تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی

٢٠١٨ ڕۆژنامەنوسێکی تیرۆرکراوی سعودی

تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی، ڕەخنەگرێکی دژی حکومەتی سعودی، نووسەر بۆ واشینگتن پۆست و بەڕێوبەری پێشوو و سەرنووسەری کەناڵی ئەل-عەرەب نیوز، لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ، تورکیا ڕوویدا و لەلایەن بریکارانی حکومەتی سعودیەوە ئەنجام درا.[١][٢]ھۆکاری تەواوی مردنەکەی نەزانراوە، بەھۆی دیارنەمانی تەرمەکەی.[٣][٤]حکومەتی وڵاتانی شانشینی سعودیە، تورکیا، شانشینی بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، لەو بڕوایەدان کە خاشقچی کوژراوە. تورکیا پێوایە ئەمە کوشتنێکی بەرنامەدارێژراو بووە، و ھەندێک سەرچاوەی سعودیش دانیان بەوە داناوە کە بریکارانی حکومەتی سعودی کارەکەیان ئەنجامداوە.[٥]

تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی
شوێنکونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ
ڕێکەوت٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ، دوای چوونەژوورەوەی خاشقچی بۆ نێو کونسوڵخانەکە.
ئامانجبێدەنگکردنی ڕەخنەگرێکی دژی دەسەڵاتی سعودی
جۆری ھێرشبەرنامەدارێژراو
قوربانیجەمال خاشقچی
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبارزیاتر لە ١٥ کەس دادگایی کراون
ژمارەی بەشداربووان١٥

خاشقچی سەردانی کونسوڵخانەی سعودیەی کردبووە بە مەبەستی دەستکەوتنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە ھاوسەرگیریەکەی کەوا لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەنیازبوون ئەنجامی بدەن. بەھۆی نەبوونی ھیچ تۆمارێکی ڤیدیۆیی خاشقچی لەنێو کونسوڵخانەکەدا، ئەو بە کەسی ونبوو دەستنیشانکرا،[٦] سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی جۆراوجۆر لەبارەی کوشتن و پارچە پارچەکردنی لەناوخۆی کونسوڵخانەکەدا.[٧][٨]لە سەرەتادا کاتێ ھەواڵی ونبوونی بڵاوبوویەوە، سعودیە بێ ئاگایی خۆی ڕاگەیاند و جێھێشتنی کونسڵخانەکەیان لەلایەن خاشقچیەوە پشتڕاست کردبوویەوە.[٩] میدیا تورکیەکان بەڵگەی جۆراوجۆریان دەربارەی جێنەھێشتنی کونسوڵخانەکە لەلایەن خاشقچیەوە بڵاوکردەوە. حکومەتی سعودی گشت پەیوەندیەکی بەو ونبوونەی خاشقچی ڕەتکردەوە.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای لێپرسینەوەی لە تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەرپرسن بوون لەو کوشتنە و داوای ڕوونکردنەوەی زیاتری لە بەرپرسانی سعودی کرا.[١٠]لەلایەکی دیکەوەش بەرپرسانی تورکیا بەردەوام بوون لە بڵاوکردنەوەی بەڵگەی جۆراوجۆر بەدرۆخستنەوەی ڕاگەیاندنەکانی سعودیە. وڵاتی سعودیە خرایە ژێر چاودێریەکی توند، و پەستانی ئابووری و سیاسی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان.[١١] لێکۆڵینەوەیەکی نێو کونسوڵخانەکە لەلایەن پۆلیسی سعودی و تورکی لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدرا. بەرپرسانی تورکیا بەڵگەی پێویستیان بەدەست ھێنابوو بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە خاشقچی تیرۆرکراوە.[١٢] دوای ١٨ ڕۆژ، حکومەتی سعودی دۆخی بێ ئێ ئاگایی خۆیان گۆڕی بۆ ئاگاداریان لە مردنی خاشقچی لەنێو کونسوڵخانەکە بەھۆی تێوەگلان لە شەڕە بۆکسێک و دواتر خنکاندنی خاشقچی لە شەڕەکەدا.[١٣] وەزیری دەرەوەی سعودیە، ئەم کارەی بە «ئۆپەراسیۆنی یاخیبووەکان» ناوبرد و حکومەتی وڵاتەکەی لێ بێ بەری کرد.[١٤]

ھەژدە کەسایەتی سعودی لەلایەن بەرپرسانی سعودیەوە دەستگیرکران، لەنێویاندا ١٥ کەسی بەشداری-ڕاستەوخۆی تیرۆرکردنەکە کە ئاشکرایان کرد ئەحمەد ئەسیری ئەوانی ناردبوو بۆ قسەکردن لەگەڵ خاشقچی و دەستگیکردن و گەڕاندەوەی بۆ سعودیە.[١٥][١٦] لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا، بەرپرسانی سعودی ڕایانگەیاند تیمێکی ھەمانگی خۆیان و تورکیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە کوشتنەکە بە پیلانی پێشوەختە و ورد ئەنجامدراوە. خێزانی شاھانەیی سعودیە تەواوی پەیوەندیەکانیان بەو کوشتنە ڕەت کردەوە.[١٧] لە ٣١ی تشرینی یەکەم، داواکاری گشت ئیستەنبوڵ بەیاننامەیەکی دەرکرد کەوا تێیدا ئاماژە بە خنکاندنی خاشقچی درابوو لەگەڵ چوونەژوورەوەی بۆ نێو کونسوڵخانەکە. ھەروەھا لە بەیاننامەکەدا، پارجە پارچەکردنی تەرمەکەی و فڕێدانیشی پشتڕاست کرابوویەوە.[١٨]

بەرپرسانی تورکیا تۆمارێکی دەنگیان بڵاوکردەوە کە تایبەت بوو ساتی کوشتنی خاشقچی و سەلمێنەری ئەوەی کە تیرۆرەکە لەلایەن بڕیارەکانی جێگری تەخت موحەمەد بن سەلمانەوە بڕیاری لەسەر دراوە.[١٩]دوای چەند ڕۆژێک لە ١٦ی تشرینی دووەمدا، ئەندامانی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی کەوا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەیان کردبوو، گەیشتنە ئەو بڕوایەی کەوا موحەمەد بن سەلمان بڕیار تیرۆرکردنی خاشقچی دەرکردبوو.[٢٠] لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا، سەرۆکی ویلایە یەکگرتووەکانی دۆناڵد تڕەمپ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی سی ئای ئەی ڕەتکردەوە و گوتی پێویستە لێکۆڵنیەوەکان بەردەوامیان ھەبێت بۆ گەیشتن بە ئەنجام.[٢١]

لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، داواکاری گشتی نووسینگەی سعودیە ڕایگەیاند کەوا یازدە ھاوڵاتی سعودی تۆمەتبارکراون بە کوشتنی جەمال خاشقچی و پێنچ کەسیان ئەگەری سەپاندنی حوکمی مردنیان بەسەردا ھەیە، بەوپێیەی کە ڕاستەوخۆ دەستیان ھەبووە لە کوشتنەکە. دەگوترێ لەگەڵ چوونەژوورەوەی خاشقچی بۆ نێو کونسوڵخانە، ڕاستەوخۆ بە دەرزی بێھۆشکەر بێ ھەست کراوە. دواتر لاشەی پارچە پارچە کراوە و لە کونسوڵخانە دوورخراوەتەوە لەلایەن پێنچ تۆمەتبارەکە و بە کەسێکی ناوخۆی تورکیا دراوە بۆ فڕێدان و لەناوبردنی تەرمەکەی. بەرپرسانی سعودی بەردەوامن لە ڕەتکردنەوەی بوونی ھیچ پەیوەندیەکی خێزانی شاھانەیی سعودی بە بڕیار دەکردن یان پشتگیریکردنی کوشتاریەکە.[٢٢][٢٣]

ئەڵمانیا، نەرویج و دانیماڕک ھەستان بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە سعودیە دوای ڕووداوەکە، و کەنەداش بیر لە ھەمان ھەنگاوی ئەوان دەکاتەوە.[٢٤]

لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا، خاشقچی بە کەسایەتی ساڵ دەستنیشانکرا لەلایەن گۆڤاری تایمەوە بۆ خزمەتەکانی بە کاری ڕۆژنامەوانی. ڕۆژنامەکە خاشقچی بە «پارێزەری ڕاستیەکان» ناوبرد.[٢٥][٢٦][٢٧]

قوربانیەکە دەستکاری

بابەتی سەرەکی: جەمال خاشقچی

 
حوزەیرانی[بەستەری مردوو] ٢٠٠٩ - ئۆباما دوای خوێندنەوەی وتارەکەی لەژێر ناونیشانی "سەرەتایەکی نوێ" لە زانکۆی قاھیڕە لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی جیاواز لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشێت لەنێویاندا جەمال خاشقچی بەدی دەکرێت.

خاشقچی نووسەر بوو بۆ واشینگتن پۆست و بەڕێوبەری پێشوو و سەرنووسەری کەناڵی ئەل-عەرەب نیوز بوو. بەدەر لەمانە وەک نووسەر لە ڕۆژنامەی سعودی ئەل-وەتەن بابەتی نووسیوە و تەواوی ڕێچکەی ڕۆژنامەکەی کردبوویە سەکۆیەک بۆ داواکردنی پێشخستنی سعودیە.[٢٨]

خاشقچی لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا لە سعودیە ھەڵات و بەرەو ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت. لەوێ بووە نووسەرێکی ھەمیشەیی واشینگتن پۆست و بەردەوام ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی سعودی دەگرت. خاشقچی زۆر بە توندی ئیدانە و ڕەخنەکانی ئاراستەی جێگری تەخت، موحەمەد بن سەلمان، و پاشای سعودیە، پاشا سەلمان دەکرد.[٢٩] ھەروەھا ئیدانەی توندی دەستێوەردانی سعودیەی لە جەنگی یەمەندا دەکرد.[٣٠]

خاشقچی دەیگوت «حکومەت منی لە تویتەر دوورخستۆتەوە کاتێ لێدوانێکم دژی دەرچوونی کاندیدی ئەوکاتەی سەرۆکایەتی دۆناڵد تڕەمپ دابوو.»[٣١]لە ئەیولی ٢٠١٧دا، واشینگتن پۆست بابەتێکی خاشقچی بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕەخنەی لە کارەکانی موحەمەد بن سەلمان و ئەو ئاراستەیە گرتبوو کە وڵاتەکەی بەرەو دەبرد. لەگەڵ دەستپێکردنی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی لە واشینگتن پۆست، ھەژماری تویتەرەکەی خاشقچی پڕ دەبوو لە توانجی جۆراوجۆر کە لەلایەن ھەژماری خوازراوە دەنێردران و ناونرابوون «مێشە ئەلیکتڕۆنیەکان».[٣٢] پاشای مێشەکان، ئەو کەسەی کە سەرکردایەتی ئەو کارەی کرد بۆ شازادە موحەمەد، پیاوێک بوو بەناوی سعود ئەل-قەحتانی. شازادە موحەمەد ڕایگەیاندبوو کە ھیچ ئارامیەک لەسەر دژایەتیەکانی ناگرێت و لەڕێگای قەحتانیەوە ھەوڵی کپکردنەوەی ڕەخنەگران دەدرێت، کە دواتر قەحتانی بەشداریش بوو لە تیرۆرکردنەکەدا.[٣٣][٣٤]

ڕێک بەر لە کوشتنەکەی، خاشقچی خەریکی ئامادەکرینی ڕێگاچارەیەک بوو بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو توانجانەی سەر ھێلی تویتەر تاکو بتوانێ ڕایەکانی خۆی دژی جێگری تەخت موحەمەد بن سەلمان پتەوتر بکات. خاشقچی لەگەڵ عومەر عەبدولعەزیز کاری دەکرد، ڕەخنەگرێکی تری دژ بە حکومەتی سعودی بوو کەوا مافی پەنابەریەتی لە کەنەدا وەرگرتبوو. یەکێک لەو ڕێگاچارانە ناونرا "جەیش الحنل - ھێزی مێش ھەنگوینەکان". ئەو کارەیان بەمەبەستی دژایەتی کردنی ئەو کارانەی حکومەتی سعودی بوو کە بەشێوەی سەرھێل دژی ڕەخنەگرانی دەیکرد. عەبدولعەزیز گوتی " ئێمە دەمانەوێ قسە دەربارەی ڕەخنەگران بکەین، قسە دەربارەی مافی ئازادی دەربڕین، زیندانە سیاسیەکان و بکەین". و گوتی جوڵەی مێش ھەنگوینەکان پاراستنی سەر ھێل بۆ ڕەخنەگرانی دیکە دابین دەکات "لەنێو وڵاتی سعودیە و وڵاتانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە رەخنەگرانیان بێدەنگ دەکەن."[٣٥] لە بابەتێکی بڵاوکراوەی دوای مردنی لە واشینگتین پۆستدا، خاشقچی نووسیبووی: «ئەوەی وڵاتە عەرەبیەکان لە ھەموو شتێک زیاتر پێویستیانە بریتیە لە مافی ئازادی دەڕبرین».[٣٦][٣٧]

خاشقچی و عەبدولعەزیز کاریان لەسەر کورتە فیلمێکیش دەکرد، کە باسی کاریگەریە نەرێنیەکانی سەرکردایەتی سعودیەی دەکرد لەسەر یەکگرتوویی وڵاتەکە، ھەروەھا وێبسایتێکیش بەناوی «دیموکراسی بۆ جیھانی عەرەبی لە ئێستادا». ئەوان بەنیازبوون تا کاتی تەواوبوونی کارەکە بە نھێنی بمێنێتەوە. لە کۆتاییەکانی ئەیلوولی ٢٠١٨دا، خاشقچی لەگەڵ کۆمەڵێک دۆستی خۆی لە لەندەن کۆبوویەوە بۆ تاوتوێردنی پلانەکانی.[٣٨]

لە ھاوینی ٢٠١٨دا، مۆبایلەکەی عەبدولعەزیز بەرنامەی سیخووڕی تێکەوتبوو. ئەمە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بە وردەکاری تاقیگەی ستیزنی زانکۆی تۆرنتۆ ئاشکرا کرا کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی لە سیخووڕیکردنی دیجیتاڵی.[٣٩] تاقیگەی ستیزن ڕایگەیاندبوو «کە بە متمانەیەکی زۆرەوە پێیانوایە سیخوڕیەکە لەلایەن حکومەتی سعودیەوە بووە.»[٤٠] ئەو بەرنامە سیخوڕحیەی سعودیە ناوی "NSO Pegasus"ە کە تایبەتە بە دزەکردنە نێو مۆبایلەکان بەبێ ئاگاداری بەکارھێنەرەکە. سعودیە پێشتر ئەم کارەی لەسەر ڕەخنگەرێکی تری حکومەتی سعودی ئەنجام دابوو بەناوی یەحیا ئەسیری، کە فەرماندەیەکی پێشووتری سوپای ئاسمانی سعودیە و توێژەرەویەکی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی بوو.[٤١][٤٢]

بەھۆی ئەو ھێرشانەی بۆ سەر مۆبایلەکەی عەبدولعەزیز، ڕژێمی سعودی توانیبوویان بگەن بە گفتوگۆکانی نێوان عەبدولعەزیز و خاشقچی. عەبدولعەزیز دەگێڕێتەوە کە «جەمال پیاوێکی زۆر ھێمن و بەڕێز بوو لەنێو خەڵکدا، بەڵام لەکاتی تەنیاییدا، زیاتر بە ئازادیەوە قسەی دەکرد و ڕەخنەی زۆری دژی جێگری تەخت موحەمەد بن سەلمان ھەبوو».[٤٣]

لە ٢١ی ئەیلوولدا، تەنھا ١١ ڕۆژ بەر لە تیرۆرکردنی خاشقچێ لەنێو کونسوڵخانەی سعودیە، خاشقچی پشتگتیری خۆی بۆ کۆمەڵەی مێش ھەنگوینەکان بە ئاشکرا ڕاگەیاندبوو. بە ھاشتاگی سوپای مێش ھەنگوینەکان لە تویتەر نووسیبووی «ئەوان وڵاتەکەیان خۆشدەوێت و بەرگری لە ڕاست و مافەکانی دەکەن.»[٤٤]

ماڕک ئۆوین جۆنێس، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی حەمەد بن خەلیفە لە دەوحە، کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە ئەکاونتە ساختە درووستکراوەکانی لایەنگری سعودیەی کۆڵیبەوە، دوای ونبوونی خاشقچی ڕایگەیاند «لە مانگی تشرینی یەکەمدا، زیادبوونێکی بەرچاو لەو ئەکاونتانە ڕوویاندا کە گشتیان بە موحەمەد بن سەلمانیان ھەڵداوە، شتێکی قێزەونە.»[٤٥]

دوای تیرۆرکردنی خاشقچی، ئۆپەراسیۆنە سەرھێلەکانی حکومەتی سعودی بووە جێگای سەرنجی تەواوی جیھان. حکومەتی کەنەدا لێکۆڵینەوەی تایبەت بەو ھێرشانە دەستپێکرد.[٤٦]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا، عوبەر عەبدولعەزیز نامەکانی نێوان خۆی و خاشقچی بۆ سێ ئێن ئێن دەرخست، کە تێیدا دووانەکە ڕەخنەکەی توندیان لە موحەمەد بن سەلمان گرتبوو.[٤٧][٤٨]عەبدولعەزیز سکاڵای دژی گروپی NSOش تۆمارکردبوو، کە کۆمپانیاکەی ئیشرائیلی ڕێخۆشکەر بوو لە دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەی لەلایەن حکومەتی سعودیەوە.[٤٩]

ڕاپۆڕتی دەزگا ھەواڵگرەکانی ئەمریکا دەستکاری

واشینگتن پۆست لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ئەوەی ڕاگەیاند کە دەزگا ھەواڵگڕە ئەمریکییەکان پەیوەندیەکی بەرپرسانی سعودیان چاولێکردبوو و بۆیان دەرکەوتبوو کە بە بڕیاری موحەمەد بن سەلمان ھەوڵی دەستبەسەرکردنی خاشقچی دراوە لە خانووی نیشتەجێبوونی لە ڤیرجینیا.[٥٠][٥١] خاشقچی ڤیزای ئۆی وەرگرتبوو کەوا ناسراوە بە «ڤیزای بلیمەت» کەوا یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە دەستکەوتیان ھەیە لە بوارەکانی ھونەر، زانست و پەروەردە، و بەدەر لەوەش سێ لە منداڵەکانی دانیستووی ئەمریکا بوون.[٥٢][٥٣] وەک ھاوڵاتیەکی یاسایی ئەمریکا، خاشقچی مافی پاراستنی ھەبوو. لەڕێی بڕیارێکی ساڵی ٢٠١٥ەوە کە تێیدا ھاتبوو، دەزگا ھەواڵگریەکانی ئەمریکا ئەریکیان ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتیانە - ئەوانەی کە ئەمەریکیش نین- کە ھەڕەشەی کوشتن یان ڕفاندنیان لەسەرە. ئەم بڕیارە بووە جێگای باسکردن دوابەدوای دیارنەمانی خاشقچی.

خاشقچی بۆ ڕەگەزنامەی ئەمەریکیش داواکاری پێشەکردبوو،[٥٤] و ھەروەھا لە سەنتەری ویڵسنی تایبەت بە زانایان ھەلێکی کاری پێشکەکرابوو لە واشنتن.[٥٥]

بەپێی دەزگای ئاسایشی نێونەتەوەیی ئەمریکی، کۆشکی سپی بوونی مەترسیەکەی گەیاندبووە دەزگاکانی پاراستن.[٥٦] دان کۆتس، بەرپرسی ئاڵوگۆرەکانی کۆشکی سپی لەگەڵ دەزگاکانی پاراستن ڕەتیکردەوە لەبارەی ھۆکاری ئاگادارنەکردنەوەی خاشقچی بدوێ.[٥٧]٥٥ ئەندامی کۆنگرێس لە نامەیەکی کراوەدا داوایان لە کۆتس کرد کە ڕوونکردنەوەیەکی تەواو بدات و بیڵێت کە دەزگاکانی پاراستن تا چەند ئاگاداری ئەو مەترسیە بوون کە لەسەر خاشقچی ھەبوو. لە نامەکەدا، داوای تەواوی وردەکاریەکانی دەزگای ئاستی نێونەتەوەییان کردبوو بەتایبەت زانیاریەکانی پەیوەندیە تەلەفۆنی و ئیمەیلەکان لە حکومەتی سعودیەوە لەبارەی کەیسەکەی خاشقچی.

چەندین لایەنی جیاواز ھاودەنگ بوون لەبارەی داواکاریان بۆ بڵاوکردنەوەی تەواوی تۆمارەکانی دەزگا پاراستنەکانی ئەمریکا لەبارەی کەیسەکەی خاشقچی.[٥٨][٥٩]

ونبوون دەستکاری

 
چالاکوانی[بەستەری مردوو] سعودی غەنیم دوسەری لەبەردەم کونسوڵخانەی سعودیە لە لەندەن خۆپیشاندان دەکات دوای ونبوونی خاشقچی، لەکاتێکدا لەنێو کونسوڵخانەکەدا ئاھەنگی ڕۆژی نیشتیمانی سعودیە دەگێڕدرێت، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.

لە ساڵی ٢٠١٧دا، خێزانی پاشای سعودیە داوایان لە خاشقچی کرد کە بگەڕێتەوە ڕیاز و بەردەوامبێت لە کارەکانی وەک ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی دادگای سعودیە. بەڵام خاشقچی ئەمەی ڕەتکردبوویەوە لەترسی زیندانیکردن یان سزادانی لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکە. خاشقچی تەنانەت لەگەڵ برای شازادە موحەمەد بن سەلمان، شازە خالید، کۆبووبویەوە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە واشنتن لە سەرەتاکانی ٢٠١٨ یان کۆتاییەکانی ٢٠١٧.[٦٠] لە ئەیلوولی ٢٠١٨دا، خاشقچی سەردانی کونسوڵخانەی سعودیەی کردبوو لە واشنتن تاکو دۆکیومێنتەکانی تایبەت بە ھاوسەرگیری وەرگرێت کە بڕیاربوو لەگەڵ خۆشەویستەکەی، ھاتیجێ جەنگیز بیکات. بەڵام بەرپرسانی کونسوڵخانەکە داوایان لێکردبوو بچێتە کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە ئیستەنبوڵ کەوا شوێنی نیشتەجێبوونی ھاتیجێیە و لەوێ کارەکانی بۆ دەکرێت.[٦١][٦٢]

یەکەم سەردانی خاشقچی بۆ کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ لە ٢٨ی ئەیوولی ٢٠١٨دا بوو کەوا بەبێ داواکاری پێشوەختە دەرکەوت. دوای جیابوونەوەی لە ھاوسەری پێشووی کەوا لە سعودیە مابوویەوە، ئەو چووبووە کونسوڵخانە تاکو داوای دۆکیومێنتەکانی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی ھاوسەرگیریە کۆنەکەی بکات تاکو لەگەڵ ھەتیجەدا ھاوسەرگیری بکات. بەر لەو سەردانەدا خاشقچی «دڵنیاببوویەوە لە سەلامەی خۆی لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە» و داوای لە ھەتیجەی خۆشەویستی کردبوو ئەگەر دواکەوت ئەوا ڕاستەوخۆ ئاسایشی تورکیا ئاگادار بکاتەوە.[٦٣] خاشقچی پێشوازیەکی گەرمی لێکرابوو لە کونسوڵخانە و داوای لێکرابوو کە ٢ی تشرینی یەکەمدا بگەڕێنەوە، «ئەو زۆر سەرسام بوو بەو پێشوازیەی سعودیەکان» بە گوتەی ھەتیجە.[٦٤]خاشقچی لە ٢٩ی ئەیلوولدا لە لەندەن بوو تاکو لە کۆنفراسێکدا قسە بکات، لەوێ بە ھاوڕێییەکی گوتبوو ترسی ئەوەی ھەیە بیڕفێنن و ڕەوانەی سعودیەی بکەنەوە.[٦٥]

 
کونسوڵخانەی[بەستەری مردوو] سعودیە لە ئەستەمبوڵ لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دوابەدوای ونبوونی خاشقچی.

لە ھەمان کاتدا، دوروبەری کاتژمێر ١٦:٣٠، تیمێکی سێ کەسی سعودی بە سەردانێکی ڕێکخراو گەیشتنە سعودیە، چوونە ھوتێلەکەیان و دواتر بەرەو کونسوڵخانەکە ڕۆشتبوون، بە گوتەی سەرۆکی تورکیا ئەردۆغان. گروپێکی تری بەرپرسانی سعودی گەشتنە ئیستەنبوڵ و بەرەو ناوچە دوورەکانی ئیستەنبوڵ ڕۆشتبوون، بە گوتەی ئەردۆغان لەوکاتەدا بەرنامەڕێژی بۆ تیرۆرکردنەکە کرابوو. لە شەوی ٢ی تشرینی یەکەمدا، تیمێکی تری ١٥ کەسی لە ڕیازە گەیشتنە ئیستەنبووڵ بە دوو فڕۆکەی تایبەتی سعودیە.

لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، کامێراکانی چاودێری ھەندێک بریکاری حکومەتی سعودیان نیشاندەدا کەوا نزیک ئێوارە دەچوونە نێو کونسوڵخانەکە. خاشقچی دوای یەک کاتژمێر لەگەڵ خۆشەویستەکەی ھەتیجە گەیشتن، و خاشقچی دوو مۆبایلی خۆی لەلا جێھێشت. ئەو کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لەڕێگای دەرگای سەرەکی بیناکە پێی نایە نێو کونسوڵخانەی سعودیە و بووە دواھەمین دیمەنی خاشقچی بە زیندوویەتی.[٦٦][٦٧][٦٨][٦٩] خاشقچی تا کاتژمێر ٤ی ئێوارەش نەھاتبوویە دەرەوە، سەرەڕای ئەوەی کە کونسوڵخانەکە تا کاتژمێر ٣:٣٠ کراوە بوو، ھەتیجەی خۆشەویستی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە یاسین ئاکتای، ھاوڕێی خاشقچی و ڕاوێژکاری سەرۆک ئەردۆغان کرد،[٧٠]دەربارەی ونبوونی خاشقچی ئاگادار کردەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.

حکومەتی سعودی ڕایانگەیاند کەوا ئەو کونسوڵخانەی جێھێشتووە بە دەرگای دواوە.[٧١][٧٢][٧٣] حکومەتی تورکیا ڕایانگەیاند کەوا ئەو ھێشتا لە ژوورەوەیە و خۆشەویستەکەی و ھاوڕێکانی دەڵێن دیارنەماوە.[٧٤]

بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند کەوا کامێراکانی چاودێری کونسوڵخانەکە بەتاڵ کراونەتەوە ئەو ئەندامانەی کونسوڵخانە کەوا تورکن، پشوویەکی لەناکاویان پێدراوە لەوکاتەی خاشقچی ونبووە.[٧٥] پۆلیسی تورکیا بە میدیاکانی ڕاگەیاند کەوا کامێراکانی خۆیان ھیچ تۆمارێکی خاشقچی نیشان نادەن کە دەریخەن ئەو کونسوڵخانەی جێھێشتووە.[٧٦]

ونبوونی جەمال خاشقچی بەپرسانی تورکیای تووڕەکرد، بەڵام لە ھەمان کاتدا ھەوڵیان دەدا دۆخەکە پەیوەندی تورکیا و سعودیە ئاڵۆز نەکات: «ھەوڵێک ھەیە لەلایەن حکومەتی تورکیایاوە کە تاکو بتوانێ دۆخەکە چارەسەر بکات بەبێ ڕووخانی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەڵا ئەگەر ھاتوو سەلمانیان کە بریکارانی سعودی خاشقچیان کوشتووە، ئەوا بێگومان کاردانەوەی توندیان دەبێت».[٧٧] چاودێرانی سیاسی پێیانوایە کەوا حکومەتی سعودیە ترسیان لە خاشقچی ھەبووە، نەک تەنھا لەبەر ڕەخنەکانی، بەڵکو بەھۆی نزیکی لە بەرپرسە گەورەکانی سعودیە و بەشداربوونی لە کرانەوەی دەزگا گەورەکانی وڵاتەکە، بۆ نموونە ئەوکاتەی وەک ڕاوێژکاری بەرپرسی دەزگای ھەواڵگڕی سعودیە تورکی بن فەیسیڵ ئال سعود کاری کردبوو.[٧٨]

تیرۆرکردنەکە دەستکاری

بەپێی چەندین سەرچاوەی بێناوی پۆلیس، پۆلیسی تورکیا پێیوایە کە خاشقچی ئەشکەنجە دراوە و کوژراو لەنێو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ[٧٩][٨٠] لەلایەن تیمێکی ١٥ کەسی کەوا لە سعودیەوە ھێنرابوون.[٨١][٨٢] سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوە داوە کەوا تەرمەکەی «پارچە پارچە کراوە» و بەکپی لە کونسوڵخانە بردراوەتە دەرەوەی کونسوڵخانە، و بە گوتەی سەرچاوەکە ئەمانە گشتی بە ڤیدیۆ تۆمارکراون تاکو بیسەلمێنن کەوا کارەکە سەرکەوتوو بووە و کاسێتی تۆمارەکەش بردراوەتە دەرەوەی تورکیا.[٨٣] ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای ڕایگەیاند کەوا تیمی پڵینگ "فرقة النمر" کە تایبەتن بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سعودیە، پەنجەکانی خاشقچیان بردبوو بۆ موحەمەد بن سەلمان، وەک بەڵگەیەکی تری سەرکەوتنی کارەکەیان.[٨٤]

لە ٧ی تشرینی یەکەمدا، بەرپرسانی تورکیا ڕایگەیاند کەوا بەڵگەی حاشاھەڵنەگر لەبارەی کوشتنی خاشقچی بڵاودەکەنەوە.[٨٥]یاسین ئاکتای سەرەتا گوتی کەوا خاشقچی لەنێو کونسوڵخانەکەدا کوژراوە،[٨٦] بەڵام لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند کە «سعودیە لێرەدا بەرپرس نییە»، ئەمەش وەک قسەیەکی دیبلۆماسی لێکدرایەوە لەلایەن گاڕدیانس، کە بەو مەبەستە بووە پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ھەردوو وڵات تێکنەدات.[٨٧] دواتر تورکیا ڕایگەیاند کەوا تۆماری دەنگی نێو کونسوڵخانەیان ھەیە.[٨٨] تڕەمپ داوای تۆمارە دەنگیەکانی لە تورکیا کردبوو.[٨٩] بەپێی قسەی «ئەو کەسانەی لە دۆخەکە نزیک بوون»، تۆمارەکە درابوویە دەزگای ھەواڵگڕی ناوەندی (CIA)، بەڵام دەزگاکە ڕەتیکردەوە ھیچ زانیاریەک لەوبارەیەوە بدات.

سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کەوا لە ١٥ تشرینی یەکەمدا سعودیە نزیک بوو لە دانپیانیان بە کوشتنەکە، بەڵام دواتر گوتیان کەوا کێشە لەنێوان خاشقچی و بەشێک لە کارمەندان درووستبوو کە بووە بۆی کوشتنی.[٩٠][٩١] ئەم گوتەیە بووە مایەی ڕەخنە، بەھۆی ئەوەی کە پێشتر زانرابوو کە خاشقچی پارچە کراوە و کوشتنەکەی بەرنامەدارێژراو بووە، وەک ئەو گەیشتنەی ١٥ سعودیەکە کە لەنێویاندا کەسی تایبەت بە شیکاری تەرمی تیابووە بۆ شاردنەوەی بەڵگەی جۆراوجۆر.[٩٢]

ڕۆژی دواتر، میدڵ ئیست ئای ڕایگەیاند کەوا بەپێی سەرچاوەیەکی بێ ناوی تورکی، کوشتنەکە حەوت خولەکی خایاندبوو و پسپۆڕی تایبەت سەڵاح موحەمەد توبەیقی، کەوا ئامێرێکی ئێسقان-بڕی لەگەڵ خۆیدا ھێنابوو، خاشقچی بە زیندووی پارچە پارچە کردبوو لەکاتێکدا ھاوکارانی گوێیان لە گۆرانی گرتبوو.[٩٣]

لێکۆڵینەوە دەستکاری

 
ئاگاداریەکی[بەستەری مردوو] پۆلیس لەبەردەم کونسوڵخانە، دوای ونبوونی خاشقچی.
 
وەزیری[بەستەری مردوو] دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ چاوی بە پاشا سەلمانی سعودیە دەکەوێت.

ھەتیجە جەنگیز داواکاربوو لە حکوتی ئەمریکی تاکو کاردانەوەیان ھەبێت و ھاوسەرەکەی بدۆزنەوە.

پشتڕاستکردنەوەی مردنەکە دەستکاری

گەڕانی نێو کونسوڵخانەکە دەستکاری

سەردانی داواکاری گشتی سعودیە دەستکاری

شاردنەوەی تەرمەکە دەستکاری

تۆمارە دەنگیەکان دەستکاری

یەکێک لە بکوژوەکان کەوا دەنگی لە تۆمارە دەنگیەکەدا دەرچوبوو دەیگوت «بای ئەوەندە دەزانم کە چۆن تەرم پارچە پارچە بکەم».[٩٤]

تۆمەتەکان دەستکاری

ڕووداوەکانی دوایی دەستکاری

تۆمەتبارەکان دەستکاری

 
ئەحمەد[بەستەری مردوو] ئەسیری (ڕاست) لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان (چەپ) لە ساڵێ ٢٠١٦.

تیمی پڵنگەکان دەستکاری

کاردانەوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "'Tell Your Boss': Recording Is Seen to Link Saudi Crown Prince More Strongly to Khashoggi Killing". The New York Times. 12 November 2018.
  2. ^ "Jamal Khashoggi: An unauthorized Turkey source says journalist was murdered in Saudi consulate". BBC News. 7 October 2018. Retrieved 12 December 2018.
  3. ^ Saphora Smith (25 October 2018). "Saudis change Khashoggi story again, admit killing was 'premeditated'". NBC News.
  4. ^ "Speakers". International Public Relations Association – Gulf Chapter (IPRA-GC). 2012. Archived from the original on 11 May 2012. Retrieved 10 May 2012. ١١ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ McKernan, Bethan; Wintour, Patrick; Swaine, Jon (21 October 2018). "Jamal Khashoggi death: give us the facts, western countries tell Saudis". The Guardian. Retrieved 23 October 2018.
  6. ^ "Turkey to search Saudi Consulate for missing journalist". The Washington Post. 9 October 2018. Retrieved 13 October 2018. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Nicholas, Cecil (10 October 2018). "Jamal Khashoggi: Saudi journalist 'cut up with bone saw in Pulp Fiction murder at consulate in Istanbul'". London Evening Standard. Retrieved 14 October 2018.
  8. ^ "Sen. Corker: Everything points to Saudis being responsible for missing journalist". MSNBC. 12 October 2018.
  9. ^ ""Where Is Jamal?": Fiancee Of Missing Saudi Journalist Demands To Know". NDTV. The Washington Post. 9 October 2018. Retrieved 13 October 2018.
  10. ^ "Saudi foreign minister says killing of Khashoggi was 'tremendous mistake'". CNN. 28 October 2018. Retrieved 28 October 2018.
  11. ^ Sullivan, Kevin; Morris, Loveday; El-Ghobashy, Tamer (19 October 2018). "Saudi Arabia fires 5 top officials, arrests 18 Saudis, saying Khashoggi was killed in fight at consulate". The Washington Post (بە ئینگلیزی). Retrieved 20 October 2018.
  12. ^ "Turkish prosecutors 'find evidence of Jamal Khashoggi killing'". Al Jazeera. 15 October 2018. Retrieved 17 October 2018.
  13. ^ "Jamal Khashoggi's Killing: Here's What We Know". New York Times. 19 October 2018. Retrieved 29 October 2018.
  14. ^ "Khashoggi murder: CIA director Gina Haspel briefs Trump". BBC. 26 October 2018. Retrieved 26 October 2018.
  15. ^ Hubbard, Ben. "Jamal Khashoggi Is Dead, Saudi Arabia Says". New York Times. Retrieved 19 October 2018.
  16. ^ "Saudi official gives new version of Khashoggi killing: Report". www.aljazeera.com.
  17. ^ Saphora Smith (25 October 2018). "Saudis change Khashoggi story again, admit killing was 'premeditated'". NBC News.
  18. ^ Uras, Umut (31 October 2018). "Turkey: Khashoggi strangled immediately after entering consulate". Al Jazeera.
  19. ^ "'Tell Your Boss': Recording Is Seen to Link Saudi Crown Prince More Strongly to Khashoggi Killing". The New York Times. 12 November 2018.
  20. ^ "CIA concludes Saudi crown prince ordered Jamal Khashoggi's assassination". The Washington Post. 16 November 2018.
  21. ^ "In unusual statement disputing the CIA and filled with exclamation points, Trump backs Saudi ruler after Khashoggi killing". NBC News. Retrieved 22 November 2018.
  22. ^ CNN, Sarah El Sirgany, Nada Altaher and Bianca Britton,. "Saudis seek death penalty, details Khashoggi's death".{{cite news}}: CS1 maint: extra punctuation (link)
  23. ^ "Khashoggi Case Update: Saudi Prosecutor Says 5 Suspects Should Be Executed".
  24. ^ "Norway suspends future arms exports to Saudi Arabia". Middle East Eye. 9 November 2018. Retrieved 9 November 2018. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  25. ^ Haag, Matthew; Grynbaum, Michael M. (11 December 2018). "Time Names Person of the Year for 2018: Jamal Khashoggi and Other Journalists" – via NYTimes.com.
  26. ^ Business, Jill Disis and Brian Stelter, CNN. "Time Person of the Year: 'The Guardians and the War on Truth'". CNN. Retrieved 7 February 2019.
  27. ^ "Time's Person of the Year: 'Guardians' of the truth, including slain journalist Jamal Khashoggi". Washington Post.
  28. ^ Hendley, Paul (17 May 2010). "Saudi newspaper head resigns after run-in with conservatives". Al Hdhod. Retrieved 11 October 2018.
  29. ^ "Jamal Khashoggi: An unauthorized Turkey source says journalist was murdered in Saudi consulate". BBC News. 7 October 2018. Retrieved 12 December 2018.
  30. ^ "Turkey says journalist Khashoggi 'killed at Saudi consulate'". France 24. 7 October 2018.
  31. ^ Jamal Khashoggi. "Saudi Arabia wasn't always this repressive. Now it's unbearable". Washington Post. Retrieved 7 October 2018.
  32. ^ "Khashoggi was victim of Saudi internet trolls, friend tells Euronews". 23 October 2018.
  33. ^ "How the man behind Khashoggi murder ran the killing via Skype". Reuters. 22 October 2018.
  34. ^ Benner, Katie; Mazzetti, Mark; Hubbard, Ben; Isaac, Mike (20 October 2018). "Saudis' Image Makers: A Troll Army and a Twitter Insider". The New York Times.
  35. ^ Bel Trew (20 October 2018). "Bee stung: Was Jamal Khashoggi the first casualty in a Saudi cyberwar?". The Independent.
  36. ^ Jamal Khashoggi (17 October 2018). "What the Arab world needs most is free expression". The Washington Post.
  37. ^ Stancati, Margherita; Said, Summer (2 November 2018). "Behind Saudi Prince's Crackdown Was Confidant Tied to Khashoggi Killing". Retrieved 7 February 2019 – via www.wsj.com.
  38. ^ Joby Warrick, Loveday Morris, Souad Mekhennet (20 October 2018). "In death, Saudi writer's mild calls for reform grew into a defiant shout". The Washington Post.{{cite web}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  39. ^ By Bill Marczak, John Scott-Railton, Adam Senft, Bahr Abdul Razzak, Ron Deibert (1 October 2018). "The Kingdom Came to Canada How Saudi-Linked Digital Espionage Reached Canadian Soil". Citizen Lab.{{cite web}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  40. ^ By Bill Marczak, John Scott-Railton, Adam Senft, Bahr Abdul Razzak, Ron Deibert (1 October 2018). "The Kingdom Came to Canada How Saudi-Linked Digital Espionage Reached Canadian Soil". Citizen Lab.{{cite web}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  41. ^ "Amnesty International Among Targets of NSO-powered Campaign". amnesty.org. Retrieved 1 October 2018.
  42. ^ "Amnesty International Among Targets of NSO-powered Campaign". amnesty.org. Retrieved 1 October 2018.
  43. ^ Avi Asher-Schapiro (31 October 2018). "How the Saudis may have spied on Jamal Khashoggi". Committee to Protect Journalists.
  44. ^ Bel Trew (20 October 2018). "Bee stung: Was Jamal Khashoggi the first casualty in a Saudi cyberwar?". The Independent.
  45. ^ Bel Trew (20 October 2018). "Bee stung: Was Jamal Khashoggi the first casualty in a Saudi cyberwar?". The Independent.
  46. ^ Brewster, Thomas. "Exclusive: Saudi Dissidents Hit With Stealth iPhone Spyware Before Khashoggi's Murder". Forbes. Retrieved 7 February 2019.
  47. ^ "Khashoggi messages reveal sharp criticism of MBS". Youtube. CNN. 2 December 2018.
