ئەمین ئوشنوویی
ئەمین ئوشنوویی یان وەک لە شیعرەکانیدا ھاتووە، ئەمین ئوشنەوی[١] (لەدایکبووی ١٨٨٩ – مردووی ١٩٥٤) نازناوی ئەدەبی شاعیری کورد میرزا محەممەد ئەمین بەلەدی کوڕی حاجی برایمە. ئەمین ئوشنوویی خاوەنی ژمارەیەکی زۆر شیعری کلاسیکە بە ھەردوو زمانی کوردی و فارسی.
ئەمین ئوشنوویی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٨٩ |
مەرگ | ١٩٥٤ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر |
ژیاننامە
دەستکاریئەمین لە ساڵی ١٨٨٩ی زایینی لە شاری شنۆ، لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگدا لەدایک بوو. لەکاتێکدا کە ھێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە ١١ ساڵی، باوکی حاجی برایم، ناپیاوانە لەلایەن دوژمنەکانی دەکوژرێت، و ھەر بەم ھۆیەوە دەچێتە لای حاجی قادری مامی، کە بەداخەوە ئەویش دوای ماوەیەک لە شەڕ لەگەڵ ڕووسەکان لە ڕواندز دەکوژرێت. دوای کوژرانی باوک و مامی سێ جار ژنی ھێناوە ژنی دووەمی زۆر سەرئێشەی بۆ ناوەتە، لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە زۆر کاری لێ کردووە، ھەروەھا یەکێ لە کچەکانی بە گەنجی سەری ناوەتەوە ئەمەشیان لە ژیانیدا دەردێکی تری دەروونیی بووە تووشی ھاتووە.[٢] وەک خوێندەوار کەسێکی دیار لە ناو کۆمەڵگادا ماوەیەک بە ھەڵبژاردن بووە بە سەرۆکی شارەوانی شنۆ، لەبەرئەوەیە بە محەممەد ئەمین بەلەدی لە ناو خەڵکیدا ناوی دەرکردووە.[٢] ماوەیەکیش کراوە بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لەو سەردەمانەی قوتابخانەی میری لە شارەکانی کوردستانی ئێران پەیدابوون.[٢] ئەمین لەگەڵ زۆرێک لە شێخەکانی سەردەمی خۆی پەیوەندی ھەبووە و بۆ زۆربەیان شیعری وتووە، لەوانە غەوسی سانی، شێخ عەبدوڵڵا ئەفەندی، شێخ عەلاوەدین کەماڵیزادە و … ساڵانی پێش مردنی لەگەڵ سێیەمین ژنی ژیانی بردۆتە سەر، ئەمەیان ئامۆزای خۆی بووە.[٢]
مردن
دەستکاریئەمین لە ساڵی ١٩٥٤ لە شنۆ کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی خەلیفە مەلا خدر لە شاری خۆی نێژراوە.[٢]
نموونە شیعر
دەستکارینەمدیوە وەکوو تۆ کەسێ وا دڵبەر و ڕەعنا | ڕوومەت گوڵ و موو سونبل و چاو نەرگسی شەھلا | |
خۆشڕەنگ و قەشەنگ و بە نەزەر شەنگ و دەھەن تەنگ | سووڕەت قەمەر و لەب شکەر و ئاوێنە سیما | |
نازوک بەدەن و سیم تەن و سینە سپی و ساف | شیرین دەھەن و خۆش سوخەن و شۆخی دلارا | |
عەییار و دڵازار و ستەمکار و جەفاکار | غارەتگەری ھۆش و خیرەد و تاقەتی دڵھا | |
من سەیدی چ دامێکی نەبووم کەوتمە دامت | پابەندی بە زنجیری سەری زولفی سەمەنسا | |
بولبول وەرە تا مردنێ ھەر تێکڕا بناڵین | تۆ بۆ گوڵ و من بۆ دەھەنی غونچەیی یەکتا | |
پەروانە وەرە تاکوو دەگەڵ یەگدی بسووتێین | تۆ عاشقی شەمعیی و ئەمن عاشقی لەیلا | |
کەس قیمەتی ئەشعاری ئەمینی لە شنۆیە | نازانێ مەگەر شەخسێکی زۆر عارف و دانا[٣] |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://books.vejin.net/ck/text/32563
- ^ ئ ا ب پ ت مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی شەشەم، لاپەڕەکانی: ٢١٥ تا ٢٢٣، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٦.
- ^ «غارەتگەری ھۆش». books.vejin.net (بە کوردی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
- دیوانی کوردی ئەمین ئوشنوویی، ناوەندی بڵاوکەردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی، چاپی یەکەم: ساڵی ١٣٧٧ ھەتاوی، لەسەر ئەرک و تێکۆشانی: ئەحمەد بەلەدی
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |