خالید حیسامی ناسراو بە ھێدی یان شێواو (لەدایکبووی ١٩٢٧ لە شێخاڵی، بۆکان - مردووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ھەولێر، ھەرێمی کوردستان) شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو.[١]

ھێدی
لەدایکبوون١٩٢٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Bukan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٠١٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٨٩ )
ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەشاعیر، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

خالید ئاغای حیسامی کوڕی حاجی محەممەد ئاغای موکری ساڵی ١٣٠٦ی ھەتاوی (١٩٢٧) لە ئاوایی شێخاڵی سەر بە بۆکان لە دایک بووە. نازناوی بنەماڵەکەی (حیسامی)یە، لە عەشیرەتی دیبۆکرین. ھەر لەو ئاوایییەش کە موڵکی باوکی بووە دەستی بە خوێندن کردووە لای مامۆستای تایبەتی. ساڵی ١٩٤٥ پەیوەندی بە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان کردووە و دواتر لە سەردەمی کۆماردا وەک پێشمەرگە و شاعیرێک چالاک بووە و بە نازناوی (شێواو) لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا بەرھەمی بڵاو کردووەتەوە. پاش ڕووخانی کۆمار ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و ڕەگەڵ شۆڕشی ئەیلوول کەوتووە و لەوێش ھەم وەکوو پێشمەرگە و ھەمیش لە بەشی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی و ڕادیۆی دەنگی کوردستاندا چالاکی نواندووە. ھێدی لەلای مەلا مستەفا بارزانی ڕێزێکی زۆری ھەبووە.[٢] بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٤٥ لە مەھاباد مەلا مستەفا بارزانی ناسیوە و ئاشنایەتی لەگەڵ پەیدا کردووە.[٣] لە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی ١٩٦١ چووەتەوە ناو شۆڕش و بۆ دووەمین جار چاوی بە بارزانی کەوتووەتە. لەسەر دەستی ئەو بووە بە خەباتگێڕی چەکدار لە ناو شۆڕشدا. ماوەیەک لە ڕانیە و سەنگەسەر و قەڵادزێ ژیانی پێشمەرگەیی بردووەتە سەر. لە ماوەی گفتوگۆکەی نێوان شۆڕشی کورد و دەسەڵاتی عەبدولڕەحمان عارف لە بەغدا، لە لایەن شۆڕشەوە کراوە بە قایمقامی قەڵادزێ، لە پاشاندا گواستراوەتەوە ڕانیە، ماوەیەکیش لە ڕادیۆی «دەنگی کوردستانانی عێراق»دا کاری کردووە. لە دوای وەستانی ڕادیۆ گواستراوەتەوە ناوچەی باڵەک، چاپخانەی شۆڕشی لێ بووە و کاری لە جاپکردنی ڕۆژنامەی خەباتدا کردووە.
لە دوای بەیاننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ گەشتی بەغدای ھەبووە، دکتۆر حەسەن حیسامی برای کە لە ئەڵمانیا دەژیا ھاتبووە بەغدا پێکەوە چوونەوە ئەڵمانیا. لەوێوە ڕووی کردە سوید، پاشان گەڕاوە کوردستان.
لەگەڵ کۆتایی شۆڕشی ئەیلوول گەڕاوەتەوە ئێران.پێشنیاری بۆ کرا لە ڕادیۆی کرا لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەشی کوردی تاران کار بکات، بەینێک کاری کردووە و پاشان بەجێی ھێشتووە. لەو ماوەیەدا پەیوەندی لەگەڵ بارزانییەکان ھەبووە تا ڕاپەڕینی ١٩٩١ و لەگەڵ ئەواندا گەڕاوەتەوە عێراق.

خالید حیسامی تا کۆتایی ژیانی لە ھەولێر نیشتەجێ بووە. لە ئاکامدا لە پاش نیوەڕۆی پێنج شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ی زایینی (٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی ھەتاوی) لە تەمەنی ھەشتا و ھەشت ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و دوو ڕۆژ دواتر لە گۆڕستانی پیرمام بە خاک سپێردراوە. ھێدی وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە موکریان و لە شاری مەھاباد و لەکن ھێمن و ھەژار تەسلیم بە خاک بکرێ کە نەلوا.[٤][٥][٦][٧]

خالید حیسامی شاعیری سەردەمی کۆمار بووە و ھاوکات لەگەڵ ھەژار و ھێمن دەستی بە شیعر وتن کردووە و شێوازی تایبەت بە خۆیشی ھەبووە و زۆربەی شیعرەکانیشی دەکەونە قاڵبی ئەدەبیانی بەرگرییەوە. ھێدی لە غەزەلدا دەستێکی باڵای ھەبووە و زمانی غەزەلەکانی ساکار و ناوەرۆکەکەیشیان ئەویندارانە و نیشتمانییھ؛ ھەروەھا تایبەتمەندیی گشتیان ئەوەیە کە بەرەو ئاقارێکی ئەرێنیدا دەچن. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشەنبیریی ھەرێمی کوردستانەوە کۆڕێکی گەورە بۆ ڕێز لێنان لەم شاعیرە بە بەشداری شاعیران و نووسەرانی کورد لە شاری ھەولێر بەڕێوە چوو.[٨]

بەرھەمەکان

دەستکاری
  • کاروانی خەیاڵ (بەشێک لە ھەڵبەستەکانی شاعیر).[٩]
  • ئاوێنە شکاو یان بیرەوەریی ھێدی (ژیاننامەی شاعیر بە قەڵەمی خۆی).[١٠]
  • کاروانی خەیاڵ و ئاوێنە شکاو (شیعر و بیرەوەریی ھێدی).[١١]

نموونە شیعری نەتەوەیی

دەستکاری

نموونە شیعرێکی ھێدی کە لەلایەن ناسر ڕەزازی کراوەتە گۆرانی:

کوردستان یان نەمان
سڵاو پێشمەرگەی قارەمانچاکترین ڕۆڵەی کوردستان
کوڕی نەبەزی نیشتمانسڵاو پێشمەرگەی قارەمان
ھەڵۆی خوێناوی سەر بەردانپەڕکوڕی ڕەوەز و زەردان
پڵینگی سەر شاخ و ھەردانپێشمەرگە جوامێری مەردان
کوڕی کوردی ئازا و دلێرھەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر
لە کوردستان ڕامێنە تێروێران بوو وڵاتی زەنوێر
ھا، بڕوانە ئەو کیژۆڵەبرا گچکەکەی لە کۆڵە
چۆن دژ داماوە لەو چۆڵەچەندە ھەژار و کڵۆڵە
ئەو پیرەمێردی بێتاوانڕووت و ھەژار و سەرگەردان
سەری ناوەتە سەر بەردانکێ ماڵی لێ کردووە وێران؟
دوژمن ئاغایە لەسەر تۆماڵی تۆ دەخوا بەفیڕۆ
کێ ما نەگا بە مافی خۆ!ئێمە تا کەی دەستەوئەژنۆ؟
ئەو خاکە خاکی کوردییەخۆ خاوەنی دیکەی نییە
سەبەب بۆ ھێرشی وی چییەکوردستانە و کورد خێوییە
شەڕی مە شەڕی ژیانەشەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ وەتەندا پەیمانەیان کوردستان، یان نەمانە
دوژمن لە ھێرشت تاساوەقەڵای ھومێدی ڕووخاوە
لە دەست و بردت ڕاماوەڕۆژی ڕەشی لەبەر چاوە
لە کردەوەی ڕەنجە ڕۆیەمانی بەفێڵ و دھۆیە
ئەوگەف و گەرمە درۆیەلەرزی شەو نخونی تۆیە
باخوێنی من و تۆ برابڕژێ، سورکا دەشت و چیا
یاقوتی ناو سەوزە گیاکوردوستان ڕەنگین تر ئەکا
تابڕژێ خوێنی گەش و ئاڵلەسەر کەویان دەبێتە خاڵ
شین دەکا گوڵان سەری ساڵدەیکەنە تەواف کوڕو کاڵ
کاتێ کوردوستان بو ڕزگارھاتەدەر لەدەستی زۆردار
کەس نەما بەدڵی خەم باربو بەشایی دێھات و شار
ئەوسا بەرزکە ئاھەنگتگۆرانی و گاڵتەو جەفەنگت
تاکیژو کوڕ بێن بەدەنگتماچ بکەن لولەی تفەنگت

[١٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «مامۆستا هێدی ماڵاوایی لە دنیای شێعر کرد». kurdistanmedia.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «نێچیرڤان بارزانی: مامۆستا هێدی گوێچکه‌ی ڕاکێشام!». haje.ir. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٥٣٧ تا ٥٤٨، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.
  4. ^ «کوڕی مامۆستا هێدی: دەبێ بزانین باوکمان وەسیه‌تی چی بووە». haje.ir. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «مامۆستا هێدی». www.ekurds.com. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ Sorani، Basnews. «چل ڕۆژ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا هێدی شاعیردا تێدەپەڕێت». www.basnews.com. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ نێچیرڤان بارزانی: ھێدی شاعیر یادگارێکی پێشەوا قازی و بارزانی نەمر بوو، ڕووداو، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
  8. ^ «ئه‌زموونی "هێدی" له پانتای شیعری قوتابخانه‌ی راساندا». haje.ir. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ کاروانی خەیاڵ، خالید حیسامی، ورمێ، چاپەمەنی سەلاحەدینی ئەیووبی، چاپی یەکەم ١٣٦٤ (١٩٨٥).
  10. ^ ئاوێنە شکاو، خالید حیسامی، هەولێر، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم ٢٠٠٤.
  11. ^ کاروانی خەیاڵ. ئاوێنە شکاو، خالید حیسامی، هەولێر، چاپی یەکەم ٢٠١٦.
  12. ^ ٦٥/١١/٢٨ - دەنگی کوردوستانی عیراق کاروانی خەیاڵ، چاپی یەکەم، ١٣٦٤، لاپەڕەی ١٤٤-١٤٥

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری