ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران (٢٠٢٤)
Page داڕێژە:Infobox election/styles.css has no content.Page داڕێژە:Infobox/styles-images.css has no content.
| |||
Registered | ٦١،٤٥٢،٣٢١ | ||
---|---|---|---|
Turnout | ٣٩٫٩٣٪ (خولی یەکەم) ٤٩٫٦٨٪ (خولی دووەم) | ||
| |||
|
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ی ئێران (بە فارسی: انتخابات ریاستجمهوری ۱۴۰۳ ایران) چواردەیەمین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بوو کە بەشێوەیەکی پێشوەختە لە ٢٨ی حوزەیران و ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.[١] بەپێی ئەنجامە فەرمییە بڵاوکراوەکان بەربژێری چاکسازیخواز، مەسعوود پزیشکیان بە نزیکەی ٥٥٪ی دەنگەکان لە خولی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
دوای کوژرانی ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران لە کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤دا،[٢] ھەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیەندرا. لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکەدا چوار بەربژێر ڕکابەرییان کرد، کە مەسعوود پزیشکیان ٤٤٪، سەعید جەلیلی ٤٠٪، محەممەدباقر قالیباف ١٤٪ و مستەفا پوورمحەممەدی کەمتر لە ١٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا. جەلیلی، قالیباف، پوورمحەممەدی، قازیزادە ھاشمی و زاکانی بەربژێرەکانی بناژۆخواز و پزیشکیان تاکە بەربژێری چاکسازیخواز لە ھەڵبژاردنەکەدا بوو.[٣] بەھۆی ئەوەی کە ھیچ بەربژێرێک لە خولی یەکەمدا زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستنەھێنا، خولی دووەمی ھەڵبژاردن لە ٥ی تەممووز لە نێوان جەلیلی و پزیشکیان بەڕێوەچوو،[٤] کە پزیشکیان بە ٥٣٫٧٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤، وەزارەتی ناوخۆ پزیشکیانی بە براوەی ھەڵبژاردنەکە ڕاگەیاند.[٥] جەلیلی دوای ماوەیەکی کەم دۆڕاندنی خۆی ڕاگەیاند.[٦]
بە ڕێژەی ٣٩٫٩٣٪ بەشداری لە خولی یەکەمی ئەم ھەڵبژاردنەدا، کەمترین بەشداری لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا تۆمار کرا.[٧] ڕێژەی بەشداریکردن لە قۆناغی دووەمدا ھەندێک زیاتر بوو و گەیشتە ٤٩٫٦٨٪. دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، پزیشکیان وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا. بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئابدا دستبەکار بکات.[٨]
بەربژێرە پەسەندکراوەکان
دەستکاریشەش بەربژێر بە ناوەکانی محەممەدباقر قالیباف، سەعید جەلیلی، مەسعوود پزیشکیان، مستەفا پوورمحەممەدی، ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی و عەلیڕەزا زاکانی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە پەسەند کران.[٩] لە ٢٦ی حوزەیران، قازیزادە ھاشمی لە ھەڵبژارنەکە کشایەوە. دواتریش لە ٢٧ی حوزەیران، زاکانی کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.[١٠] دوای ئەوەی قالیباف و پوورمحەممەدی نەیانتوانی بچنە خولی دووەم، ھەر دوویان لە خولی دووەم پاڵپشتییان لە جەلیلی کرد.[١١]
ناو | لەدایکبووی | ئەزموون | حیزب | ئەنجام | |
---|---|---|---|---|---|
مەسعوود پزیشکیان |
مەھاباد، ئێران |
٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥٤ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی (لە ٢٠٠٨ەوە) وەزیری تەندروستی، دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکی (٢٠٠١–٢٠٠٥) |
سەربەخۆ | لە خولی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا | |
سەعید جەلیلی |
مەشھەد، ئێران |
٦ی ئەیلوولی ١٩٦٥ئەندامی کۆمەڵەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم (لە ٢٠١٣ەوە) ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی (٢٠٠٧–٢٠١٣) سەرۆکی دەستەی ڕێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران (٢٠٠٧–٢٠١٣) بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار (٢٠١٣ و ٢٠٢١) |
سەربەخۆ | لە خولی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستنەھینا | |
محەممەدباقر قالیباف |
تورقەبە، ئێران |
٢٣ی ئابی ١٩٦١سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی (لە ٢٠٢٠ەوە) ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم (٢٠١٧–٢٠٢٠) شارەوانی تاران (٢٠٠٥–٢٠١٧) بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار (٢٠٠٥، ٢٠١٣ و ٢٠١٧) |
کۆمەڵەی پێشکەوتن و دادی ئێرانی ئیسلامی | لە خولی یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستنەھێنا | |
مستەفا پوورمحەممەدی |
قوم، ئێران |
٩ی ئازاری ١٩٦٠وەزیری داد (٢٠١٣–٢٠١٧) وەزیری ناوخۆ (٢٠٠٥–٢٠٠٨) |
کۆمەڵەی ئاینییەکانی خەباتکار | لە خولی یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستنەھێنا | |
ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی |
فەریمان، ئێران |
١٤ی نیسانی ١٩٧١جێگری سەرۆک کۆمار (لە ٢٠٢١ەوە) ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی (٢٠٠٨–٢٠٢١) بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار (٢٠٢١) |
حیزبی یاسای ئیسلامی | لە خولی یەکەمدا بە بەرژەوەندیی بناژۆخوازەکان کشایەوە[١٢][١٣] | |
عەلیڕەزا زاکانی |
ڕەی، ئێران |
٣ی ئازاری ١٩٦٦شارەوانی تاران (لە ٢٠٢١ەوە) ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی (٢٠٠٤–٢٠١٦؛ ٢٠٢٠–٢٠٢١) بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار (٢٠٢١) |
کۆمەڵەی ڕێکەوتووان | لە خولی یەکەمدا بە بەرژەوەندیی بناژۆخوازەکان کشایەوە[١٤] |
ئەنجامەکان
دەستکاریئەنجامە فەرمییەکان دەریانخست کە پزیشکیان و جەلیلی دەچنە خولی دووەمی ھەڵبژاردن کە لە ٥ی تەممووزدا بەڕێوەچوو. ڕێژەی بەشداریکردن لە خولی یەکەمدا نزیکەی ٤٠٪ بوو، کە کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ەوە تۆمار کرا،[١٥] لە کاتێکدا سەرجەم ١،٠٥٦،١٥٩ دەنگی تێکچوو ڕاگەیەندرا. ھەروەھا ئەم ھەڵبژاردنە یەکەمین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە ٢٠٠٥ەوە بوو کە چووە خولی دووەم.[١٦]
پاڵێوراو | حیزب | First round | Second round | ||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
ژ. دەنگەکان | ٪ | ژ. دەنگەکان | ٪ | ||||
سەربەخۆ | چاکسازیخواز | ١٠٬٤١٥٬٩٩١ | 44.36 | ١٦٬٣٨٤٬٤٠٣ | 54.76 | ||
سەربەخۆ | بناژۆخواز | ٩٬٤٧٣٬٢٩٨ | 40.35 | ١٣٬٥٣٨٬١٧٩ | 45.24 | ||
کۆمەڵەی پێشکەوتن و دادی ئێرانی ئیسلامی | بناژۆخواز | ٣٬٣٨٣٬٣٤٠ | 14.41 | ||||
کۆمەڵەی ئایینییەکانی خەباتکار | بناژۆخواز | ٢٠٦٬٣٩٧ | 0.88 | ||||
کۆی گشتی | ٢٣٬٤٧٩٬٠٢٦ | 100.00 | ٢٩٬٩٢٢٬٥٨٢ | 100.00 | |||
دەنگی دروست | ٢٣٬٤٧٩٬٠٢٦ | 95.70 | ٢٩٬٩٢٢٬٥٨٢ | 98.01 | |||
دەنگی پوچەڵ/سپی | ١٬٠٥٦٬١٥٩ | 4.30 | ٦٠٧٬٥٧٥ | 1.99 | |||
کۆی گشتی دەنگەکان | ٢٤٬٥٣٥٬١٨٥ | 100.00 | ٣٠٬٥٣٠٬١٥٧ | 100.00 | |||
دەنگدەرانی تۆمارکراو/بەشداربوو | ٦١٬٤٥٢٬٣٢١ | 39.93 | ٦١٬٤٥٢٬٣٢١ | 49.68 | |||
Source: ISNA, IranIntl, Tejarat News |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Iran to hold presidential elections on June 28 after Raisi's death». Al Arabiya. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Iran helicopter crash: President Ebrahim Raisi killed in helicopter crash». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Profile: Masoud Pezeshkian, new reformist president of Islamic Republic of Iran». www.aa.com.tr. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Gambrell، Jon (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Iran to hold runoff election with reformist Pezeshkian and hard-liner Jalili after low-turnout vote». Associated Press. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Cassini، Farnaz (٥ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Reformist Candidate Wins Iran's Presidential Election». The New York Times. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Centrist Masoud Pezeshkian will be Iran's next president». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Al Jazeera Media Network. 6 July 2024. لە ڕەسەنەکە لە 6 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 6 July 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iran heads to presidential run-off amid record low turnout». Al Jazeera. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Pezeshkian To Be Sworn In As Iran's President Early Next Month Radio Free Europe.By RFE et al. 7 July 2024. Retrieved 8 july 2024.
- ^ «Ghalibaf among six approved to run in Iran's presidential election». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Two candidates drop out of Iran presidential election, due to take place Friday amid voter apathy». Associated Press (بە ئینگلیزی). ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Reformist to face ultraconservative in Iran presidency runoff». France 24 (بە ئینگلیزی). ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Ghazizadeh Hashemi Drops Out of Presidential Race in Favor of Fellow Conservatives». Iran International (بە ئینگلیزی). 26 June 2024. لە 27 June 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 June 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «قاضی زاده هاشمی پوششی از آب درآمد». اعتمادآنلاین (بە فارسی). ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Alireza Zakani pulls out of presidential race». Mehr News Agency (بە ئینگلیزی). 27 June 2024. لە 7 July 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 June 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iran heads to presidential run-off amid record low turnout». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). 29 June 2024. لە 29 June 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 29 June 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iran to hold runoff election between reformist Masoud Pezeshkian and hard-liner Saeed Jalili». France 24 (بە ئینگلیزی). 29 June 2024. لە 29 June 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 29 June 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران (٢٠٢٤) تێدایە. |