ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ (١٨٧٨ - ١٩٣٦) ناسراو بە حەمدی ناوی تەواوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراھیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. مرۆڤێکی خاوەن بیر و باوەڕ بووە و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبووە. حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقران بوە و برازای مستەفا بەگی ساحێبقرانی کوردی بوە و ھەر وەھا لەگەڵ سالمیش دا خزمایەتیی ھەیە.
حەمدی لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیرکراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش ھەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.
حەمدی لە منداڵییەوە دەستی کردووە بە خوێندن، لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدییەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا خوێندوویەتی. لە خوێندندا زۆر زیرەک بووە. ھەر لە منداڵیەوە ئارەزووی شیعری ھەبووە و حەزی لە شیعروتن کردووە و ساڵی ١٨٩٢، لە تەمەنی ١٦ساڵیدا یەکەم شیعری وتووە و بەردەوام بووە لە سەری تا ساڵی ١٩١٥ کە ساڵی داگیرکردن بووە.
بەشێک لە ھۆنراوەی «کوردستان» کە نموونەیەک لە ھەڵبەستی نەتەوییە
دەستکاری
ئەی وتەن ڕۆم عەجەم موشتاقی کوردستانتە | | ئیفتیخاری میللەتی کورد شەوکەتی عینوانتە |
بەستە سەربەرزی ئێواران، سبەینان مانگ و ڕۆژ | | وەک نیشانی ئیفتخاری سنگ و نەجمەی شانتە |
ئۆخەی ئۆخەی چەندە یارم نازەنینە شۆخ و خۆش | | وەک کڕیدارە بە خەندە یا بە غەمزە خۆفرۆش |
ئەم شەکەرگوفتارە وەک تووتی منی خستە قسە | | نوخشە بێ ئەمجا لە غونچە، موژدە بێ بولبول لەتۆش |
ئەو گوڵە دەموت کە بێ داوێنی ئەگرم وەک دڕک | | نەمدەزانی ئەو کە بێ نابێ بمێنێ ئەقڵ و ھۆش |
دڵ پڕ و خاڵی دەروونن عاشقانت میسلی نەی | | گەر ڕەقیب دەمیان لە دەم نێ جا مەگەر بێنە خەرۆش |
تۆ کە پڕمەغزە برا کاسەی سەرت دەست ھەڵگرە | | نۆبەیانە با پڕی کەن کاسە خاڵی کەللـەبۆش |
من کە مەیخارم لەگەڵ شێخ وادەمان ڕۆژی حەشر | | نۆشی گیانی بێ بنۆشێ خوێنی جەرگی بادەنۆش |
ئەو دەمە دەرکەوت و ڕۆژئاوا دەزانی بۆچی بوو؟ | | عەیبی بوو کێشای بەسەریا شەو وەکوو سەرپۆشی پۆش |
حەمدیا ئەمڕۆکە کە عالەم گوێ قوڵاغی ناڵەتن | | دەس بە دمتا بگرە تۆ دنیایە نابێ قەت خەمۆش |
حەمدی ژمارەیەکی دیار پێنج خشتەکی لەسەر شاعیرانی بەرلە خۆی وەک سالم، مەحوی و کوردی نووسیوە. ئەم پێنج خشتەکییەی خوارەوە لەسەر ھەڵبەستی کوردی، مستەفا بەگی ساحێبقران، نووسراوە:
- کتێبی کوردی پۆلی ١٢
- مێژووی ئەدەبی کوردی نووسراوەی عەلائەدین سەججادی، چاپخانەی مەعارفی بەغدا، ١٩٥٢