محەممەدجەواد زەریف


محەممەدجەواد زەریف خانساری (بە فارسی: محمدجواد ظریف‎؛ لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئێرانی و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێرانە. ئەو لە زانکۆی ئەمریکیی دێنڤێر دەرسی خوێندووە و دواتر چەندین ساڵان ئەندامی بزووتنەوەی مانگی سوور بووە. زەریف خۆی بە ئەندامی ھیچ حیزب و ڕێکخراوێک نازانێت. ئەو بە ڕەوانی بە ئینگلیزی قسان دەکات و خاوەنی کچێک و کوڕێکە کە ھەردووکیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەدایک بوون.[١] ئەوکات کە زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دانیشت، بووە یەکەمین وەزیری دەرەوەی ئێران کە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، بە فەرمی لەگەڵ کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکا دیمانەی کردبێت.[٢]

محەممەدجەواد زەریف

لەدایکبوون٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠
پیشەوەزیری دەرەوەی ئێران
چالاکبوون٢٠١٣-٢٠٢١ (وەکوو وەزیری دەرەوە)
پێشعەلیئەکبەر ساڵحی
پاشحوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان
حیزبی سیاسیسەربەخۆ
مناڵ(ەکان)١ کچ و ١ کوڕ

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://www.mehrnews.com/detail/News/2110202
  2. ^ http://www.entekhab.ir/fa/news/130684 ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری