچەکەوە ئاھەنگی خۆشیان بەبۆنەی ھاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی گێڕا.
- ١٣ی ئازار، پاپای نوێێ ڤاتیکان ھەڵبژێردرا ئەویش پاپا فرانسیس بوو.
- ١١ی ئازار، ڤیستیڤاڵی ئادار و ڕاپەڕین لەشاری ھەولێر بەڕێوە چوو کە لە ١١ی ئادار دەستیپێکرد تاکوو ٢٠ی ئادار بەردەام بوو.
- ٥ی ئازار، ھوگۆ چاڤێزی سەرۆکی وڵاتی ڤەنزوێلا کۆچی دوایی کرد.