فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. (ئاب ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای (بە پەشتۆ: حامد کرزي نړيوال هوايي ډګر، بە فارسی: میدان هوائی بین المللی حامدکرزی؛IATA: KBL, ICAO: OakB) یان فڕۆکەخانەی کابول، فڕۆکەخانەیەکە دەکەوێتە دووری ٥ کم لە ناوەندی شاری کابول لە ئەفغانستان.[١] ئەم فڕۆکەخانەیە وەک یەکێک لە فڕۆکەخانە نێونەتەوەیییە سەرەکییەکانی ئەفغانستان دادەنرێت ھەروەھا وەک یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان ھەژمار دەکرێت لە ناوچەکە، کە توانای نیشتەجێبوونی زیاتر لە سەد فڕۆکەی ھەیە.[٢] پێشتر بە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابول ناونراوە و لەناو خەڵکیش ھەر بە فڕۆکەخانەی خواجەی ڕەواش دەناسرێت، ھەرچەندە بە فەرمی لەلایەن چەند ھێڵی ئاسمانییەوە بە ناوی فڕۆکەخانەی حامید کارزای ناسراوە. فڕۆکەخانەکە ساڵی ٢٠١٤ ناوی نوێی خۆی پێبەخشرا بە شەرەفی حامد کارزای سەرۆک کۆماری پێشووی بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی ئەفغانستان و کابینەی سەرۆک ئەشڕەف غەنییەوە پەسەند کرا.[٣] فڕۆکەخانەکە لە دەیەی ڕابردوودا فراوان کراوە و نوێکراوەتەوە تەرمینالێکی نوێی نێونەتەوەیی بۆ زیادکرا و تەرمیناڵە کۆنەکەش لەکاتی ئێستادا بۆ گەشتە ناوخۆیییەکان بەکاردێت. ھەروەھا ژمارەیەک بنکەی سەربازی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکەدا دروست کراون، کە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەرکی پشتیوانیی ناتۆ (RS) (پێشتر ھێزی ھاریکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئایساف) بەکار دەھات.[٤] ھەروەھا ھێزی ئاسمانی ئەفغانستان بنکەیەکی ھەیە، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش پۆلیسی نەتەوەیی ئەفغانستان ئاسایشی ناو تەرمیناڵەکان دابین دەکات.
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای | |
---|---|
ناونراوە لەدوای | Hamid Karzai |
وڵات | ئەفغانستان |
دابەشکاریی کارگێڕی | کابول |
پۆتانی شوێن | ٣٤°٣٣′٥٧″N ٦٩°١٢′٤٤″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٥٬٨٧٧ پێ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول |
ڕێکەوتی کردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ |
Place served by transport hub | کابول |
وێبگە | http://hamidkarzaiairport.com/ |
Runway | 11/29 |
IATA airport code | KBL |
ICAO airport code | OAKB |
مێژوو
دەستکاریفڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابول لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن ئەندازیارانی سۆڤیەتەوە دروستکراوە. گەشتیارانی بیانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابولەوە دەستیان کرد بە سەردانی کردنی ئەفغانستان ئەم سەردەمە دوای شۆڕشی ١٩٧٨ کۆتایی ھات، بەتایبەتی دوای داگیرکردنی سۆڤیەتی ساڵی ١٩٧٩
فڕۆکەخانەکە لە ماوەی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانییەکان لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨٩ و لەلایەن ھێزە سەربازییەکانی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، محەممەد نەجیبوڵا و سوپای سۆڤیەتەوە بەکارھێنراوە کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەکە لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا بووە لە کاتی شەڕەکانی ناوخۆدا، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٩٢ تا مانگی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان کە مەلا محەممەد عومەر بەڕێوەی دەبرد دەستی بەسەر داگرتبوو، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠١ کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان لە شارەکە ھەڵھاتن بەھۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە لە کاتی حکوومەتی تاڵیباندا فڕۆکەخانەکە لە کۆتایی نەوەدەکاندا داخراوە و گەشتی نێودەوڵەتی زۆر سنوورداری پێ کراوە.[٥] دوای ھێرشی ناتۆ بۆ سەر ئەفغانستان دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول لەلایەن ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە بۆردومان کرا دوای ئەوەی ھێزەکانی ھاریکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئیساف) دەستیان بەسەر کۆنترۆڵدا گرت، فڕۆکەخانەکە بە ھێواشی لە ماوەی چەند ساڵێکدا دەستی کرد بە بەرەوپێشچوون وەک دانانی سیستەمی نوێی ڕادار لە ساڵی ٢٠٠٥ دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانی فیدڕاڵی ئەمریکا پەرەی زیاتری پێدرا. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ دا ترمینالێکی نوێی ٣٥ ملیۆن دۆلاری بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە، کە بە ھاوکاری ئاژانسی ھاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن دروستکرا، حامد کارزای سەرۆک کۆماری ئەفغانستان و کەسایەتییە باڵاکانی دیکە ئامادەیی مەراسیمی دەستبەکاربوونی بوون. تەرمیناڵی نوێ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٩ بە فەرمی کرایەوە بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان. تەرمیناڵە کۆنەکش نۆژەنکرایەوە و لە ئێستادا بۆ گەشتە ناوخۆیییەکان بەکاردێت.[٦] جموجوڵی سەرنشینان تا ساڵی ٢٠١٠ لە ڕۆژێکدا گەیشتە٣٠٠ کەس و ١٠٠٬٠٠٠ لە ساڵێکدا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢دا سیستەمی ڕادار بەھێز کرا بۆ داپۆشینی تەواوی بۆشایی ئاسمانی ئەفغانستان.[٧] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ئەنجومەنی نیشتمانی ئەفغانستان پێشنیاری ناونانی فڕۆکەخانەکەی کرد دوای ئەوەی حامد کارزای سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان خزمەتێکی زۆری فڕۆکەخانەکەی کرد دواتر کابینەی سەرۆک ئەشڕەف غەنی ناو گۆڕانەکەی پەسەند کرد. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨دا کانتۆنی لای باکوور – بنکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول تایبەتکرا بە ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئاسانکارییەکانی فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی ئەفغانستان (AAF)، ڕێگای تاکسی نوێ و ڕەمپە. بارەگا و بنکەی سەرەکی (١ یان ٢٠١)ی ھێزی ئاسمانی ئەفغانستان یەکەم شوێنی عەمبارەکانی لە فڕۆکەخانەکە.[٨] لە ساڵی ٢٠٢١دا تاڵیبان دەستیان بەسەر چەندین ناوچەی ئەفغانستاندا گرت، لەوانە ناوچەکانی نزیک فڕۆکەخانەی کابول. تورکیا ڕای گەیاند کە لە فڕۆکەخانە ئاسایش دابین دەکات. ھێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ ھێشتا لە فڕۆکەخانەشدا بوونیان ماوە.[٩] چەند ھەفتەیەک دواتر کابول کەوتە ژێڕدەستی تاڵیبان و بەو ھۆیەوە سەدان کەس لە ھەوڵی بەجێھێشتنی وڵات بەرەو فڕۆکەخانەکە ھەڵھاتن،[١٠] دیارە پێنج کەس لە فڕۆکەخانەکەدا گیانیان لە دەستداوە لەگەڵ ئەمەشدا سەدان کەس ھەوڵیان داوە بە زۆر بچنە ناو فڕۆکەکانەوە کە لە فڕۆکەخانەکە ڕاگیرابوون. ھێزەکانی ئەمریکا تەقەی ئاسمانیان دەکرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە ھاتنی ئەو خەڵکانە بۆ ناو سەکۆکە.[١١] لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا ڕای گەیاند، کە ئەمریکا ھێزی زیاتر بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەکە دەنێرێت، پنتاگۆن سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکای بۆ ئەم کارە ڕاسپاردووە، جەنەراڵ کینس ئێف مکنزی جەی ئاڕ، لە قەتەر چاوی بە سەرکردەکانی تاڵیبان کەوت بەرپرسانی تاڵیبان ڕازی بوون بەو مەرجانەی کە مکینزی بۆ پەنابەران دیاریی کردووە بە بەکارھێنانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول بۆ ھەڵھاتنیان.[١٢] دوای ڕووخانی کابول، سوپای نەتەوەیی و پۆلیسی نەتەوەیی ئەفغانستان پۆستەکانیان لە فڕۆکەخانەکە چۆڵ کرد، کە لە ئێستادا تەنھا لەلایەن ھێزەکانی ناتۆوە بەڕێوەدەبرێت ڕۆژی ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھەموو گەشتە بازرگانییەکانی فڕۆکەخانەکە ھەڵوەشانەوە.[١٣]
ئاسانکارییەکان
دەستکاریفڕۆکەخانەکە دوو بینای تێرمیناڵی ھەیە، نوێیەکە بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان بەکاردێت و کۆنەکەش کە سۆڤیەت دروستی کردبوو بۆ گەشتە ناوخۆیییەکان بەکاردێت. دروست کرد. فڕۆکەخانەکە حەوت سەکۆی ھەلیکۆپتەری ھەیە کە زیاتر بۆ ھاتوچۆی سەربازی بەکاردەھێنرێن، ئامێرەکانی ئاگرکوژێنەوە ئامادەن، کە ھەریەکەیان لەتوانایاندا ھەیە ١٢ ھەزار لیتر باربکەن و بۆ بواری ٩٠ مەتر ئاو بھاوێژن.
ھێڵی ئاسمانییەکان و مەبەستەکانیان
دەستکاریلە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (کاتژمێر ٢٢:١٠ بەکاتی ناوخۆیی) ھەموو گەشتە بازرگانییەکان لە ئێستادا ڕاگیراون، بەھۆی کەوتنەژێردەستی کابۆل بۆ تاڵیبان.
ڕێبواران
دەستکاریھێڵە ئاسمانییەکان | شوێنە مەبەستەکان |
---|---|
ھێڵی ئاسمانی عەرەبی | ئەبو زەبی، ئیمارات |
ھێڵی ئاسمانی ھیندستان | Delhi |
ھێڵی ئاریانەی ئەفغانستان | Ankara, Delhi, Dubai–International, Herat, Istanbul,[١٤] Jeddah, Kandahar, Mazar-i-Sharif, Moscow–Sheremetyevo, Ürümqi[١٥] |
ھێڵی ئاسمانی ئیمارات | Dubai–International |
فلای دوبەی | Dubai–International (suspended)[١٦] |
ھێڵی ئاسمانی ئێران | Tehran–Imam Khomeini |
ھێڵی ئاسمانی کام | Ankara, Bamyan, Delhi, Dubai–International,[١٧] Dushanbe, Farah, Herat, Islamabad, Istanbul,[١٤] Jeddah, Kandahar, Khost, Kuwait,[١٨] Lashkargah, Mazar-i-Sharif, Medina, Sharjah, Tashkent, Zaranj |
ھێڵی ئاسمانی کووەیت | Kuwait |
ھێڵی ئاسمانی مەھان | Mashhad, Tehran–Imam Khomeini |
ھێڵی ئاسمانی پاکستان | Islamabad |
سپەیس جێت | Delhi |
ھێڵی ئاسمانی تورکی | Istanbul[١٤] |
کارگۆ
دەستکاریھێڵە ئاسمانییەکان | شوێنە مەبەستەکان |
---|---|
Coyne Airways[١٩] | Dubai-International |
Emirates SkyCargo[٢٠] | Dubai–Al Maktoum |
Silk Way West Airlines[٢١] | Baku |
گواستنەوەی گشتی
دەستکاریپاس و تاکسی و ئۆتۆمبێلی تایبەت گواستنەوە بۆ فڕۆکەخانە دابین دەکەن، ڕێگای گشتی پێک ھاتووە لە چوارساید کە فڕۆکەخانەکە بە کابولەوە دەبەستێتەوە.
پێشانگا
دەستکاری-
کارل ئایکنبێری باڵیۆزی ئەمریکا لە سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول لە [تشرینی یەکەم][٢٠١٠]] م.
-
بەرپرسانی ئەمریکی و ئەفغانی بەدەوری فڕۆکەخانەکەدا پیاسە دەکەن.
-
بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانە قسە دەکەن.
-
بەرپرسانی ئەمەریکا و ئەفغانی لە دەرەوەی ھۆڵی فڕۆکەخانە پیاسە دەکەن.
-
ڕێڕەوی سەربازی.
-
James Stavridis وDavid M. Rodriguez کارمەندەکانی دیکەی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانە لە ئایاری ٢٠١٠.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «hamidkarzaiairport.com». ww12.hamidkarzaiairport.com. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «OAKB – Hamid Karzai International Air Airport | SkyVector». skyvector.com. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Super Tucano in Service in U.S. Air Force :: Dialogo Americas». web.archive.org. ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «OAKB/Hamid Karzai International Kabul General Airport Information». acukwik.com. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://www.cnn.com/world/live-news/afghanistan-taliban-us-news-08-16-21/index.html
- ^ «Press Releases 2010 | Kabul, Afghanistan – Embassy of the United States». web.archive.org. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Karzai opens Kabul air terminal» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2008-11-06. لە 2021-08-17 ھێنراوە.
- ^ «Turkey still keen to run Kabul airport despite Taliban advance -officials». Reuters (بە ئینگلیزی). ١١ی ئابی ٢٠٢١. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://www.reuters.com/world/asia-pacific/nato-maintains-diplomatic-presence-kabul-despite-taliban-advances-2021-08-15/
- ^ https://www.independent.co.uk/news/world/americas/us-politics/kabul-taliban-us-evacuations-airport-b1903493.html
- ^ https://www.aljazeera.com/news/2021/8/16/taliban-says-afghanistan-war-over-as-president-diplomats-flee
- ^ https://www.thestatesman.com/world/commercial-flights-kabul-airport-cancelled-1502995255.html
- ^ ئ ا ب «Istanbul New Airport Transition Delayed Until April 5, 2019 (At The Earliest)». onemileatatime.com. ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Flight Schedule». www.flyariana.com.
- ^ https://www.reuters.com/business/aerospace-defense/uaes-flydubai-suspend-kabul-flights-monday-spokesperson-says-2021-08-15/
- ^ «Kam Air W19 Middle East Network additions». Routesonline. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Kam Air files Kabul – Kuwait schedule from Nov 2019». Airlineroute. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ conyeair.com – Our services retrieved 4 July 2021
- ^ skychain.emirates.com – View Schedule[بەستەری مردوو] retrieved 4 July 2021
- ^ silkwaywest.com – Schedule retrieved 4 July 2021
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئاب ٢٠٢١) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای تێدایە. |