دوورگەکانی گالاپاگۆس

دوورگەکانی گالاپاگۆس بەشێکە لە کۆماری ئیکوادۆر کە پێکھاتووە لە کۆمەڵە دوورگەیەکی گرکانی کە دابەشبووە بەسەر ھەردوو لای ھێڵی یەکسانی زەوی دا لە زەریای ھێمن و ٩٠٦ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ئیکوادۆرەوە دوورە. دوورگەکانی ناسراون بە ھەبوونی ژمارەیەکەی زۆر لەو جۆرە زیندەوەرانەی تایبەتن بە ناوچەیەک کە لەلایەن چارلز داروینەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە لە ماوەی گەشتی دووەمی (HMS Beagle) دا و تێروانین و کۆکردنەوەکانی بووە لەم ناوچەیە بووە دەستپێک بۆ ھاتنەکایەی بیردۆزی داروین لەسەر بیرۆکەی پەرەسەندن بەڕێگای ھەڵبژاردنی سروشتی.

دوورگەکانی گالاپاگۆس
Darwinarch.jpg
بەشێکە لەئێکوادۆر
ناونراوە لەدوایChelonoidis nigra
وڵاتئێکوادۆر
پایتەختPuerto Baquerizo Moreno
دابەشکاریی کارگێڕیGalápagos Province
پۆتانی شوێن٠°٤٠′٠″S ٩٠°٣٣′٠″W
بەرزترین خاڵVolcán Wolf
ئەندامیMan and the Biosphere Programme
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٧٠٧ مەتر، ١٬٧٠٦
ناوچەی کاتیUTC−06:00
ڕووداوە بەرچاوەکانUNESCO World Heritage Site record modification، list of World Heritage in Danger
باری کەلەپووریمیراتی جیھانیی یوونێسکۆ
ڕووبەر٧٬٨٨٠ کیلۆمەتر دووجا، ١٤٬٠٦٦٬٥١٤ hectare
وێبگەhttp://www.galapagospark.org/، http://islasgalapagos.org/
Geography of topicQ3123419
پێوەری کەلەپووری جیھانیnatural phenomena or areas of exceptional natural beauty، object represents major stages of earth's history, geological processes، example represents significant on-going ecological and biological processes، significant natural habitats for in-situ conservation of biological diversity
UNESCO Biosphere Reserve URLhttp://www.unesco.org/mabdb/br/brdir/directory/biores.asp?code=ECU+01&mode=all

دوورگەکانی گالاپاگۆس و چواردەوری (ھەرێمی گالاپاگۆسی ئیکوادۆر، پارکی نەتەوەیی گالاپاگۆس و پارێزی ئاوی گالاپاگۆس) پێکدەھێنێت و ژمارەی دانیشتوانی ئەم دوورگانە بە نزیکەیی ٢٥ ھەزار کەسە و ئیسپانی بە زمانی فەرمی دوورگەکان دادەنرێت.[١]

یەکەمین گەشتی تۆمارکراو بۆ دوورگەکان بەرێکەوت بوو لە ساڵی ١٥٣٥ دا کاتێک تۆماس دی بێرلانگا (گەورەی قەشەی پەناما) لە ماوەی گەشتەکەی بەرەو پیرۆ سەری سوڕما لەو دوورگە نەدۆزراوانە.[٢] دواتر دی بێرلانگا گەڕایەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانی و ھەستا بە باسکردنی ھەلومەرجی دووگەکان و ئەو ئاژەڵانەی تێدا دەژیان و کۆمەڵە دوورگەکان نەخشێنرابوون و ناویان ھێنرابوو لە نھخشھی جیھان دا کە چاپکرابوو لەلایەن ئەبراھەم ئۆرتیلیۆس لە ساڵی ١٥٧٠.

کۆماری نوێی ئیکوادۆر خاوەندارێتی دوورگەکانی لە ئیسپانیا سەند لە ساڵی ١٨٣٢ دا و ھەستا بە پێدانی ناوی ئیسپانی فەرمی پێیان.[٣]

دوورگە سەرەکییەکاندەستکاری

  1. دوورگەی باڵترا (باشوری سیمۆر)
  2. دوورگەی بارتۆلۆمێ (باسۆلۆمیۆ)
  3. دوورگەی داروین (کەلپێپەر)
  4. دوورگەی ئیسپانیۆلا (ھوود)
  5. دوورگەی فێرناندینا (نەرەبرا)
  6. دوورگەی فلۆرییانا (چارلز یان سانتا مەریا)
  7. دوورگەی جێنۆڤیسا (تاوەر)
  8. دوورگەی ئیزابێلا (ئەلبێمارلێ)
  9. دوورگەی مارچێنا (بیندلۆو)
  10. دوورگەی باکوری سیمۆر
  11. دوورگەی پییسۆن (دەنکن)
  12. دوورگەی پینتا (لوویس)
  13. دوورگەی ڕابیدا (جێرڤیس)
  14. دوورگەی سان کریستۆبال (چاتەم)
  15. دوورگەی سانتا کروز
  16. دوورگەی سانتا فی (بارینگتن)
  17. دوورگەی سەنتیاگۆ (سان سەلڤادۆر، جەیمز)
  18. دوورگەی وڵف (وێنمەن)

دوورگە بچووکەکان

  1. دوورگەی دافنی گەورە
  2. دوورگەی پلازای باشور
  3. دوورگەی بێ ناو
  4. دوورگەی ڕۆکا ڕێدۆندا

سیاستەی پاراستنی ژینگەدەستکاری

ھەرچەندە یەکەمین پرۆژە یاسای پاراستنی گالاپاکۆس لە ساڵی ١٩٣٠ دا دارێژرا و دواتر لە ساڵی ١٩٣٦ دا تەواوکاری بۆ ئەنجامدرا بەڵام لە کۆتای ساڵانی ١٩٥٠ کان دا کاری ئەرێنی ھاتەکایەوە بۆ دەستبەسەراگرتن و پاراستنی ڕووەک و ئاژەڵە ڕەسەنەکانی ناوچەکە. لە ساڵی ١٩٥٥ دا، یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت (International Union for the Conservation of Nature) ھەستا بە ڕێکخستنی چالاکییەکی دۆزینەوە و پیشاندانی ڕاستییەکان دەربارەی گالاپاگۆس. دوای دوو ساڵ لە ١٩٥٧ دا، (ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە، زانست و کلتوور – یونیسکۆ - UNESCO) بە ھەماھەنگی لەگەڵ حوکمەتی ئیکوادۆردا ھەستا بە ناردنی شاندێکی لێکۆلەرەوەی دی بۆ لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی پاراستنەکە و ھەڵبژاردنی جێگایەکی لەبار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکەی (ناوەند) لێکۆڵینەوە.

لە ساڵەی ١٩٥٩ دا، لە ساڵیادی سەد ساڵەی چاپکردنی کتێبەکەی چارلز داروین بە ناوی (بنەچەی جۆرەکان - The Origin of Species) حوکمەتی ئیکوادۆر ھەستا بە ناساندنی لە ٩٧٫٥٪ ڕووبەری خاکی گالاپاگۆس بە پارکی نەتەوەیی و ھەر لە ھەمان ساڵی دا دامەزراوەی چارلز داروین (CDF) دامەزرا. ئەرکی بنچینەی ڕێکخراوەکە بریتییە لە لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پێدانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە حوکمەت بۆ ھێنانەدی بەڕێوبردنێکی کاریگەرانە لە گالاپاگۆس.

ھەوڵەکانی CDF دەستی پێکرد بە دامەزراندنی ناوەندی لێکۆڵینەوەی چارلز داروین لە دوورگەی سانتا کروز لە ساڵی ١٩٦٤ دا. لە ماوەی ساڵانی سەرەتادا، بەرنامەکانی پاراستن (وەک لەناوبردن و قڕکردنی جۆرە پەیدابووە نوێیەکان و پارێزگاریکردن لە جۆرە ڕەسەنەکان) لەلایەن کارمەندی ناوەندی لێکۆڵینەوەکە بەڕێوەدەچوو بەڵام ئێستا زۆربەی کارەکە لەلایەن خزمەتگوزاری پارکی نەتەوەیی گالاپاگۆسەوە بەئەنجام دەگەیەنرێت لەڕێی بەکارھێنانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و ڕێگا پەرەپێدراوەکانی CDF.

لە ساڵی ١٩٨٦ دا، ٧٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئاویی چواردەوری دوورگەکان بە پاراستگەی ئاویی ناسێنرا. لە ساڵی ١٩٩٠ دا، کۆمەڵی دوورگەکانی گالاپاگۆس بووە پەناگەی نەھەنگەکان و لە ساڵی ١٩٧٨ دا یونیسکۆ دوورگەکانی وەک ناوچەی ئاسەواری جیھانی ناساند.[٤][٥]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Censo 2010". Instituto Nacional de Estadística y Censos. 2010. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 11 December 2011. لە ڕێکەوتی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  2. ^ "History Of The Galapagos Islands Facts & Charles Darwin History". www.quasarex.com (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 2018-10-18 ھێنراوە. 
  3. ^ Discovery, Darwin and Evolution
  4. ^ Mittlestaedt، Eric؛ d'Ozouville، Noemi؛ Harpp، Karen؛ Graham، David (2014). دەستکاریکەران: Harpp، Karen؛ Mittelstaedt، Eric؛ d'Ozouville، Noemi؛ Graham، David. Introduction, in The Galapagos: A Natural Laboratory for the Earth Sciences. Hoboken: John Wiley & Sons, Inc. پەڕەکان 1–3, 42. ISBN 978-1-118-85241-5. 
  5. ^ Harpp، Karen؛ Hall، Paul؛ Jackson، Matthew (2014). دەستکاریکەران: Harpp، Karen؛ Mittelstaedt، Eric؛ d'Ozouville، Noemi؛ Graham، David. Galapagos and Easter: A Tale of Two Hotspots, in The Galapagos: A Natural Laboratory for the Earth Sciences. Hoboken: John Wiley & Sons, Inc. پەڕەکان 27–29. ISBN 978-1-118-85241-5.