عەلی باقری

سیاسەتوانی ئێرانی

عەلی باقری کەنی (بە فارسی: علی باقری کنی؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٧)[١] سیاسەتوان و دیپلۆماتکارێکی ئێرانییە و لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ەوە دوای مردنی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکەوە،[٢] بە شێوەیەکی کاتی بووەتە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران. پێشتر لە ئەیلوولی ٢٠٢١ەوە بریکاری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوە بووە. ئەو بە کەسێکی نزیک لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دادەنرێت.[٣] باقری لە زانکۆی ئیمام سدیق لە تاران بەشی زانستی ئابووری خوێندووە.[٤]

عەلی باقری
بە فارسی: علی باقری
لەدایکبوون (١٩٦٧-٠٩-٣٠) ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
تاران، ئێران
باوکMohammad-Bagher Bagheri Kani
خوشک و براMesbaholhoda Bagheri Kani
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فارسی، زمانی ئینگلیزی
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات
شوێنی کارکردنMinistry of Foreign Affairs of Iran
پۆستەکانForeign Affairs Minister of Iran
پەروەردەImam Sadiq University
ئایینشیعە

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Ali Bagheri-Kani, Iran's veteran nuclear negotiator, named acting foreign minister». alarabiya.net. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Ali Bagheri Kani appointed as Iran's Acting Foreign Minister after Amirabdollahian's death». Reuters. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Iran president helicopter crash live updates: President Ebrahim Raisi dies». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Who is Ali Bagheri Kani, Iran's acting foreign minister?». Al Jazeera. ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.