مستەفا پوورمحەممەدی

مستەفا پوورمحەممەدی (بە فارسی: مصطفی پورمحمدی؛ لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئێرانییە کە تائێستا لە کابینە جۆراوجۆرەکانی حکوومەتی ئێران خاوەنی چەندین پۆستی جیاواز بووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەتا ٢٠٠٨، وەزیری ناوخۆ و لە ٢٠١٣ ھەتا ٢٠١٧، وەزیری داد بووە. دەوترێت پوورمحەممەدی دەستی لە داسەپاندنی سزای مەرگ بەسەر زیندانییە سیاسییەکانی ساڵی ١٩٨٨دا ھەبووە.[١]

مستەفا پوورمحەممەدی
مصطفی پورمحمدی
پوورمحەممەدی لە ساڵی ٢٠٢٤
وەزیری داد
لە پۆستدا بووە
١٥ی ئابی ٢٠١٣ – ٢٠ی ئابی ٢٠١٧
سەرۆک کۆمار حەسەن ڕۆحانی
پێشینە مورتەزا بەختیاری
پاشینە عەلیڕەزا ئاوایی
سەرۆکی ڕێکخراوەی پشکنینی گشتی وڵات
لە پۆستدا بووە
٢ی تەممووزی ٢٠٠٨ – ١٥ی ئابی ٢٠١٣
دەستنیشان کراوە لەلایەن مەحموود ھاشمی شاھروودی
پێشینە محەممەد نیازی
پاشینە ناسر سیراج
وەزیری ناوخۆ
لە پۆستدا بووە
٢٤ی ئابی ٢٠٠٥ – ١٥ی ئایاری ٢٠٠٨
سەرۆک کۆمار مەحموود ئەحمەدینەژاد
پێشینە عەبدولواحید مووسەوی لاری
پاشینە سەید مەھدی ھاشمی (کاتی)
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٦٠-٠٣-٠٩) ٩ی ئازاری ١٩٦٠ (تەمەن ٦٤ ساڵ)
قوم، ئێرانی پەھلەوی
پارتی سیاسی کۆمەڵگای ئایینییەکانی خەباتکار
منداڵ(ەکان) ٤
خوێندن لە زانکۆی مەشھەد
واژوو
ماڵپەڕ وێبگەی فەرمی

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

دەستکاری

پوورمحەممەدی لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری قوم لەدایک بوو.[٢] [٣] بەڵام ئیرنا ڕێکەوتی لەدایکبوونی بە ساڵی ١٩٥٩ ڕاپۆرت کردووە.[٤] لە قوتابخانەی حەقانی لە شاری قوم، بنەماکانی فیقھی ئیسلامی و فەلسەفەی خوێند.[٢][٥] پوورمحەممەدی خوێندنی لە دەرەوەی فیقھ و بنەماکان لە مەشھەد، قوم و تاران تەواو کرد.[٢] ئەو خاوەنی بڕوانامەی ئاستی چواری فیقھ و یاسای ئیسلامییە کە لەگەڵ دکتۆرا ھاوتایە.[٢]

ژیانی کەسی

دەستکاری

پوورمحەممەدی ژیانی ھاوسەرگیریی پێکھێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.[٦]

تووشبوون بە کۆڤید-١٩

دەستکاری

لە درێژەی گشتگیریی کۆڤید-١٩ لە ئێران، چەندین ڕاپۆرت لەبارەی گواستنەوەی پوورمحەممەدی بۆ نەخۆشخانە بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کرایەوە. دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کرا، پشتڕاست کرایەوە کە تووشی سارس-کۆڤی-٢ بووە کە دەبێتە ھۆی توشبوون بە کۆڤید-١٩.[٧][٨] دوای ئەوەی چارەسەری بۆ کرا نەخۆشخانەی جێھێشت.[٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Interior Minister Pour-Mohammadi and Iranian Human Rights Abuses U.S. State Department 11 October 2006
  2. ^ ئ ا ب پ «Who's Who in Iranian Politics. Mostafa Pourmohammadi». IRD Diplomacy. 12 December 2012. لە 19 June 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)"Who's Who in Iranian Politics. Mostafa Pourmohammadi". IRD Diplomacy. 12 December 2012. Retrieved 19 June 2013.
  3. ^ Yonah Alexander (2008). The New Iranian Leadership: Ahmadinejad, Terrorism, Nuclear Ambition, and the Middle East. Greenwood Publishing Group. p. 265. ISBN 978-0-275-99639-0. لە 28 June 2013 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Biography of Pour-Mohammadi, nominee for post of interior minister». IRNA via Global Security. ١٤ی ئابی ٢٠٠٥. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  5. ^ David E. Thaler (2010). «Factionalism and the Primacy of Informal Networks». Mullahs, Guards, and Bonyads (PDF). Santa Monica: RAND Corporation. لە 29 July 2013 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  6. ^ «Iran's newly elected president nominates cabinet». CNN. 5 August 2013. لە 29 August 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «More Iranian officials infected with coronavirus». Al Arabiya English. 1 March 2020. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ «More Members of Iran's Political Elite Fall Victim To Coronavirus». Radio Farda. 29 February 2020. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Iranian regime figures infected and killed by coronavirus». Al Arabiya English. 10 March 2020. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری