چارڵز داروین

سروشتخوازی ئینگلیزی

چارڵز ڕۆبێرت داروین (بە ئینگلیزی: Charles Robert Darwin)، (١٢ی فێبریەی ١٨٠٩ -١٩ی ئەپریلی ١٨٨٢) بڕوادار بە فەلسەفەی سروشت؛ خەڵکی ئینگلیز، ئەو کەسایەتییە بوو وا ئەو بەڵگانەیە خستە بەر دەست کەوا ئەسلمێنێت ھەموو جۆرەکانی ژیان لە پرۆسەیەکدا کە ناوی نا ھەڵبژاردنی سروشتی لە بنەیەکی ھاوبەش و لە درێژەی زەمەن‌دا پێگەیشتوون. لە ساڵانی ١٩٣٠دا کاتێ تێۆریای ھەڵبژاردنی سروشتی وەک ھۆی سەرەکی پرۆسەی پێگەیشتن خستە بەردەستی ھەموان، ئەو ڕاستییەی کە پێگەیشتن ڕووی داوە لە لایەن کۆمەڵەی زانایان و ھەروا جەماوەر پەسندکرا لە کاتی ژیانی خۆیدا و ئێستاش ھەر ئەوە بنەمای تێئۆریای نوێی پێگەیشتنە. لە نمای ڕوونترەوە، دۆزینەوەکەی داروین، یەک‌خستنی تئۆریاکانی زانستی ژیان و خستنە بەرچاوی وەسفی ھۆدار بۆ جۆربەجۆری ژیان بوو.

چارڵز داروین
Charles Darwin
لێدوان=
داروین لە ساڵی ١٨٨١
لەدایکبوون١٢ی شوباتی ١٨٠٩
شریوزبوری، شرۆپشایەر، شانشینی یەکگرتوو
مردن١٩ی نیسانی ١٨٨٢. (٧٣ ساڵ)
داون ھاوس، دۆون، کەنت، شانشینی یەکگرتوو
نیشتەجێئینگلتەرا
نەتەوەئینگلیز
بواری زانستیسروشتزان
شوێنی کارکۆمەڵگای زەویناسی لەندەن
ڕاوێژکاری پەیمانگاجۆن ستیڤنس ھێنسلۆ، ئادام سێدویک
ناسراو بە ھۆیThe Voyage of the Beagle
On the Origin of Species
evolution by
natural selection,
common descentThe Voyage of the Beagle
On the Origin of Species
evolution by
natural selection,
common descent
کاریگەر بووە بەئەلیکساندەر ڤۆن ھومبۆڵد
جۆن ھێرچڵ
چارلس لیل
کاریگەری بووە لەسەرJoseph Dalton Hooker
Thomas Henry Huxley
George Romanes
Ernst Haeckel
Sir John Lubbock
خەڵاتەکانیمەدالیای ڕۆیاڵ (١٨٥٣)
مدالیای ولاستۆن (١٨٥٩)
مەدالیای کۆپلی (١٨٦٤)
خێزانئێمما داروین (ھاوسەر) (١٨٣٩–١٨٩٦)
واژوو
"Charles Darwin", with the surname underlined by a downward curve that mimics the curve of the initial "C"

داروین خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی ئدینبوورگ Edinburgh University جێ دەھێڵی بۆ بەداچوونی خوێندن سەبارەت بە گیان‌لەبەرە بێ ئێسکەکانی ژێر دەریا و دواتر یارمەتی زانکۆی کەمبریج ھانی دەدات بۆ خوێندنی لە بواری زانستی سروشت‌دا. ئەو سەفەرە ٥ساڵە دەریایییەی وای لێ‌دەکا وەک زەوی‌ناسێکی بە‌توانا ڕوانگەکانی و تیئۆریاکانی پاڵپشتی لە تیئۆریای یەک‌گرتوویی uniformitarian چارڵز لیل Charles Lyell دەکرد و ھەروا بڵاو کردنەوەی گۆڤاری سەفەرەکەی ناسراوی کرد. بە دیتنی بڵاوبوونەوەی جوگرافیایی ژیانی ئاژەڵان و کۆکردنەوەی فوسیل لە سەفەرەکەیدا سەڕی سووڕ دەمێنێ و بە دواداچوونی گۆڕانی چەشنەکان دەکات و ئەوە تیئۆریای ھەڵبژاردنی سروشتی خستە مێشکییەوە لە ساڵی ١٨٣٨دا. ئەگەرچی زۆر سەبارەت بە تیۆرییەکەی لەگەڵ چەندین زانای بواری سروشت وتووێژی بوو، بەڵام پێویستی بە لێکۆڵەنەوی زیاتر بوو و کارە زەوی‌ناسییەکانی پێشەنگی بوو. لە ١٨٥٨دا کاتێ ئالفرێد ڕاسێڵ والاس Alfred Russel Wallace لە وتارێکدا تئۆریای یەکسانی وەک ڕای خۆی، بە خێرایی ھەردوو تیئۆریاکەیان بڵاو کردەوە.

کتێبەکەی لە ساڵی ١٨٥٩ لەسەر سەرچاوەی چەشنەکان دامەزرێنەر باسی تەکامۆڵی نەژادی بوو بە پێداچوونەوەیەک وەک لێکدانەوەیەکی زانستی سەرکەوتوو سەبارەت بە جیاوازی لە سروشت‌دا. ھەروا لێکدانەوەی پێگەیشتنی ئینسانی کرد لە ھەلبژاردن لە سێکس‌دا لە نەژادی بنیام و ھەڵبژاردن سەبارەت بە سێکس و بە شوێن ئەودا بەیانی ھەستۆکە لە ئینسان و ئاژەڵ. لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە گیاکان لە زنجیرە کتێبێک‌دا بڵاوکرایەوە و لە دوایین کتێبەکەی باسی گرم‌بوونی زەوی و کاریگەرییەکی لە سەر خۆڵ کرد.

ژیاننامە

دەستکاری

چارلس ڕۆبیرت داروین لە ١٢ی شوباتی ١٨٠٩ لە شارۆچکەی شریوسبوری لە شاری شرۆپشێر لە دایک بووە. لە ھەمان ئەو خانووە لە دایک ببوە کە پێشتر خێزانەکەی تێیدا لە دایک ببون و ھەروەھا خانووەکە بە خانووی جۆرجییەکان ناسراوە بە ناوی (زمۆونت) کە لە لایەن باوکی چارلیس دروستکرابوو لە ئینگلتەرا. دایک و باوکی چارلس داروین (سوزانە داروین) و (ڕۆبێرت داروین) خێزانێکی دەوڵەمەندی پزیشک و پسپۆری دارایی بوون. شە ش مناڵ بوون و چارلس پێنجەم منداڵ بوو. ھەردوو باپیری چارلس داروین لایەنگری دیاری جوڵانەوەی دژە کۆیلاتی بوون. ھەردوو خێزانەکە بە شێوەیەکی باش یەکگرتوو بوون ھەرچەندە ویدجوودس پەیڕەوی ڕێبازی ئەنگلیکانیسم یان دەکرد.. ڕۆبێرت دەروین لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٠٩ لە کلیسەی ئەنگلیکان ست چاد لە شرێوبێری بێ گەڕانەوە بۆ کەس چارلسی خستە سەر ئاینی مەسیحی، بەڵام چارلس و خوشکوبراکانی لەگەڵ دایکیان دەچوون بۆکلیسەی یەکگرتوو. چارلس لە تەمەنی ٨ ساڵیدا کە دەچووە قوتابخانەی ڕۆژ کە لەلایان ئامۆژگارەکەی بەرێوەدەچوو ھەر لەوکاتەدا ئارەزووی لە مێژووی سروشتی و کۆکردنەوە ھەبوو. ھەر لە تەممووزی ھەمان ساڵدا دایکی کۆچی دوای کرد. لە ئەیلولی ساڵی ١٨١٨ وەک کاربەدەستێک لە قوتابخانەی ئەنگلیکان شرێوبێری دەست بە کار بوو کە لە ھەمان کاتدا برا گەورەکەی لە وێ دەیخوێند.[١]داروین پێش ئەوەی بچێتە کۆلێژی پپزیشکی لە زانکۆی ئیدنبرگ (کە ئەوکات باشترین کۆلێژی پزیشکی بوو لە ئینگلتەرا) لە لای باوکی وەک پزیشکی ڕاھێنەر کاری کرد لە ھاوینی ساڵی ١٨٢٥ کە چارەسەری خەڵکی ھەژاری کرد لە شروپشیر. داروین وانەکان و نەشتەرگەرییەکانی لا ناخۆش بوو، بۆیە وانەکانی پشت گوێ خست. داروین شۆفۆری مۆمیاکردنی گیانەوەر بە نزیکەی ٤٠ دانیشت ڕۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەلایەن جۆن ئیدمۆنستۆن. کە کۆیلەیەکی ڕەشی ئازادکراو بوو و یاوەرەکەی چارلز واترتون بوو دارستانی باراناویئەمریکای باشور.

بەھۆی ئەوەی بە بڕیاری باوکی لە بەشی پزیشکی لە کۆلێژی کریست لە زانکۆی کامبرج، دەستی بە خوێندن کرد، و بۆیە خوێندنی پشت گوێ خست، باوکی ویستی بڕوانامەی بەکەلاریۆس بھێنێت وەک ھەنگاوێک بۆ ئەوەی ببێت بە قەشەیەکی ئەنگلیکانی لادێی. تریپۆسدا نەبوو، بە ھۆی ئەوەی لە شوباتی ساڵی ١٨٢٨دا تاقیکردنەوەی ئاسایی ئەنجامدا لە خوێندن زیاتر ئارەزووی لە ئەسپ سواری و لێدانی وەرزشی ھەبوو. ئامۆزای داروین (William Darwin Fox(بیرۆکەی خولیای کۆکردنەوەی قالۆنچەی پێدا. . فرۆید بە پەرۆشییەوە دوای ئەم گیانەوەرناسییە کەوت و بەشێک لە دۆزینەوەکانی لە بارەی وتەکانی جەیمس فرانسیس ستیڤنسەوە لەسەر میرووناسی بەریتانییەوە.. چارلس بوو بە ھاوڕێیەکی نزیک و پەیڕەوکاری پڕۆفیسۆری ڕووەک زانی (جۆن ستیڤینس) و ھەروەھا ڕوبەڕوی ئەو قەشانە بوو کە کاری زانستی وەک ئاینزانی سروشتی دەبینن، لە لای مامۆستاکانی کۆلێژ بە" ئەو پیاوەی کە لەگەڵ ھێنسڵۆدا دەگەڕێت" ناسرابوو. . کاتێک کە تاقیکردنەوەکانی نزیک دەبێت، زیاتر سەرنجی خوێندەکەی دەدات و ھەروەھا دڵخۆش بوو بە ھۆی زمان و لۆژیکی بەڵگەکانی ویلییەم پالی دەربارەی مەسیحییەت لە ساڵی ١٧٠٩. لە کانونی دووەمی ساڵی ١٨٣١ داروین ئەزمونەکانی کۆتایی بەباشی تێپەڕاند، لە ١٧٨ کاندید دا پلەی دەیەمی بە دەست ھێنا بۆ پێوانەیەکی ئاسایی خوێندن. وای پێویست دەکرد داروین تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٨٣١ لە کامبرج بمێنێتەوە. داروین سرووشتی ئاینناسی و نیشانە و سیفەتەکانی بوونی خودا (کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨١٢ ھاتە چاپ کردن) خوێند، کە بوە ھۆی درووستکردنی بەھانەیەک بۆ داڕشتنی یەزدانی لە سرووشت، کە تێیدا وەک خودایەک بە ڕێگەی یاساکانی سرووشت ڕەفتار دەکات و باسی گونجاندن دەکات. داروین پەرتووکە نوێیەکەی جۆن ھێرچلی لە ژێر ناونیشانی "گفتوگۆیەکی سەرەتایی دەربارەی لێکۆڵینەوەی فەلسەفەی سرووشتی "خوێندەوە، دەربارەی (١٨٣١)، ئەم پەرتووکە وەک تێگەیشتنی یاساکان لە ڕێگەی ھۆکاری ھاندەرانە لەسەر بنەمای تێبینی کردن و چیرۆکی تایبەتی ئەلکساندر ڤۆن ھەمبۆلت دەربارەی گەشتە زانستییەکان لە ١٧٩٩–١٨٠٤ وەسفی بەرزترین ئامانجی فەلسەفەی سرووشتی کرد. بە ئیلھام وەرگرتن لە کتێبی ’"پەرۆشی درەوشاوە" داروین پلانی دانا دوای دەرچوونی لە زانکۆ لەگەڵ ھەندێک لە ھاوپۆلەکانی بە مەبەستی خوێندنی مێژووی سرووشتی لە گەرمەسێرەکان سەردانی دوورگەی تینریفی بکات. لە کاتی ئامادەکاریدا، داروین بەژداری کۆرسی زەویناسی ئادەم سیدجویک کرد دواتریش لە ٤ی ئاب لەگەڵی گەشتی کرد بە مەبەستی بەسەربردنی دوو ھەفتە بۆ کێشانی نەخشەی چینی زەوی لە وێڵز.

منداڵەکانی چارلس داروین دە منداڵی ھەبوو. دووانیان ھەر کە ساوا بوون مردن، و ھەروەھا مردنی ئانی لە تەمەنی دە ساڵییدا کاریگەرێکی ڕوخێنەری ھەبوو لەسەر دایک و باوکی. چارلی باوکێکی ڕاستگۆ بوو ھەروەھا ئاگاداری مناڵەکانی بوو. ھەرکاتێک منداڵەکانی نەخۆش دەکەوتن ترسی ئەوەی ھەبوو کە نەخۆشییەکەیان بۆماوەیی بیت بەھۆی ئەو پەیوەندییە نزیکە خزمایەتییەیکە لە گەل ھاوسەرەکەی و ئامۆزاکەیدا، ئێما ویدجوود، ھەیبوو. چارلی لە نوسینەکانیدا لە جوتبونی نزیکەکان ورد دەبۆوە و بەراوردی دەکرد بە سوودەکانی جووتبوون لەگەڵ نانزیکەکان لە چەندین جۆری زیندەوەردا. سەرەرای ترسەکانی چارلی، زوربەی منداڵەکانی چارلی و نەوەکانی لە ژیاندا مانەوە و لە سەرقاڵبوون بە پیشەی بەناوبانگەوە بەردەوام بوون. سێ لە مناڵەکانی چارلی جۆرج، فرانسس، ھۆرس، بوون بە ھاوەڵی کۆمەڵی شاھانە وەکئەستێرەناس ڕووەکناس و ئەندازیاری مەدەنی ھەڵبژاردران. ھەرسێکیان سوارچاک بوون. کوڕێکی تری بەناوی لیۆناردۆ سەرباز، سیاسەتمەدار، ئابوڕیزان ھەروەھا ئیوگۆنیست کە جۆرە باوەڕێکە و ھەروەھا ئامارناسەک و زیندەوەرزانی گەشەسەندن ڕۆناڵد فیشەر بوو.

کاردانەوەکانی کتێبی (دەربارەی بنەچەی جۆرەکان - On the Origin of Species)

دەستکاری

کتێبەکە بووە ھۆی سەرھەڵدانی سەرنج و ڕایەکی جیھانی. ھەرچەندە نەخۆشییەکەی داروینی دووریخستبۆوە لە گفتووگۆ کراوە گشتییەکان بەڵام بە پەرۆشییەوە وەڵامە زانستییەکانی وردبینی دەکرد و لێداونی دەدا بۆ ڕاگەیاندنەکان، ھەڵسەنگاندنەکان، وتارەکان، گاڵتەجاڕییەکان، وێنە پێکەناوییەکان (کاریکاتێر) و بە بەردەوامی ئەو ڕخنە و سەرنجانەی دەنارد بۆ ھاوپیشەکانی لە ھەموو جیھان دا.[٢] کتێبەکە بە ئاشکرا بنەچەی مرۆڤی تاوتوێ نەدەکرد[٣] بەڵکو چەند ئاماژە و سەرەداوێکی لەخۆدەگرت دەربارەی نەژادە ئاژەڵییەکەی مرۆڤ کە دەکرا بگاتە ھەمان دەرئەنجامی بیردۆزەکەی داروین.[٤]

یەکەمین ھەڵسەنگاندن ئەو پرسیارەی دەکرد کە "ئەگەر مەیمون بووە بە مرۆڤ، ئەی مرۆڤ دەبێت بە چی؟" و لە وەڵام دا داروین وتی "ئەوە باشتر وایە بۆ خوداناسان بەجێبھێڵدرێت چونکە وەڵامەکەی دەکرێت زۆر ترسناک بێت بۆ خوێنەرانی ئاسایی."[٥]

کتێبی (دەربارەی بنەچەی جۆرەکان - On the Origin of Species) وەرگێردراوەتە سەر چەندین زمان و بۆتە دەقێکی زانستی سەرەکی کە ڕاکێشەری سەرنجی قوڵە لە ھەموو بوار و چین و توێژەکانی ژیان دا.داڕێژە:Inflation-fn بیردۆزەکەی داروین لە چەندین جۆڵانەوەی ئەو کاتەدا دەنگی دایەوە و بووە ئامرازێکی سەرەکی لە کلتوورە میللییەکان دا. دەرھێنەر و دروستکەرانی کارتۆنە پێکەناوییەکان بە گاڵتەجاڕییەوە وێنەی نەژادی ئاژەڵانیان دەکرد بە پیشاندانی مرۆڤ لەگەڵ بەشێک یان خەسڵەتێکی ئاژەڵی لەگەڵی دا کە ھەموو ئەمانە بوونە بڵاوبوونەوە و ناوبانگ پەیداکردن بۆ بیردۆزەکەی داروین لە بەڕیتانیادا بە شێوازێکی ئاشتییانە و ناھێرشکەرانە. کاتێک نەخۆش بوو لە ساڵی ١٨٦٢ دا دەستی کرد بە درێژکردنەوەی ڕیشی و دوای دەرکەوتنی لە ١٨٦٦ کارتۆنە پێکەناوییەکان ھەستان بە وێنەکردنی داروین وەک مەیمون کە یارمەتیدەر بوو لە ناساندنی ھەموو جۆرەکانی بیردۆزی پەرەسەندن بە ڕێبازی داروینزم.[٦]

کارەکانی

دەستکاری

داروین نووسەرێکی پڕ بەرھەم بوو. تەنانەت بێ ھەژمارکردنی کار و بەرھەمەکانی دەربارەی پەرەسەندن لەسەر ئەم بابەتانە دەکرا وەک نووسەرێکی دیار و بەناوبانگ تەماشا بکرێت، بۆ نموونە وەکو نووسەری کتێبی (گەشتی سەگی ڕاوکەر - The Voyage of the Beagle)، وەکو زەوی ناسێک کە بەرھەمێکی زۆر و بەربڵاوی بەچاپ گەیاندووە دەربارەی باشوری ئەمریکا و ھەروەھا دۆزینەوەی وەڵامی شێوازی دروستبوونی دوورگە شیلانییەکان (Coral Atolls) و بەھەمان شێوە وەکو زنیدەوەرزانێک کە بەرھەمی دەرئەنجامیی و یەکلایکەرەوانەی پێشکەشکرد دەربارەی زیندەوەرەی دەریایی بە ناوی (Barnacle). ھەرچەندە کتێبی (دەربارەی بنەچەی جۆرەکان - On the Origin of Species)ی داروین بە بەربڵاوترین و بەناوبانگترین کارەکانی دادەنرێت بەڵام بەرھەمەکانی (بنەچەی مرۆڤ - The Descent of Man) و (دەربڕینی ھەستەکان لە مرۆڤ و ئاژەڵەکان دا - The Expression of the Emotions in Man and Animals) کاریگەرییەکی گرنگیان ھەبوو وە ھەروەھا کتێبەکانی دەربارەی ڕووەکەکان (وەک: ھێزی جوڵە لە ڕووەکەکان دا - The Power of Movement in Plants) بە لێکۆڵینەوەی تازەگەری دادەنرێن کە گرنگییەکی تایبەتییان ھەبووە و کۆتا بەرھەمیشی دەربارەی بەناوی (دروستبوونی کەڕووی سەوزەوات بەڕێگەی کرمە کردار - The Formation of Vegetable Mould through the Action of Worms)بوو.[٧][٨]

مردن و بەخاکسپاردن

دەستکاری

لە ١٩ی نیسانی ساڵی ١٨٨٢ دا لە داون کۆچی دوایی کرد و کۆتا وتەکانی بۆ خێزانەکەی بە ئێمای ھاوسەری وت «من لە مەردن ناترسم، لە یادبێت چەندە ھاوسەرێکی باش بوویت بۆم و بە ھەموو منداڵەکان بلێ لەیادیان بێت چەندە باش بوون بۆم» و دواتر کاتێک ئێما پشووی دەدا بە منداڵەکانی (ھێنریتا و فرانچیز) ی دەگووت «شایەنێتی نەخۆش بم بۆ ئەوەی ئێوە چاودێریم بکەن».[٩] داروین چاوەڕێی دەکرد لە گۆرستانی کلێسای قەشە ماری بنێژرێت لە ناوچەی داون لە لەندەن بەڵام لەسەر داواکاری ھاوپیشەکانی داروین و دوای داخوازینامەی پەرلەمان و کۆمەڵانی گشتی خەڵک سەرۆکی ئەو کاتەی (کۆمەڵەی شاھانەیی لە پەیمانگای نەتەوەیی زانستی شانشینی یەکگرتوو) ھەستا بە ڕێز لێگرتنی بە ناشتنی لە گۆڕستانی کلێسای وێست منستەر و نزیک لە جۆن ھێرشک و ئیسحاق نیوتن. بەخاکسپاردنەکە لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٤ نیسان بەڕێوەچوو کە ھەزاران کەس لە خەڵکی، خێزان، ھاورێ، زانا، فەیلەسوف و کەسە پایەدارەکان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون.[١٠]

لە کاتی مردنییدا، داروین و ھاوکارەکانی باوڕیان بە زۆربەی زاناکان ھێنابوو کە ڕاستە گەشەکردنی سروشتی کردارێکە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ وەچەکانی و کردارێکی بۆماوەیییە؛ و ھەروەھا داروین وەک زانایەک کە شۆڕشی لە فیکردا کردووە، ڕێزی لێ گیرا. لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٠٩، ھەرچەندە چەند کەسێک ھاوڕا بوون لەگەل بیرۆکەکانی چارلی کە دەڵیت «ھەڵبژاردەی سروشتی سەرەکیترینە بەڵام ڕێگایەکی تایبەت نییە بۆ گۆڕان». ئاھەنگێک بە بۆنەی یادکردنەوەی سەدھەمین یادی لە دایک بوونی چارلی و ھەروەھا پەنجایەمین ساڵیادی کۆچی دوایی لەسەر بنچینەی جۆر کە زیاتر لە٤٠٠ نوسەر و زانای لە سەرانسەری جیھان تێدا کۆبونەوە، سازکرا. لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا، ماوەیەک کە ناسرا بوو بە «ئیکلیپس ئۆف داروینیسزم»، زاناکان پێشنیاری میکانیزمی جۆراوجۆری گەشەسەندنیان دەکرد ولە ئەنجامدا سەلماندیان کە بەرگری لێ ناکرێت. ڕۆناڵد فیشەرکە ئامارناسێکی ئینگلیز بوو لە کۆتاییدا توانی ڕەچەڵەکی مەندەلی لەگەڵ ھەڵبژاردەی سروشتیدا یەکبخات ئەمەش لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ١٩١٨ بۆ ١٩٣٠ کە ھەر لە ھەمان ساڵدا کتێبەکەی بە ناوی (تیۆری بۆماوەیی و ھەڵبژاردەی سروشتی) بڵاوبووەوە. ڕۆناڵد ڕێوشوێنێکی بیرکاریانە بیردۆزەکە و ھەروەھا کۆدەنگییەکی فراوانی زانستی بەدەستھێنا کە بنچینەی ھەڵبژاردەی سروشتی و میکانیزمیی گەشەکردنە، ئەمەش بووە ھۆی دامەزراندنی بنەمایەک بۆ دانیشتوانە بۆماوەیییەکان و ھەروەھا بنیاتنانی گەشەسەندنێکی نوێ لەگەڵ (with J.B.S. Haldane and Sewall Wright)، بۆ پێکھێنانی چوارچێوەی ئاماژەپێکراو بۆ گفتوگیێکی نوێ و ھەروەھا بۆ ڕونکردنەوەی بیردۆزەکە.[١١][١٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "Charles Darwin's personal finances revealed in new find". 22 March 2009. Archived from the original on 19 October 2017 – via www.telegraph.co.uk.
  2. ^ Desmond & Moore 1991, pp. 207–210Sulloway 1982, pp. 20–23
  3. ^ "Darwin Correspondence Project – Letter 346 – Darwin, C. R. to Darwin, C. S. , 27 Feb 1837". Archived from the original on 29 June 2009. Retrieved 19 December 2008. proposes a move on Friday 3 March 1837, Darwin's Journal (Darwin 2006, pp. 12 verso) backdated from August 1838 gives a date of 6 March 1837
  4. ^ Browne 1995, p. 360"Darwin, C. R. (Read 14 March 1837) Notes on Rhea americana and Rhea darwinii, Proceedings of the Zoological Society of London". Archived from the original on 10 February 2009. Retrieved 17 December 2008.
  5. ^ Herbert 1980, pp. 7–10van Wyhe 2008b, p. 44Darwin 1837, pp. 1–13, 26, 36, 74Desmond & Moore 1991, pp. 229–232
  6. ^ Keynes 2001, p. xix
  7. ^ Browne 1995, p. xii
  8. ^ Desmond & Moore 1991, pp. 241–244, 426
  9. ^ Desmond & Moore 1991, p. 254Browne 1995, pp. 377–378Darwin 1958, p. 84
  10. ^ Desmond & Moore 1991, pp. 252, 476, 531Darwin 1958, p. 115
  11. ^ "Fellows of the Royal Society". London: Royal Society. Archived from the original on 16 March 2015.
  12. ^ Larson 2004, pp. 79–111