داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠١٧
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ئەرشیڤەکان |
---|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ |
تشرینی یەکەم تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٧
- ٢٧ی کانوونی یەکەم - شاسوار عەبدولواحید (سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ) بە کەفالەتی ١٠ میلیۆن دیناری عێراقی ئازاد کرا، پاش ئەوەی دوێنێ بڕیاری ئازادکردنی دەرکرابوو.
- ٢٧ی کانوونی یەکەم - قوباد تاڵەبانی بڕیارەکەی وەزیری ڕۆشنبیریی ھەڵوەشاندەوە و کەناڵەکانی ئێن-ئاڕ-تی دەستیان بەکار کردەوە.
- ٢٦ی کانوونی یەکەم - ڕابوون مەعرووف پەرلەمانتاری کوردستان و خۆبەخش لە نەوەی نوێ ئازاد کرا.
- ٢٦ی کانوونی یەکەم - وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ماوەی داخستنی کەناڵەکانی ئێن-ئاڕ-تییان بۆ ھەفتەیەکی تر درێژ کردەوە، بەپاساوی نەبوونی مۆڵەت بۆ ئامێرێکی پەخش.
- ٢٠ی کانوونی یەکەم – بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان کشانەوەی خۆیان لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
- ١٩ی کانوونی یەکەم – لە کاتژمێر ١٩، ھێزێکی ئەمنی ھەڵی کوتایە سەر دامەزراوەی میدیاییی نالیا و پەخشی کەناڵەکانی ئێن–ئاڕ–تییان ڕاگرت و کارمەندەکانیان لە ھۆڵێکدا دەستبەسەر کرد.
- ١٩ی کانوونی یەکەم - ڕابوون مەعرووف (پەرلەمانتاری کوردستان و خۆبەخش لە نەوەی نوێ) و شاسوار عەبدولواحید (سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ) بەجیا دەستگیر کران.
- ١٩ی کانوونی یەکەم – خۆپیشاندانەکانی ھەرێم بەردەوام بوون، ٥ کوژراو و زیاتر لە ٨٠ بریندار ھەن.
- ١٨ی کانوونی یەکەم – لەچەند شار و شارۆچکەیەکی ھەرێمی کوردستان، ھاونیشتمانیان دژی گەندەڵی و خراپی گوزەران خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
- ١١ی کانوونی یەکەم – دوو بوومەلەرزەی دوابەدوای یەک لە سنووری ئێراق-ئێران دەدەن، یەکەمیان بە بەھێزی ٥٫١ ھەژمار کراوە.
- ٩ی کانوونی یەکەم – حەیدەر عەبادی کۆتاییھاتنی شەڕی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند و، ڕۆژی دواتری کردە پشووی فەرمی (ھەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە).
- ٨ی کانوونی یەکەم – ئەنجومەنی ئاسایش ڕەزامەندی دەربڕی لەبارەی گفتوگۆکرن لەبارەی دەرکردنی عێراق لەژێر بەندی ٧
- ٦ی کانوونی یەکەم – دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا بەگواستنەوەی باڵێوزخانەی وڵاتەکەی لە تێل ئەڤیڤەوە بۆ قودس، و ناساندنی وەکو پایتەختی ئیسرائیل
- ٤ی کانوونی یەکەم – عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لەلایەن چەکدارانی حوسیەوە لەنزیک سەنعا کوژرا
- ٢٤ی تشرینی دووەم – لە ئاکامی تەقینەوەیەک و دەستڕێژیی گوللە لە مزگەوتێکی میسر، بە لایەنی کەمەوە ٣٠٠ کەس کوژران
- ١٢ی تشرینی دووەم – بوومەلەرزەیەکی بەھێز لە ئێران-ئێراقی دا و زۆرینەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە
- ٢ی تشرینی دووەم – دادگای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند کە بەبێ وەرگرتنی وتەی نوێنەری ھەرێم ناتوانێت بڕیار لە نادەستووری بوونی گشتپرسیەکەی ٢٥ی ئەیلوول بدات
- ٣١ی تشرینی یەکەم - ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەڵوەشاندنەوەی قەوارە تۆمارکراوەکانی ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی ڕاگەیاند، کە بڕیار بوو سبەینێ بەڕێوەبچێت.
- ٣١ی تشرینی یەکەم – بە بەھای ١ میلیۆن دۆلار زیانی ماددی بەر نووسینگەی ھەولێری ئێن ئاڕ تی کەوتووە بەھۆی تاڵانکردن و ھێرشکردنە سەری (بەپێی ڕاگەیەندراوی کەناڵەکە).
- ٣٠ی تشرینی یەکەم – کوردستان تیڤی کوژرانی ئەرکان شەریفی وێنەگری کەناڵەکەی بەدەستی حەشدی شەعبی لە داقوق ڕاگەیاند.
- ٢٩ی تشرینی یەکەم – پەرلەمانی کوردستان پایەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگرەکەی تا ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان سڕکرد، دەسەڵاتەکانی بە سەر ئەنجومەنی دادوەری و حکومەت و پەرلەماندا دابەشکرا.
- ٢٧ی تشرینی یەکەم – کۆماری کەتەلۆنیا سەربەخۆیی ڕاگەیاند.
- ٢٤ی تشرینی یەکەم – حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستانی بۆ ماوەیەکی کاتیی ڕاگرت بۆ وتووێژ لەگەڵ حکومەتی ئێراق، بەڵام ئەوان بەوە ڕازی نەبوون و داوایان کرد بە تەواوەتی ئەنجامەکان ھەڵوەشێندرێنەوە.
- ١٩ی تشرینی یەکەم – شاسوار عەبدولواحید خۆپیشاندانێکی ڕاگەیاند لە ڕێی کەناڵی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تییەوە و وتی کە لە پاڕکی ئازادی ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە لایەن ئاساییشەوە ڕێگریان لێکرا کە ئەنجامی بدەن و ڕێگا و بانەکەش لە لایەن پۆلیسەوە کۆنترۆڵ کرا.
- ١٦ی تشرینی یەکەم – پاش پێکدادانی سەربازی نێوان حەشدی شەعبی و ھێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک، ھێزەکانی پێشمەرگە کشانەوە و بەشێک لە ھاوڵاتیان شارەکەیان بەجێھێشت.
- ١٠ی تشرینی یەکەم – ئاگرکەوتنەوەیەک لە باکووری کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێتە ھۆی کوشتنی ٣١ کەس و لەناوبردنی ھەزارەھا ماڵ و دار و درەخت.
- ١٠ی تشرینی یەکەم – کەریم زەند کە یەکێکە لە گەڕیدە و مێژوونووسە ناسراوەکانی کورد، لە تەمەنی ۹۳ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٧ی تشرینی یەکەم – لافاو و لێکترازانەکانی تۆفانی نەیت لە ئەمریکای ناوەندی دەبێتە ھۆی کوشتنتی ٣٨ کەس و لەناوچوونی چەندین ماڵ و ئۆتۆمۆبیل.
- ٣ی تشرینی یەکەم – جەلال تاڵەبانی کەسایەتی سیاسیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کۆچی دواییکرد.
- ١ی تشرینی یەکەم – لە کەتەلۆنیا، ئیسپانیا، گشتپرسییەکی سەربەخۆیی ئەنجام درا کە بە توندڕەوانە وەڵام درایەوە.
تەممووز تا ئەیلوولی ٢٠١٧
- ٢٩ی ئەیلوول – ھەردووک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر و فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانی بە بڕیاری حکومەتی عێراق و ئێران دادەخرێن، تەنھا گەشتی نێوخۆیییان پێدەکرێت.
- ٢٥ی ئەیلوول – سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ ھیچ دژایەتییەکی نەنواند لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسییەکەی کوردستان و وتی کە ئەو ڕێزی بڕیارەکەی کوردستان دەگرێت.
- ٢٥ی ئەیلوول – لەسەر داواکاری عێراق، ئێران و تورکیا سنوورەکانیان بەسەر کوردستاندا داخست. عێراق فرمانی بە ھێزەکانی کرد کە لەسەر سنوورەکان بمێننەوە و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ھەڕەشەی ئەوەی کرد کە کوردستان «باجی [ئەنجامدانی گشتپرسییەکە] دەدات.»
- ٢٥ی ئەیلوول – گشتپرسی سەربەخۆییی باشووری کوردستان ئەنجام درا بە بێ دواخستنی زیاتر.
- ١٩ی ئەیلوول – بوومەلەرزەیەکی بەھێز دەیدات لە ناوەڕاستی مەکسیک و زیاتر لە ٣٠٠ کەس دەکوژێت.
- ٣ی ئاب – یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی نەیمار چووە پاڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە کرێیەکی ڕیکۆردی جیھانیی ٢٢٢ میلیۆن € (٢٠٠ میلیۆن £)ی ستەرلینگی.
- ٢٧ی تەممووز – کرێس فرووم پێشبڕکێی پایسکلسواری لە فەڕەنسا بردەوە.
- ٢٥ی تەممووز – عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبژێردرا.
- ١٤ی تەممووز – مریەم میرزاخانی؛ ماتماتیکزانی ئێرانی، لە تەمەنی ٤٠ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
ئایار تا حوزەیرانی ٢٠١٧
- ٣١ی ئایار – عەزیز محەممەد، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق کۆچی دوایی کرد.
- ١٩ی ئایار – نەوشیروان مستەفا؛ ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد.
- ١٢ی ئایار – ھێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنی لەڕێی ڤایرۆسی وەنەکرای دەستی پێکرد.
- ٧ی ئایار – ئیمانوێل ماکرۆن؛ ھەڵبژاردنەکانی بۆ سەرۆککۆماری فەڕەنسا بردەوە.
شوبات تا نیسانی ٢٠١٧
- ١٢ی ئازار – محەممەدی مەلا کەریم؛ نووسەر، توێژەر، و وەرگێڕی کورد کۆچی دوایی کرد.
- ٢٧ی شوبات – فیلمی ئێرانیی فرۆشیار لە دەرھێنانی ئەسغەر فەرھادی، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی.
- ٢٧ی شوبات – خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران، فیلمی ڕووناکیی مانگ (Moonlight) بەباشترین فیلم، کەیسی ئەفلیک بەباشترین ئەکتەر، و ئێما ستۆن بەباشترین خانمەئەکتەر دیاریکران.
تشرینی دووەمی ٢٠١٧
- ٢٥ی تشرینی دووەم - یاری ڤیدیۆیی ڕێزدنت ئیڤڵ بەشی حەوتەمی دەرچوو.
- ٢٥ی تشرینی دووەم - فیدڵ کاسترۆ کەسایەتی سیاسی و شۆڕشگێڕی کووبی کۆچی دواییکرد.
- ١١ی تشرینی دووەم - دۆناڵد ترامپ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بردەوە و بوو بە٤٥ەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا، و حیزبی کۆماری زۆرترین دەنگی لە ئەنجومەنی پیران و کۆنگرێسی ئەمریکا بەدەستھێنا.
- ٤ی تشرینی دووەم – ھاوسەرۆکەکانی ھەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێکی ئەو حیزبە لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەستگیرکران.