جەمال ئەحمەد خاشقچی (١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ - ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) ڕۆژنامەنووس، نووسەر و بەڕێوەبەری کەناڵی ئەرەب نیوز بوو. خاشقچی ڕەخنەی ئەگرت لە سیستمی سیاسی سعودیە، کوڕی مەلیکی ئێستا موحەممەد کوڕی سەلمان و باوکیشی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز. دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەڵێن لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا ئەچێتە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ و ئیتر نەھاتۆتەوە دەرەوە. بە فەرمی دانیشتووی ئەمریکا بوو. ناوەکە تورکیە (Kaşıkçı قاشقچی) کە مانای کەوچکفرۆشە، کە ئەکرێ خێزانەکەی ئەم کەسابەتەیان کردبێت لە کۆندا.

جەمال خاشقچی
خاشقچی لە ٢٠١١
لەدایکبوونجەمال ئەحمەد خاشقچی
(١٩٥٨-١٠-١٣) ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨
مەدینە, سعودیە
مەرگ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨(٢٠١٨-10-0٢) (٥٩ ساڵ ژیاوە)[١]
قونسوڵیەتی سعودیە لە تورکیا، ئیستەنبوڵ، تورکیا
نیشتەجێئەمریکا[٢]
نەتەوەسعودی
دەرچوویزانکۆی ئیندیانا ستەیت
پیشەڕۆژنامەنووس، ووتارنووس، سەرنووسەر
ماڵپەڕ
jamalkhashoggi.com

باپیری خاشقچی تورکە و باوکیشی پزیشکی کەسیی عەبدولعەزیز ئالسعود بووە. پورزای دودی فاید کوڕی میلیاردێری میسری موحەمەد ئەلفایدە[٣]، کە لەگەڵ پرینسێس دیانا لە پاریس لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا تیاچوون. دایکی دودی فاید، واتە سەمیرە قاشخقچی (یەکەم خێزانی موحەمەد ئەلفاید بوو)، خوشکی باوکی جەمال واتە خوشکی میلیاردێر و چەکفرۆشی سعودی عەدنان خاشقچی'یە.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Khashoggi 'died after fight' – Saudis". BBC. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  2. ^ "Chris Murphy on Twitter". Twitter (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٢٠١٨-١٠-٠٨ ھێنراوە. 
  3. ^ Ponton، Rebecca. "Soheir Khashoggi: Success Is No Mirage". Woman Abroad Magazine. Sept/Oct 2001 (٧). لە ڕێکەوتی ٠٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.