سەعید جەلیلی (بە فارسی: سعید جلیلی‎؛ لەدایکبووی ٦ی ئەیلوولی ١٩٦٥) دیپلۆماتکار و سیاسەتوانێکی بناژۆخوازی ئێرانییە کە لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەمە. ئەو پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ ھەتا ٢٠١٣، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی ڕێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بووە.[٢]

سەعید جەلیلی
سعید جلیلی
سەعید جەلیلی لە ساڵی ٢٠٢١
ئەندامی ئەنجومەنی دەسنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣
سەرۆک کۆمار مەحموود ئەحمەدینەژاد
دەستنیشان کراوە لەلایەن عەلی خامنەیی
سەرۆک ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی
محەممەدعەلی مووەحیدی کرمانی (کاتی)
مەحموود ھاشمی شاھروودی
سادق لاریجانی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی
لە پۆستدا بووە
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ – ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣
پێشینە عەلی لاریجانی
پاشینە عەلی شەمخانی
سەرۆکی دەستەی ڕێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران
لە پۆستدا بووە
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ – ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣
سەرۆک کۆمار مەحموود ئەحمەدینەژاد
جێگر عەلی باقری
پێشینە عەلی لاریجانی
پاشینە محەممەدجەواد زەریف
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٦٥-٠٩-٠٦) ٦ی ئەیلوولی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
مەشھەد، ئێران
نەتەوە ئێرانی
پارتی سیاسی سەربەخۆ
ھاوسەر(ەکان) فاتمە سەجادی (ھاوسەرگیری ١٩٩٣)[١]
منداڵ(ەکان) ١
نیشتەجێ لەویزان، تاران[١]
خوێندن لە زانکۆی ئیمام سادق
واژوو
ماڵپەڕ drjalily.com
خەڵاتەکان
دڵسۆزی  ئێران
خزمەت/لق بەسیج
بەش لەشکەری ٥ی نەسر
شەڕەکان * شەڕی کورد و ئێران (١٩٧٩–١٩٨٠)

ئەو پێشتر جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئەورووپا و ئەمریکا بووە. جەلیلی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠١٣دا خۆی بەربژێر کرد کە سێیەم ھاتەوە و نەیتوانی سەربکەوێت. ئەو ھەروەھا لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢١دا خۆی بەربژێر کرد، بەڵام پێش ئەنجامەکان بە بەرژەوەندیی ئیبراھیم ڕەئیسی کشایەوە. جەلیلی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤دا بەشداریی کردەوە کە لە خولی دووەمدا لە مەسعوود پزیشکیان دۆڕا.[٣][٤]

جەلیلی لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشدار بوو و لە درێژەی گەمارۆی بەسرەدا بەشێک لە لاقی ڕاستی لەدەستدا.[٥] بەھۆیەوە ناسناوی شەھیدی زیندووی لەسەر داندرا.[٦] ئەو خاوەنی دکتۆرای زانستی سیاسییە و لە زانکۆی ئیمام سادق خەریکی وانەبێژییە.[٧] لە ساڵی ٢٠٠٩دا جەلیلی بە یەکێک لە ٥٠٠ کەسی کاریگەر لە جیھانی ئیسلامی داندرا.[٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «تمام اطلاعات خانوادگی کاندیداهای ریاست جمهوری یازدهم». Isna. 13 January 2014. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Iran's presidential election heads to a runoff after reformist wins most votes». CNN. لە 2023-07-05 ھێنراوە.
  3. ^ «Iran election: Hardliners dominate presidential candidates». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2024-06-10. لە 2024-06-24 ھێنراوە.
  4. ^ «Reformist Masoud Pezeshkian wins Iran presidential election». The Guardian. 2024-07-06. لە 2024-07-07 ھێنراوە.
  5. ^ «مرکز اسناد انقلاب اسلامی - تصاویر منتشر نشده از دکتر سعید جلیلی». 2012-06-08. لە ڕەسەنەکە لە 8 June 2012 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-06-10 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ Garrett Nada (11 June 2013). «Old War Haunts New Election». United States Institute of Peace. لە 28 July 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «موضوع پایان نامه دکترای جلیلی چیست؟ + دانلود خلاصه - مشرق نیوز». 2021-05-30. لە ڕەسەنەکە لە 30 May 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-06-10 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ «The 500 Most Influential Muslims» (PDF). Center of Muslim-Christian Understanding. 2009. لە 19 July 2013 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری