بابەتی ئەم وتارە ڕادیۆلۆجی لە زانستی پزیشکییە .

ڕادیۆلۆجی ، ڕادیۆلۆژی ،تیشکناسی یان وێنەگری پزیشکی (بە ئینگلیسی: radiology) ناوی لقێکی پسپۆڕیی زانستی پزیشکییە کە لە تیشکی ئێکس و دیکەی جۆرەکانی تیشک و شەپۆل بۆ ناسینەوە و چارەسەری نەخۆشییەکان کەڵک وەردەگرێت. مەبەستی سەرەکی ئەم لقە، ناسینەوەی نەخۆشییەکانی لەشە بە یارمەتی شێوە پێشکەوتووەکانی وێنەگری.
ئەم لقە لە چەن ئاستی جۆراوجۆر ( لە بەکالریۆسەوە تا پسپۆڕی) لە زانکۆکانی پزیشکی دەخوێندرێت.

پزیشکێکی ڕادیۆلۆجیست لە کاتی
Dr. Macintyre's X-Ray Film (1896)
لێکدانەوەی وێنەکانی پزیشکی لە تۆڕی پەکس(PACS)، ساڵی 2010، شیکاگۆ

پێناسەدەستکاری

ئەم وتارە لە سەر بابەتی وێنەگری پزیشکی دەدوێ کە لە ناسینەوەی نەخۆشییەکاندا بەکار دێت (کەوابوو بابەتی شێوەکانی تری وەک مایکرۆسکۆپی ناگرێتەوە).

ڕادیۆلۆجی: لقێکی تایبەت لە زانستی پزیشکییە کە دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوە و بەکارهێنانی تێکنۆلۆجی وێنەگری بە یارمەتی پرشنگ و تیشکی ئێکس بۆ ناسینەوە و چارەسەر کردنی نەخۆشییەکان.
پێشتر وشەی ڕادیۆلۆجی تەنیا ئاماژەی بە شێوەکانی وێنەگری بە تیشکی یۆنیزان دەکرد، بەلام ئەمڕۆکە «ڕادیۆلۆجی » لەگەڵ شێوەکانی تری وێنەگری بێ تیشکدا، وەک ئێم ئاڕ ئای و سۆنۆگرافیش تێکەڵ بووە. بە وتەیەکی تر لە ڕادیۆلۆجیدا (وەک سیتی سکەن ، مەمۆگرافی و شێوە باوەکانی ڕادیۆگرافی)، بە هۆی بڵاوەی تیشکەکانی ئێکس لە سەر پەڕەکانی فیلم، ژمێرۆکەکان یا وەرگرە دیجیتاڵییەکان، وێنە پێک دێت. بەڵام لە بڕێ شێوەی تر (وەک ئێم ئاڕ ئای و سۆنۆگرافی و...) شەپۆلەکانی موگناتیسی و دەنگی و... وێنەکان پێک دەهێنن.
وشەی ڕادیۆلۆجی ئەمڕۆکە سەرجەم شێوەکانی وێنەگری پزیشکی دەگرێتەوە.

مێژووی ڕادیۆلۆجیدەستکاری

پزیشکی ناوداری یۆنانی کۆن، بوقرات ، بۆ یەکەم جار لە مێژوودا شێوەیەکی بۆ هەڵسەنگاندنی گەرمای لەش داهێنا کە زۆر لە شێوەکانی تێرمۆگرافی ئەمڕۆ دەچوو، بەم بۆنەوە ئەمە بە کۆنترین شێوەی وێنەگری پزیشکی دەژمێردرێت.

سەرەتای تیشکناسی مۆدێڕن دەگەڕێتەوە بۆ هێنری بێکرێل و دۆزینەوەی ڕادیۆ ئەکتیڤیتە . دوابەدوای ئەو و لەگەڵ یەکەمین وێنەی ڕادیۆگرافی لە لەشی مرۆڤ لە لایەن ڤیلهێڵم ڕۆنتگێن لە ساڵی ۱۸۹۶، زانستی فیزیکی پزیشکی نۆ، لەدایک بوو. هەر لەو ساڵەدا بۆ یەکەم جار لە دەزگا گەڕۆکەکانی ڕادیۆگرافی لە گۆڕەپانەکانی شەڕ کەڵک وەرگیرا. زۆری پێ نەچوو کە پێشکەوتنەکانی پیەر و ماری کووری لە دۆزینەوەی ڕادیۆم و چەن توخمی تیشکدەر، کەوتە سەر خوانی زانستی فیزیک و پزیشکی.

باری ئیشدەستکاری

رادیۆلۆجیست یان تیشکناس، پزیشکێکی پسپۆڕە کە بۆ ناسینەوە و چارەسەر کردنی نەخۆشییەکان هەوڵ دەدا.

شێوەکانی ڕادیۆلۆجیدەستکاری

ئەم شێوانە بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکان لە لایەن پزیشکی ڕادیۆلۆجیستەوە بەکار دێت:

شێوەکانی تیشکی یۆنیزاندەستکاری

شێوەکانی تیشکی نایۆنیزاندەستکاری

شێوەکانی پزیشکی ناوکیدەستکاری

  • سکەنی ئێسک : وەشاندنی ماکی تیشکدەر، کۆبوونەوە لە مێشکی ئێسک و وێنەهەڵگرتن بە یەکێ لە شێوەکانی وێنەگری. توومۆرەکان کە ڕێژەیەکی زۆرتر ماکی ڕادیۆئەکتیڤ وەردەگرن، بەجوانی دەردەکەون.
  • سکەنی مێشک : وەشاندنی دەرمانی تیشکدەر، تێپەڕین لە بەندی خوێنی مێشک، کۆبوونەوەی لە شوێنە زیان کەوتووەکانی مێشک (وەک توومۆر)، وێنەگری و ناسینەوەی بە یەکێک لە شێوەکانی وێنەگری.
  • سکەنی گالیۆم
  • سکەنی پێت و سپێکت
  • سکەنی سی
  • سکەنی تیرۆیید
  • و...

سەرچاوەدەستکاری