ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران (٢٠٢١)
ھەڵبژاردنی ٢٠٢١ی سەرۆک کۆماری ئێران ١٣ھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێرانە، لە دوای دامەزراندنی ڕژێمی ئێران بە ڕێبەرایەتی ویلایەتی فەقیە. ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەکرێت بەر لەوادەی خۆی ئەنجام بدرێت کاتێک کە حاڵەتی تایبەتی پێویست بێت، وەک لابردنی سەرۆک کۆمار، دەست لەکارکێشانەوە یان مردنی سەرۆک کۆمار. بە ڕێگای ھەڵبژاردنی گشتی. لە سەرەتادا حەوت کەس وەک کاندید پەسەندکران[٦] بەڵام دواتر سێ کەسیان لە کاندیدکردن کشاندەوە تەنھا چوار کەسمانەوە کە ئەوانیش ئیبراھیم ڕەئیسی، موحسین ڕەزایی، عەبدولناسر ھیمەتی، ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی.[٧] حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژھەڵات بایکۆتی ھەڵبژاردنەکەیان کردووە داوایان لە خەڵک کرد بەشداری نەکەن. ھەڵبژاردنەکان سەر لەبەیانی ڕۆژی ھەینیی، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو. لەم ھەڵبژاردنە ٥٩ ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو.لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و ٣٩٢ ھەزار و ١٤٨ بۆ یەکەم جار مافی دەنگدانیان پێ دەدرێت. زیاتر لە ٦٦ ھەزار سندووقی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئامادەکراون. لە ١٣٣ وڵاتی دیکەی جیھان سندوقی ھەڵبژاردن بۆ ھاوڵاتیانی ئێرانی دانراون ڕۆژی ١٨ی جونی ٢٠٢١ سەعات ٧ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەران کرایەوە و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەستی پێکرد .تا سەعات دووی بەرەبەیان درێژەی کێشا ، ئێوارەی ڕۆژی ١٩ی جوون ٢٠٢١ ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن ناوەندی هەڵبژاردنی ئێران بڵاوکرایەوە ، ئیبراهیم رەئیسی بە زۆرینەی دەنگی بەشداربووان بووە سەرۆککۆماری ئێران . لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەیەکی کەم لەخەڵک بەبەراورد بە ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداریان کرد بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان کردووە لەکاتێکدا ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. چاودێران و شرۆڤەکاران هۆکاری کەم بۆ : قەیرانی ئابووری، بێهیوایی خەڵک لە جێبەجێ بوونی خواست و داواکارییەکانیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ، گەندەڵیی بەرفراوانی دارایی و ئیداری و ئابووری ، دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەهۆی ناڕەزایەتی دەڕبرین ، خۆپیشاندان بەرفراوانەکانی ساڵانی ڕابردوو وەک خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ و تشرینی دووەمی ٢٠١٩، سزاکانی ئەمریکا، نەبوونی ئازادی سیاسی وەک ئازادی ڕادەربڕین و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بڕوانەبوون بە حکومەت و دەسەڵات لە ئێران، خراپی بارودۆخی ئابووری ، تەحریمی هەڵبژاردنەکان لەلایەن گروپ و رێکخراو و کەسایەتییە دیارەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران و بڕوانەبوون بە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکانی خەڵک لە رێگای هەڵبژاردن لە ژێر دەسەڵاتی سیستەمی ئێران گەڕێندرایەوە .[٨][٩][١٠]
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
کاندیدەکان دەستکاری
وەزارەتی ناوخۆ لیستی فەرمی کاندیدە شیاوەکانی ئەنجومەنی پاراستنی دەرستور لە ٢٥ ی ئایاری ٢٠٢١ دا دەرکرد. ئەنجومەنەکە حەوت کاندیدی وەک کاندید بۆ سەرۆک کۆماری پەسەتد کرد بەڵام دواتر سێ کەس لە کاندیدە شیاوەکان کشانەوەی خۆیان لە ھەڵبژاردن ڕاگەیاند[١١]
- ئەمیرحسێن قازی زادە ھاشمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران (لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە)
- عەبدولناسر ھیمەتی، سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران (٢٠١٨–٢٠٢١)
- ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێستای دەسەڵاتی دادوەری ئێران (لە ساڵی ٢٠١٩وە)
- موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران (١٩٨١–١٩٩٧)
بایکۆت دەستکاری
ئەنجام دەستکاری
سەرئەنجام لە ھەڵبژاردنەکاندا ئیبراھیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری ھەبژاردنی خولی سێزدەھەمی ئێران ھەڵبژێردرا.[١٢][١٣]
ژمارەی دەنگەکانی کاندیدەکان دەستکاری
- ئیبراهیم ڕەئیسی : ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگ
- موحسین ڕەزایی : ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دەنگ
- عەبدولناسر ھیمەتی: ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دەنگ
- ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی : ١ ملیۆن دەنگ
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "نتایج نهایی انتخابات / رئیسی با ۱۷٫۹ میلیون رای رئیسجمهور شد". تجارتنیوز (بە فارسی). 19 June 2021. Retrieved 20 June 2021.
{{cite web}}
: CS1 maint: date and year (link) - ^ "Final Iran Vote Results Show Lowest Turnout In Four Decades". Iran International (بە ئینگلیزی). 2021-06-19. Archived from the original on 21 June 2021. Retrieved 2021-06-20.
- ^ "Ebrahim Raisi, ultra-conservative judiciary chief, set to be Iran's next president". CNN. 19 June 2021. Archived from the original on 21 June 2021. Retrieved 19 June 2021.
- ^ "Iran elections: Hardline candidate takes an unassailable lead". Al Jazeera. 19 June 2021. Retrieved 19 June 2021.
- ^ "Hardline Judge Raisi Wins Iran's Presidential Election". Reuters. 19 June 2021. Archived from the original on 21 June 2021. Retrieved 19 June 2021 – via Haaretz.
- ^ "حەوت بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران پەسندکران".
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "یەکەم دیبەیتی بەربژارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو". SAHAR KURDISH (Sorani). 2021-06-05. Retrieved 2021-06-18.
- ^ "زمان انتخابات ۱۴۰۰ ایران معلوم شد". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2021-06-17.
- ^ "انتخابات ڕیاست جمهوری ۱۴۰۰ ایران؛ جلیلی هم پس از مهرعلیزاده و زاکانی از ڕقابت کنار کشید". euronews (بە فارسی). 2021-06-16. Retrieved 2021-06-17.
- ^ "سوابق 7 کاندیدای انتخابات ریاستجمهوری 1400- اخبار سیاست ایران - اخبار سیاسی تسنیم | Tasnim". خبرگزاری تسنیم | Tasnim (بە فارسی). Retrieved 2021-06-17.
- ^ Staff, IFP Editorial (2021-05-25). "Iran Elections 2021: Seven Candidates Qualified to Run for President". Iran Front Page (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-18.
- ^ "ابراهیم رئیسی برنده انتخابات "مهندسیشده"؛ تبریک خامنهای، روحانی و رقبا". العربیه فارسی (بە فارسی). 2021-06-19. Archived from the original on 21ی Juneی 2021. Retrieved 2021-06-19.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) - ^ "Iran election: Hardliner Raisi will become president". BBC News (بە ئینگلیزی). 2021-06-19. Archived from the original on 21 June 2021. Retrieved 2021-06-19.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران (٢٠٢١) تێدایە. |