کەریم زەند (لەدایکبووی ١٩٢٤ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە سلێمانی، عێراق) گەڕیدە و مێژوونووسێکی کورد بوو. خوێندنی ئایینی، سەرەتایی و ناوەندیی لە سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی ١٩٤٤ خانەی مامۆستایانی بەغدای تەواو کردووە.

ساڵی ١٩٤٦ بەشداریی لە کۆماری کوردستان کردووە و لەدوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد چووەتە یەکێتیی سۆڤیەت. ھەروەھا لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا و بابەتی دیکەدا خاوەنی دەیان کتێبە، و خاوەنی کتێبی تۆماری تەمەنە کە لە ٥ بەرگ پێکھاتووە و باس لە جوگرافیا و شێوەزاری میللەتانی کوردستان دەکات.

زەند یەکەم کەسە کە کتێبی ئینجیلی کردووەتەوە کوردی.

کەریم زەند لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە کاتژمێر ١٠ی پێش نیوەڕۆ، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی بەھۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • ڕاوچی حەسەن (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «کەریم زەند کۆچی دوایی کرد» (بە کوردی). تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ= و |ساڵ= / |ڕێکەوت= ناگونجێ (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |مانگ= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)