عومەر ساڵحی ساحیب ناسراو بە کۆلیل (لەدایکبووی ١٩٤٥ لە سەقز، ئێران) شاعیر، وەرگێر و مامۆستایەکی ئایینییە کە لە بواری ئەدەب و کلتوردا خزمەتی زۆری بە زمانی کوردی کردووە و وەرگێڕانی دیوانەشیعری حافزی شیرازی و سەعدیی بە زمانی کوردی لە بەرھەمە ھەرە گرینگەکانییەتی کە چاپ و بڵاوکراونەتەوە.[١]

عومەر ساڵحی ساحیب

لەدایکبوون١٩٤٥
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر و وەرگێر
کارکۆلیل
ئایینئیسلام (سوننە)

ژیاننامە دەستکاری

عومەر ساڵحی ساحیب لە ئاوایی دایەسڵێمان سەر بە شاری سەقز لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە لای باوکی خوێندن سەرەتایی تەواو کرد و دوا جار لای مەلا ئەحمەد نمشیری، مەلا حەسەن ئەدیبی، مەلا جلال موحەممدی، ملا شێخ حوسێن عەلایی ئەردەلانی و مەلا کامیل نەقشبەندی پلەکانی خوێندن و زانستی تەواو کرد. لە ساڵی ١٩٧٩ بوو بە مامۆستای قوتابخانە و ھەتا بە ئیمرۆ لە بواری شێعر و ئەدەبی کوردی ئیش و خزمەت بە گەلەکەی دەکا.[٢]

بەرھەمەکان دەستکاری

  1. وەرگێرانی دیوانی حافز لە فارسی بە کوردی بە ناوی «تاڤگەی ئەوین»، زانستگای کوردستان، ١٣٩١ی ھەتاوی
  2. وەرگێرانی بوستان سەعدی لە فارسی بە کوردی بە ناوی «مێرگوڵانی ژین»[٣]
  3. کتێبی شێعر بە ناوی «لە ھەر چیمەنێ دیمەنێ»
  4. کتێبی دوو بەیتییەکان کوردی

نموونە شیعر دەستکاری

بە خۆرایی لە خۆرایی سەرم کێشایە رسوایینەهێنی چۆن دەمێنێ رازی دڵ وەختێ کە رسوا بی
چوونی بو مەیکەدەم ئێستاکە گەلێ مەسڵەحەتەتا لەوێ خۆش بحەسێمۆ کە فرەم دڵ شکەتە
لە منی مەست مەکە داوا نە دیانەت نە بەڵێنچۆن قەدەح نۆشی هەوەل رۆژم و پەیمانەشکێن


سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری