مەسعوود قەرەخانی

سیاسەتوان و سەرۆکی پەرلەمانی نەرویژ

مەسعوود قەرەخانی (لەدایکبووی ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە تاران، ئێران) سیاسەتوان و سەرۆکی پەرلەمانی نەرویژە، کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە ئەو پۆستەی پێیە. قەرەخانی ئەندامی پارتی کرێکارە کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە چووەتە پەرلەمانی نەرویژ.[١] ئەو یەکەم کۆچبەرە کە بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.[٢]

مەسعوود قەرەخانی
سەرۆکی پەرلەمان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
پادشا ھاراڵدی پێنجەم
سەرۆک وەزیران یۆناس گار ستۆرە
پێشینە ئێڤا کریستین ھانسن
ئەندامی پەرلەمان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
ناوچەی بەربژێری باسکروود
ئەندامی یاریدەدەری پەرلەمان
لە پۆستدا بووە
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ – ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣
ناوچەی بەربژێری باسکروود
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٨٢-٠٩-٢٢) ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٢ (تەمەن ٤١ ساڵ)
تاران، ئێران
پارتی سیاسی پارتی کرێکار
ھاوسەر(ەکان) سالوومە عەباسیان
منداڵ(ەکان) سام

ژیاننامە دەستکاری

مەسعوود قەرەخانی لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری تاران لەدایکبوو کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی پیرانشار، ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[٣][٤][٥] ئەو لە ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ دایک و باوکی دوای شۆڕشێکی ناسەرکەوتوو و شەڕ، ئێرانیان جێھێشت و دوای گەشتێکی دوور و درێژ بێ ئەوەی یەک دۆلاریان لە گیرفاندا پێبێت، خۆیان گەیاندووەتە نەرویژ.[٦][٧][٨][٩] دایک و باوکی سەرەتا بە کۆکردنەوەی شیلک دەستیان بەکارکردووە و ئێستا دایکی ئەزموونی ٢٥ ساڵ مامۆستایەتی ھەیە و باوکیشی بەرپرسێکی شارەوانییە. قەرەخانی بەشی ڕادیۆلۆجی تەواوکردووە و پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار، لە بەشی ڕادیۆلۆجی نەخۆشخانەکان کاری کردووە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا پەنابەرێکی ئێرانی بە سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج ھەڵبژێردرا. تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  2. ^ Masud Gharahkhani valgt som stortingspresident(نەرویژی). abcnyheter. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  3. ^ یک مهاجر دهه شصتی ایرانی نامزد ریاست پارلمان نروژ شد / عکس(فارسی). salameno.
  4. ^ نامزدی یک ایرانی‌تبار دهه شصتی برای ریاست پارلمان نروژ: با یک دلار پول در جیب مهاجرت کردیم(فارسی). tejaratonline.
  5. ^ نامزدی یک ایرانی‌تبار دهه شصتی برای ریاست پارلمان نروژ: با یک دلار پول در جیب مهاجرت کردیم(فارسی). asriran.
  6. ^ مەسعوود قەرەخانی ھاووڵاتی کوردی شاری پیرانشاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج ھەڵبژێردرا. تۆڕی میدیاییی خەڵک. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  7. ^ کوردێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بووە سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج. ئەم ڕۆژە. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  8. ^ کوردەک دبیتە سەرۆکێ پەرلەمانێ نەرویژ. بادینان. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  9. ^ کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی نەرویژ. پەیام. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری