کوودەتای تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی سوودان
لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ سوپای سوودان کودەتایەکی سەرکەوتوویانەی دژی حکوومەتی سودان دەستپێکرد کە بەلایەنی کەمەوە پێنج کەسایەتی باڵای حکوومەتی سوودان دەستگیرکران، کە لە ناویان سەرۆک وەزیرانی مەدەنی عەبدوڵڵا حەمدووک لە ماڵەکەی دەستبەسەرکرا.[١] پێشتر لە ئەیلوولی ٢٠٢١ ھەوڵی کودەتا درا بەڵام نەتوانرا جێبەجێ بکرێت و ڕێگری لێکرا.
کوودەتای تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی سوودان | |
---|---|
بەشێکە لە | 2019 Sudanese transition to democracy |
وڵات | سوودان |
پۆتانی شوێن | ١٥°٣٠′١٠″N ٣٢°٣٣′٤٥″E |
کاتی ڕوودان | ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ |
بەشداربوو | Sudanese Armed Forces، Sovereignty Council |
بەستەری وەسفکراو | https://www.deutschlandfunk.de/militaerputsch-was-hinter-dem-umsturz-im-sudan-steckt-100.html |
بە فەرماندەیی | |
ڕووداوەکە
دەستکاریڕۆژی دووشەمە ٢٥ی تشیرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھەواڵی کودەتا لەلایەن سوپای سوودان بڵاوبۆوە، بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی ئەلحەداس تیڤی، ھێزە سەربازییەکان عەبدوڵڵا حەمدووک، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ڕاگوزەری سوودانیان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەرسەر کردووە و لەژێر چاودێریدایە، ھەروەھا ڕاگەیەندرا سوپا ھەریەک لە حەمزە بلوول، وەزیری ڕاگەیاندن، ئیبراھیم شێخ، وەزیری پیشەسازی و خالد عومەر، وەزیری کاروباری حکوومەتیان دەستگیر کردووە؛ ھاوکات فەیسەڵ محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران دەستگیر کراوە.[٢][٣] عەبدولفەتاح بورھان، بەرپرسی سەرەکی کودەتاکە و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگوزەریی سوودان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی جگە لە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی حکوومەتی هەڵوەشاندەوە، لە ھەمانکاتدا ڕایگەیاند تا ھەڵبژاردنی داھاتوو حکومەتێکی کاتی دادەمەزرێنن.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sudan's army detains PM and other civilian leaders in coup attempt». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/25102021. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Sudan armed forces detain PM, ministers in apparent coup». South China Morning Post (بە ئینگلیزی). ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «جۆ بایدن داوای دەستبەجێ دەستبەکاربوونەوەی حکومەتی سوودان دەکات». www.rudaw.net. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی سوودان
- دەروازەی ئەفریقا
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوودەتای تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی سوودان تێدایە. |