ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ
ڤایرۆسی کۆرۆنای پەیوەندیدار بە ھەناسەی تووند (بە ئینگلیزی: Severe acute respiratory syndrome coronavirus 2) ھەروەھا ناسراوە بە کوتکراوەی (SARS-CoV-2) ھەروەھا لە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ ناسرابوو بە (ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە - novel coronavirus) کە کورتکراوەی (2019-nCoV) بوو، سارس-کۆڤ-٢ ڤایرۆسێکە لە جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای پەیوەندیدار بە نەخۆشی توندی هەناسەدان (SARSr-CoV)، پەیوەندی بە ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-١ەوە هەیە کە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی سارس لە ٢٠٠٢-٢٠٠٤[١], بەڵگە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرچاوەی زۆنۆتیکی هەیە و لێکچوونی بۆماوەیی نزیکە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنای شەمشەمەکوێرە، ئەمەش پێشنیاری ئەوە دەکات کە لە ڤایرۆسێکی شەمشەمەکوێرەوە سەریهەڵداوە[٢], لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن کە ئایا SARS-CoV-2 ڕاستەوخۆ لە شەمشەمەکوێرەەکانەوە هاتووە یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی هەر خانەخوێیەکی ناوەندییەوە هاتووە, ڤایرۆسەکە جۆراوجۆرییەکی کەمی بۆماوەیی نیشان دەدات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕووداوی پەرەسەندن هەیە لە سارس-کۆڤ-٢ وە پەرەسەندنەکە بە مرۆڤەکان دەناسێنێت، ئەگەری زۆرە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ڕوویدابێت, ئەو ڤایرۆسە ڤایرۆسێکی RNA تاکی زنجیرەیەکی ئیجابیە، ھەروەھا ڤایرۆسێکی ھەوکردنە لە نێوان مرۆڤەکان و ئەوەش ھۆکارە بۆ دروستبوونی کۆرۆنای پەیوەندیدار بە ھەناسەی تووند، لە ئێستادا کووتان هەیە دژی ئەو جۆرە ڤایرۆسە.
یەکەمین تووشبوو بەو نەخۆشییە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا کە کاریگەری ئەو نەخۆشییە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لەسەر نەخۆشەکە دروست بووبوو.
ناوچەی بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسە لە ناوەندی بازاری فرۆشتنی ئاژەڵە ئاوییەکانی شاری ووھانی چینەوە بڵاوبووەوە.
تایبەتمەندی
دەستکاریبە پێ لێکۆڵینەوەی پزیشکانی زانکۆی جۆن ھۆپکینز لەسەر پێکھاتەی بۆماوەیی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا ئەوەندە لە گۆڕین خێرا نییە، بۆیە دەتوانرێت پێکوتەیەکی بۆ دروستبکرێت و ئەم پێکوتەیەش بەردەوام بەکاربھێندرێت.[٣]
بۆچی بەشێکی خەڵکی بە توندی پەتای کۆرۆنا دەگرن؟
دەستکاریپزیشکانی پەیمانگەی پزیشکی گەردیلەیی فینلەند توێژینەوەیەکیان بۆ ھۆکاری ئەمە ئەنجام داوە کە دەگەڕێنێتەوە بۆ پێکھاتە بۆماوەییەکانی کەسەکان و روونیدەکەنەوە ئەو جینانەی بەرپرسن لە رێکخستی وەرگری ACE2 لەسەر رووی خانەکان ھۆکاری ئەم جیاوازییەن. (ACE2 وەرگرێکی سەر خانەکانە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێیوە دەنوسێت بۆ ئەوەی بچێتە نێو خانەی مرۆڤ.)[٤]
کۆرۆنا زیاتر پیاوان دەکوژێت
دەستکارییەکەمجار ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی چین لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رێژەی گیانلەدەستداوانی کۆرۆنا لە نێوان پیاواندا ٢٫٨٪ و لەنێوان ئافرەتاندا ١٫٧٪یە و ژن و منداڵ ئەگەری کەمتریان ھەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست بدەن.[٥] دواتر ھەمان رێچکە بە جیاوازیی گەورەترەوە لە ئیتاڵیا، ئیسپانیا، کۆریای باشووریش دەرکەوت.[٦]
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەوادا دەگوازرێتەوە
دەستکاریھەندێک لە پزیشکان بڕوایان وایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت لە رێگای ھەواوە بگوازرێتەوە و رەتی دەکەنەوە ڤایرۆسەکە تەنھا دوو مەتر دوای پژمین بڕوات و بکەوێتە سەر زەوی.[٧]
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «"ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەر ڕووکارەکان جێگیرە"».
- ^ «"بایۆلۆجی و دووبارەبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا: کاریگەرییەکانی لەسەر سارس-کۆڤ-٢"».
- ^ «زانکۆی جۆن ھۆپکینز: ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخێرای خۆی ناگۆڕێت بۆیە بەکارھێنانی پێکوتە بۆی سەرکەوتوو دەبێت». www.rudaw.net. رووداو. 26ی ئازاری 2020. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 30ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «بۆچی بەشێکی خەڵکی بە توندی پەتای کۆرۆنا دەگرن؟ پزیشکانی فینلەند وەڵامدەدەنەوە». www.rudaw.net. رووداو. 29ی ئازاری 2020. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 30ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «دوژمنی سەرەکی کۆرۆنا پیاوانن». www.kurdistan24.net. K24. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 30ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «بۆچی کۆرۆنا زیاتر پیاوان دەکوژێت؟». www.rudaw.net. 30ی ئازاری 2020. لە ڕەسەنەکە لە ١ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 30ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەوادا دەگوازرێتەوە؟». www.kurdistan24.net. K24. لە 30ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ تێدایە. |