  48. ^ Nina dos Santos and Michael Kaplan (3 December 2018). "Jamal Khashoggi's private WhatsApp messages may offer new clues to killing". CNN.
  49. ^ David D. Kirkpatrick (2 December 2018). "Israeli Software Helped Saudis Spy on Khashoggi, Lawsuit Says". NYT.
  50. ^ "Crown prince sought to lure Khashoggi back to Saudi Arabia and detain him, U.S. intercepts show". Washington Post. 10 October 2018. Retrieved 10 October 2018.
  51. ^ "Saudis are said to have lain in wait for Jamal Khashoggi". Washington Post. 10 October 2018. Retrieved 9 October 2018.
  52. ^ "Friends of Saudi dissident say he failed to return after visit to Istanbul consulate". CNBC. Reuters. 2 October 2018. Retrieved 25 October 2018. Khashoggi was in the United States on an O-visa
  53. ^ Heather Timmons (19 October 2018). "What does the US owe Jamal Khashoggi?". Quartz. Retrieved 25 October 2018. Khashoggi was living in the United States on an 'O' visa … Three of Khashoggi's children are US citizens.
  54. ^ Hatice Cengiz (9 October 2018). "Please, President Trump, shed light on my fiance's disappearance". Washington Post.
  55. ^ Alexander, Nazaryan (15 October 2018). "Think tanks reconsider Saudi support amid Khashoggi controversy". Yahoo News.
  56. ^ "NSA: White House Knew Jamal Khashoggi Was In Danger". Observer. 10 October 2018.
  57. ^ Heather Timmons (19 October 2018). "What does the US owe Jamal Khashoggi?". Quartz. Retrieved 25 October 2018. Khashoggi was living in the United States on an 'O' visa … Three of Khashoggi's children are US citizens.
  58. ^ "US intelligence being sued for failing to warn Khashoggi of threat". The Middle East Monitor. 21 November 2018.
  59. ^ "Knight Institute Sues to Learn Whether U.S. Intelligence Agencies Complied With "Duty to Warn" Reporter Jamal Khashoggi of Threats to His Life". Knight First Amendment Institute. 20 November 2018. Archived from the original on 16ی Julyی 2019. Retrieved 10ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  60. ^ Josh Lederman (22 October 2018). "Khashoggi met with crown prince's brother amid efforts to return him to Saudi Arabia".
  61. ^ "Did Embassy in DC send Khashoggi to Istanbul?". Euronews. Reuters and NBC. 9 October 2018.
  62. ^ Boris Johnson (21 October 2018). "The murder of Jamal Khashoggi was a barbaric act. We mustn't let Saudi Arabia off the hook". Telegraph News. ″First there was the transparent ruse by which the Saudi-born Washington Post columnist was tricked into endangering himself by leaving the United States. ″
  63. ^ Chulov, Martin; Wintour, Patrick (9 October 2018). "Jamal Khashoggi: Turkey hunts black van it believes carried body". the Guardian.
  64. ^ News, A. B. C. (30 October 2018). "Though Khashoggi didn't suspect he may be in danger, he was still apprehensive". ABC News. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  65. ^ "What Happened to Jamal Khashoggi?". The New York Times. 3 October 2018.
  66. ^ "What Happened to Jamal Khashoggi?". The New York Times. 3 October 2018.
  67. ^ "Erdogan on Khashoggi vanishing: Upsetting this happens in Turkey". Al Jazeera. 8 October 2018. Retrieved 19 October 2018.
  68. ^ "Saudi journalist Jamal Khashoggi disappears after entering Saudi Arabia's consulate in Istanbul". Australian Broadcasting Corporation. Reuters. 7 October 2018.
  69. ^ ""Where Is Jamal?": Fiancee Of Missing Saudi Journalist Demands To Know". NDTV. The Washington Post. 9 October 2018. Retrieved 13 October 2018.
  70. ^ "Seine Verlobte im Interview: Aus diesem Grund ging Khashoggi beim zweiten Mal unbesorgt in das Konsulat". Die Welt (بە ئەڵمانی). 26 October 2018.
  71. ^ "News snippet". Saudi Press Agency. 4 October 2018.
  72. ^ "Jamal Khashoggi: Washington Post blanks out missing Saudi writer's column". BBC. 5 October 2018.
  73. ^ Ingber, Sasha (4 October 2018). "Saudi Critic Vanishes After Visiting Consulate, Prompting Fear And Confusion". NPR.
  74. ^ Gall, Carlotta (3 October 2018). "What Happened to Jamal Khashoggi? Conflicting Reports Deepen a Mystery". The New York Times.
  75. ^ "Khashoggi case: CCTV disappears from Saudi consulate in Turkey". The Guardian. 9 October 2018.
  76. ^ Robinson, Joan (13 October 2018). "Jamal Khashoggi Case: A contemporary thriller". National Herald. Retrieved 14 October 2018.
  77. ^ "Erdogan on Khashoggi vanishing: Upsetting this happens in Turkey". Al Jazeera. 8 October 2018. Retrieved 19 October 2018.
  78. ^ Fahim, Kareem (6 October 2018). "Saudi forensic expert is among 15 named by Turkey in disappearance of journalist Jamal Khashoggi". The Washington Post. Retrieved 14 October 2018.
  79. ^ Coskun, Orhan (6 October 2018). "Exclusive: Turkish police believe Saudi journalist Khashoggi was killed in consulate – sources". Reuters.
  80. ^ "Turkish police suspect Saudi journalist Khashoggi was killed at consulate". Middle East Eye. 6 October 2018. Retrieved 10ی Julyی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  81. ^ Fahim, Kareem (6 October 2018). "Turkey concludes Saudi journalist Jamal Khashoggi killed by 'murder' team, sources say". The Washington Post.
  82. ^ Fahim, Kareem (6 October 2018). "Turkey concludes Saudi journalist Jamal Khashoggi killed by 'murder' team, sources say". The Washington Post.
  83. ^ "Turkish police suspect Saudi journalist Khashoggi was killed at consulate". Middle East Eye. 6 October 2018. Retrieved 10ی Julyی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  84. ^ Abu Sneineh, Mustafa (22 October 2018). "REVEALED: The Saudi death squad MBS uses to silence dissent". Middle East Eye. Archived from the original on 22ی Octoberی 2018. Retrieved 22 October 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  85. ^ "Saudi journalist 'killed inside consulate' – Turkish sources". The Guardian. 6 October 2018.
  86. ^ "Turkish police suspect Saudi journalist Khashoggi was killed at consulate". Middle East Eye. 6 October 2018. Retrieved 10ی Julyی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  87. ^ "Khashoggi case: CCTV disappears from Saudi consulate in Turkey". The Guardian. 9 October 2018.
  88. ^ Harris, Shane; Mekhennet, Souad; Hudson, John; Gearan, Anne (11 October 2018). "Turks tell U.S. officials they have audio and video recordings that support conclusion Khashoggi was killed". The Washington Post.
  89. ^ "We've asked for Khashoggi tape evidence – Trump". BBC News.
  90. ^ "Saudis preparing to admit Jamal Khashoggi died during interrogation, sources say". CNN. Retrieved 15 October 2018.
  91. ^ "Saudis preparing to admit Jamal Khashoggi died during interrogation, sources say". NY Post. Retrieved 15 October 2018.
  92. ^ "Saudis preparing to admit Jamal Khashoggi died during interrogation, sources say". CNN. Retrieved 11 October 2018.
  93. ^ "Jamal Khashoggi Dismembered Alive, Saudi Killer Listened To Music During Murder". Inquisitr. Retrieved 16 October 2018. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  94. ^ Reuters (14 December 2018). "Khashoggi killer heard saying 'I know how to cut' on audio – Erdoğan". The Guardian. Retrieved 15 December 2018.