کەشتی ئاسمانی تیان وین١ ھەروەھا کەشتییەکە بەناوبانگە بە ناوی دووەمی (وۆخینگ-١) پڕۆژەیەکی تایبەتی بواری بۆشایی ئاسمانە کە لەلایەن وڵاتی چینەوە سەرپەرشتی دەکرێ، کەشتییە ئاسمانییەکە بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لەسەر ھەسارەی بارام دروستکرا، ھەروەھا پێکدێ لە سێ بەش (کەشتییەکی خوولگەیی - گالیسکەیەکی جێگیر - گەڕۆکێک)، ئەو کەشتییە ئاسمانییە ھەڵدرایە دەرێی زەوی لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ بە مووشەکی قوڕسی (لونگ مارش٥) لە ناوەندی ویشانگ لە دوورگەی ھاینان، تیان وین یەکەمین هەوڵی وڵاتی چینە بگاتە هەسارەی سۆر، ئەو کەشتیە ئامێرە گەیشتە هەسارەی بارام لە ١٠ی شووباتی ٢٠٢١

نیشاندانی نمونەیەکی گەڕۆکی تیان وین١ لە کۆنگرەی فەلەکی نێودەوڵەتی لە شاری برێمن لە وڵاتی ئەڵمانیا ساڵی ٢٠١٨

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری