خانای قوبادی
خانای قوبادی (ناوی تەواو: محەممەد کوڕی قوباد بەگ کوڕی سەید ئەحمەد بەگی یەکەمی جاف کوڕی سەید عەلی یەکەم کوڕی ئێناقی ئەسڵی یەکەم کوڕی سەید ھانم ئەناعمە)[١] (لەدایکبووی ١٦٦٨ – مردووی ١٧٥٤)، بە ڕەچەڵەک نەوەی قوباد بەگە لە بنەماڵەی بەگزادەکانی جافی قوبادی.[٢] ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگی کورد بووە لە شاری جوانڕۆ زمانەکانی فارسی، عەرەبی و تورکی زانیوە ھەروەھا زۆربەی ھۆنراوەکانی بە شێوەزاری گۆرانین کە شێوەزاری ھۆنراوە و وێژەی ئەو سەردەمە بووە. خانای قوبادی لە سەدەی ۱۷دا ژیاوە.[٣] گرنگترین بەرھەمی «شیرین و خەسرەو»ە.[٤] بیروڕاکان سەبارەت بە ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردنی جیاوازن. بەپێی دەستنووسێکی کۆن کە بە دەستی مامۆستا سدیق بۆرەکەیی کەوتووە، لە ساڵانی (١٠٨٣ — ١١٦٨) کۆچیی ژیاوە.[٥]
خانای قوبادی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٦٦٨ |
مەرگ | ١٧٥٤ |
نەتەوە | کورد |
سەردەم | سەدەی حەڤدە و ھەژدە |
ئایین | ئیسلام |
بەرھەمەکان
دەستکاریسەبارەت بەو بەرھەمانەی خانا کە تاکو ئێستا لەبەردەستان، بریتین لە ئەمانای خوارەوە:
١- بەشێک لە دیوانی شیعری خانا، لە ئامادەکردن و لێکۆڵینەوەی کاروان عوسمان خەیات (ڕێبین)، چاپی یەکەمی بەم بەشە لە زنجیرەی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتیی کەرکووک، ساڵی (٢٠١٢) چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
٢- خوسرە و شیرین، ئەم بەرھەمە چەند جارێک چاپ و بڵاو کراوەتەوە. یەکەمین جار موحەممەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە ساڵی (١٩٧٥)دا بڵاوی کردەوە. ئەم بەرھەمە لە بڵاوکراوەکانی کۆڕی زانیاریی کوردە، زنجیرەی ژیاندنەوەی کەلەپووری ئەدەبیی کورد – ژمارە (٢) بووە.
٣- لەیلا و مەجنوون، ئەم بەرھەمە ساڵی (٢٠١١) غەففار ئیبراھیمی لە بنکەی ژین چاپی کردووە.
٤- سوڵتان ئیبراھیم و تۆش ئافەرین، ئەم بەرھەمە لە لایەن مامۆستا موحەممەد ڕەشیدی ئەمینیی پاوەییەوە ئامادەی چاپ کراوە، دەزگای ئاراس لە ھەولێر ساڵی (٢٠١١) چاپی کردووە.
٥- یووسف و زوڵەیخا، ئەم بەرھەمە مامۆستا حەکیم مەلا ساڵح لە ساڵی (٢٠٠٦) ئامادەی کردووە، کۆڕی زانیاریی کوردستان
بە ژمارە (١٧) لە کتێبەکانی خۆیدا لە ھەولێر چاپی کردووە.
٦- شیرین و فەرھاد حەکیم مەلا ساڵح دەڵێت
کۆپیی نوسخەیەکی ئەم بەرھەمەم لەبەردەستدایە، تاکو ئێستا چاپ نەکراوە.
٧- ئەسکەندەر نامە، ئەم بەرھەمە تا ئێستا نوسخەی بەردەست نەکەوتووە.
نموونەی ھۆنراوە
دەستکارینموونە شیعرێکی دڵداری خانای قوبادی:
زوخاو جە جەرگم، زوخاو جە جەرگم | زوخاو سەر کەردەن مەشۆ جە جەرگم | |
گوڵ گوڵ گوڵ بەستەن، سەرتاپا بەرگم | نازداوەن وادەن، قەیران مەرگم | |
پەی چێش پەی ھیجران بووم بە دەر سافێ؟! | سەمەن سیما سام، سۆسەن کڵافێ | |
سەد داخ ھا نە جەرگ سیاھچارەمدا | سفتەن کۆن ڕەنگ ھەزار پارەمدا | |
خەیر جە من فێشتەر جەرگ بە داخ سفتەم | بە جەستەن مەجنوون، پەی لەیل کۆسکەفتەم | |
وەرنە کەس بێ تۆ ڕجام زووخ نۆشەن؟ | کەس بە سفتەن داخ سیابەرگ پۆشەن[٦] |
ئەم دوو بەیتەی خانای قوبادی زۆر بەناوبانگن:
ڕاستەن مەواچان فارسی شەککەرەن | کوردی جە فارسی بەڵ شیرینتەرەن | |
پەی چێش نەدەوران ئی دنیای بەد کێش | مەعلوومەن ھەرکەس بە زوان وێش |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ دیوانی خانای قوبادی، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە: کاروان عوسمان خەیات (ڕێبین)، پێداچوونەوە: ئیدریس عومەر مەحموود ساڵی چاپ: ٢٠١٦.
- ^ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی دووەم، لاپەڕەکانی ٧٣ تا ١٠٣، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٢.
- ^ http://www.kurdishacademy.org/?q=node/543
- ^ شیرین و خەسرەو، خانای قوبادی، ساغکردنەوەی موحەممەد مەلا کەریم، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی، ورمێ، ١٩٨٩
- ^ مێژووی وێژەی کوردی، بەرگی یەکەم، سدیق بۆرەکەیی - سەفی زادە، لاپەڕەکانی ٤٣٧ تا ٤٥٦، دەزگای ئاراس - ٢٠٠٨.
- ^ «زوخاو جە جەرگم». books.vejin.net (بە کوردی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |