شلێر ڕەشیدی (لەدایکبووی ١٩٧٢ لە سەقز، ئێران) شاعیر، لێکۆڵەر و چالاکوانێکی مەدەنیی[١] خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[٢][٣][٤][٥][٦]

شلێر ڕەشیدی

لەدایکبوون١٩٧٢
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر
ئایینئیسلام (سوننە)

ژیاننامە دەستکاری

شلێر ڕەشیدی لە شاری سەقز چاوی بە دنیا ھەڵێنا و لە منداڵییەوە ھۆگر و خولیای شیعر و ئەدەبیاتی کوردی بوو و دیوانە شێعرەکانی شاعیرە بە ناوبانگەکانی ئیران و کوردستانی دەخوێندەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لە شیعر و ئەدەبی کوردی نزیک دەبوو. ئەم خاتوونە شاعیری ڕۆژھەڵاتی کوردستان جگە لە شیعر لە بواری مەدەنی و کۆمەڵایەتی چالاکە و زۆرتری چالاکییەکانی بەرگری لە مافی ژنانە. شلێر ڕەشیدی خوێندنی ئاکادمێکی لە زانکۆی سەقز لە پلەی کارناسی ڕشتەی کۆمەڵناسی شاخەی لێکۆڵینەوە ودواتریش ماستەری ھەمان ڕشتەی کۆمەڵناسی لە زانکۆی پیام نووری بۆکان تەواو کردوە

فستیڤاڵەکان دەستکاری

شلێر ڕەشیدی لە زۆربەی فستیڤاڵە ئەدەبییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بەشداری کردووە و شێعر و وتارەکانی پێشکەش کردووە.[٧][٨][٩]

بۆ نموونە: فستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی، فستیڤاڵی دیداری ھێمن لە ھەولێر، فستیڤاڵی سەنتەری لوور بە بەشداری شاعیران و چالاکیوانەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان

بەرھەمەکان دەستکاری

ئەم خاتوونە شاعیرەی کوردستان تا ئێستا دوو دیوانی شێعری چاپ و بڵاوکردووەتەوە بە ناوەکانی:

  • دیوانە شیعری «بەرەژان»[١٠]
  • دیوانە شیعری «ھەنێ شێتی ھەنێ مەستی»[١١]

وەرگێڕانی کتێبی کورتە چیرۆکی نووسراوەی مەهسا موحێب عەلی لە فارسی بۆ کوردی بە ناوی لە پەراوێزی عاشقیدا

نموونە شیعرییەکان دەستکاری

نموونەی شیعری کلاسیک دەستکاری

شلێرە
شلێرەی شاخی کوردم بێ وەتەن گیانم نییەڕێبەرم شێعری ھەژار و ھەست و فێکرم خانییە
گەرچی ژن بوون و کەلەبچە و دەردی کورد فەوتاندمیقەت نەڵێن ترساوە گیانە دڵنیابن وانییە
وەک شلێرە شین دەبێ سوور سوور لەسەر خوێنی شەھیدڕووم لە خاکی پاکی کوردە و ڕۆحی من ئاسمانییە
بێ ژوومارە زامەکانم دەس لەسەر جەرگم بنێنخوێن دەچۆڕێ بۆ گەلی کورد کۆیلەییم ھەرزانییە
چۆن وەکوو تەیرێکی زستانی بەرەو گەرمێن نەڕۆمسارد بووە ماڵی دڵم ھیچ تاو و تینی تیا نییە
ڕۆژھەڵات سەرمایە شەختە دای لە گوڵزاری شێعرمن شلێرەم مانەوەم لەم بەفر و سەرما چا نییە
پێی بلێن
پێی بلێن نامە بنێرێ بۆ تەبیب دوا تینمەپێی بڵێن ئاویلکەمە وا دوا ھەناسەی ژینمە
پێی بڵێن ئەو دوا دەلیلی ئەم دڵە بێچارەیەئەو سەبەب کاری زەلیلی و تێکدەری پەرژینمە
ئەی ھەواڵان گوێ گرن، ئەو بوو منی تاک خستەوەتاکە زیندانبانی ڕۆژگاری کەساسی و شینمە
ئەو پزیشکی دەردی بێ‌دەرمانی ئەم دوا دەردەیەبێ عەزیزم، چۆڵگەێکە ئەم دڵە ئاورینمە
پێی بڵێن یان دڵ بنێرێتۆ بۆ ھێلانەکەییان ھەڵی بدڕێ و لەتی کا ئەم دڵە خوێنینمە
ڕۆژگارێ من «شلێر» ەی ڕەونەقی کوێستانی حەزئێستە چاوەڕوانی ڕەحمم بۆو دڵەی تەسکینمە
خۆزگە جارێ ڕەحمی ئەجوا بۆ ئەسیری داوەکەیوەرزی گوڵ بێتوو تەواو بێت، ئەم ھەموو ئەسرینمە

نموونەی شیعری نوێ دەستکاری

  • تەنیایی

لە لێواری پڕ پزیسکی تەنیایی دا وچان ئەدەم
ئای لە لوورەی سەرگەردانی و ئای لە قیژەی ئەو حەزانەی سەرم بڕین
لێم ناگەڕێن ئاسوودەبم

  • کۆچەر

کە کۆچەرێ بووی، بۆ ھاتی؟
کە ئەتزانی شوێنەوارت ئەبێتە زامی ئەبەدی
لە ناو دڵما
تۆ ئەبیتە تابلۆی بێ دەنگ
منیش چیرۆکی ھیجرێکی بێ کۆتایی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ جەستەی ژن شەرەفی پیاو نییە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شلێر ڕەشیدی، کوردپا، 2019
  2. ^ شلیر رشیدی در شب شعر عصر پنج شنبه در سقز ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، 2009
  3. ^ "پورتال-كردستان-قالب جدید/برگزاری عصر شعر در کتابخانه شهید رجایی سرا +تصاویر". kordestan.iranpl.ir. Retrieved 2021-06-16. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ شلێر ڕەشیدی، گرامو
  5. ^ Kurdch 2. "هەنگاو – بابەت: بەرێوەچوونی کۆنفرانسی سێی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات ، ئاوڕێک لە ژیانی ئەدەبیی :شلێر ڕەشیدی | Kurdch" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-17.
  6. ^ "ئێواره شێعری سترانی هه‌نار". واکاوی (بە فارسی). 2018-09-06. Retrieved 2021-06-17.
  7. ^ "برگزای شب شعری در دانشگاه پیام نور سقز". www.asoyroj.com. Retrieved 2021-06-17.
  8. ^ "گزارش ڕوز سوم جشنواره‌ی \"دیدار هیمن برای ادبیات شرق کُردستان\"". kurdistanmedia.com. Retrieved 2021-06-16. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "شارنيوز- اخبار سقز » اخبار صفحه اصلی فرهنگ و هنر » شاعران گردهم آمدند+گزارش تصویری". Retrieved 2021-06-17. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "به ره ژانشيعر". ketabcity.com. Retrieved 2021-06-17.
  11. ^ "هه ني شيتي هه ني مه ستي شيعر". ketabcity.com. Retrieved 2021-06-17.