سی ئێن ئێن
سی ئێن ئێن یان کەیبڵ نیوز نێتوێرک (بە ئینگلیزی: Cable News Network) کەناڵێکی-بەشداری مانگانەی ھەواڵی ئەمەریکییە کەوا کۆمپانیای وارنەر میدیا کە بەشێکی بچووکی کۆمپانیای AT&T یە خاوەندارییەتی دەکات.[١] سی ئێن ئێن لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن تێد تێڕنەرەوە وەک کەناڵێکی بەردەستی ٢٤-کاتژمێری دامەزراوە.[٢] لەگەڵ دەستبەکاربوونی، کەناڵەکە بووە یەکەمین کەناڵ لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، کەوا بۆ ٢٤ کاتژمێر بێ وەستان پەخشی ھەبێت و یەکەم کەناڵی تایبەت بە ھەواڵ بوو لە سەرتاسەری وڵاتەکە.
سی ئێن ئێن | |
---|---|
![]() | |
دەستپێک | ١ی حوزەیرانی ١٩٨٠ |
خاوەن | واڕنەر میدیا |
فۆرمەتی وێنە | 1080i HDTV (downscaled to letterboxed 480i for the SDTV feed) |
دروشم |
|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ناوچەی وەشان |
|
پێگە سەرەکییەکان |
|
کەناڵە خوشکەکان | |
ماڵپەڕ | |
تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی | |
پەخشی ڕاستەوخۆ |
بەدەر لە ڕووماڵکردنی ھەواڵی ناوخۆیی لە سەرتاسەری ویلایەتەکانی ئەمریکا، سی ئێن ئێنی نێودەوڵەتیش، کەناڵێکی ترە تایبەت بە ڕووماڵی ھەواڵە نێودەوڵەتییەکان و جیھان بە گشتی.[٣][٤]
بەپێی دوایین ئاماری ئەیلوولی ٢٠١٨، سی ئێن ئێن ٩٠٫١ میلیۆن بەشداربووی ماڵانی ھەیە لەسەرتاسەری ئەمریکا، بەوپێیەی کەناڵەکە سیستەمی ئابوونە پەیڕەو دەکات کە پێویستە مانگانە بڕێک پارە بدەیت لەبەرامبەر سەیرکردنی کەناڵەکە.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Time Warner: Turner Broadcasting January 22, 2011 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Charles Bierbauer, CNN senior Washington correspondent, discusses his 19-year career at CNN. (May 8, 2000)». Cnn.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «CNN Show Pages». www.cnn.com. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «CNN is Viewers Cable Network of Choice for Democratic and Republican National Convention Coverage». Time Warner. ١٨ی ئابی ٢٠٠٠. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو ]
- ^ https://awfulannouncing.com/espn/nielsen-coverage-estimates-september-espn-nbcsn-nbatv-mlbn-nfln.html
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی ڕۆژنامەوانی
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