دارستانی ئەمازۆن

دارستانێک لە باشوری ٸەمریکادا
دارەکانی دارستانی ئەمازۆن

دارستانی ئەمازۆن (بە ئینگلیزی: Amazon rainforest) گەورەترین دارستانی باراناویە لە دونیایە کە دەکەوێتە باکووری ئەمریکای باشوور و بەشی زۆرتری لە نێو خاکی بەڕازیل و پیڕۆدایە. زۆرتر لە نیوەی دارستانەبارانییەکان کە لە دنیادا ماونەتەوە، لە ئەمازۆندا جێی گرتووە. ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن ٥٫٥ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە لە نێوان نۆ وڵاتدا دابەش بووە. ئەم ناوچە دارستانییە کە ڕووباری ئەمازۆنیش بە ناویدا تێ دەپەڕێ، بەشگەلێک لە وڵاتی بڕەزیل (٦٠٪)، پیرۆ (١٣٪)، کولۆمبیا(٩٪)، ڤەنزوێلا (٥٪)، بولیڤیا (٥٪)، گویانا (٣٪)، سورینام (٢٪)، ئێکوادۆر (١٫٥٪) و گویانی فەڕانسە (١٫٥٪) دەگرێتەوە. دارستانی ئەمازۆن لە ڕیزبەندی نوێی حەوت سوڕمێنەی دنیادا ناودێرکراوە.[١]

زۆرترین ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن لە ئاوەڕۆی ڕووباری ئەمازۆن و ١١٠٠ لقی ھەڵکەوتووە، ئەم ئاوەڕۆیە نێوانی ٢٠٠ تا ٥٠٠ میلیۆن ساڵ پێش لە سەردەمی کۆندا دروست بووە. بەڵگەدەسکەوتووەکانی شوێنەوارناسی لە لێکۆڵینەوەی (کاورداپدراپنتادا) دەری دەخا کە مرۆڤ بۆ ئەوەڵین جار ١١٢٠٠ ساڵ پێش لە ئەمازۆن نیشتەجێ بووە.[٢]

جۆراوجۆریی ژینیدەستکاری

ئەمازۆن لە بواری جۆراوجۆریی ژینی لە ئاستی جیھاندا یەکەمە. ڕێژەی دارەکانی ئەم دارستانە ٣٩٠ میلیارد بنە دەخەڵمێندرێ کە ١٦ ھەزار جۆر داری تێدایە.[٣] لە دارستانەکانی ئەمازۆن نزیک بە ٢٫٥ میلیۆن جۆری مێرووگەل و دەیانھەزار جۆری گیا دەژین. ھەژماری جۆرایەتی باڵندەکان و شیردەرەکانی ئەمازۆن نزیکەی ٢ ھەزار جۆرە. تائێستا لانیکەم ٤٠٠٠٠ جۆری گیایی، ٢٢٠٠جۆری ماسی، ١٢٩٤جۆری باڵندە، ٤٢٧ جۆر لە شیردەرەکان، ٤٢٨ جۆری دووژینە (زەویاوی) و ٣٧٨ جۆری خشۆکەکان بە شێوەی زانستی لە ناوچەی ئەمازۆن توێژینەوە و پۆلێنبەندی کراون..[٤]

یەک لە پێنجی تەواوی جۆرەباڵندەکانی جیھان لە دارستانەکانی ئەمازۆن دەژین و یەک لە پێنجی ماسییەکانی جیھانیش لە ڕووبارەکانی ئەمازۆندان٫ کە ڕوباری چڕوپری لەناو جەرگەی دارەکانان.[٥]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ New 7 Wonders of the Word: Live Ranking Archived ٥ی تەممووزی ٢٠٠٩, لە وەیبەک مەشین.
  2. ^ Science. 272 (5260). Bibcode:1996Sci...272..373R. doi:10.1126/science.272.5260.373.  ون یان واڵا |title= (یارمەتی)
  3. ^ "Field Museum scientists estimate 16,000 tree species in the Amazon". Field Museum. 17 October 2013. لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  4. ^ Conservation Biology. 19 (3). doi:10.1111/j.1523-1739.2005.00705.x.  ون یان واڵا |title= (یارمەتی)
  5. ^ Conservation Biology. 19 (3). doi:10.1111/j.1523-1739.2005.00680.x.  ون یان واڵا |title= (یارمەتی)