جەلی ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی مەلا ئەسعەدی جەلی زادەیە،(١٨٣٤ - ١٩٠٨) شاعیرێکی کورد بوو کە لە ساڵی ١٨٣٤ لە شاری کۆیە لە دایک بووە. سەرەتای خوێندنی حوجرەی مزگەوتی لە لای باوکی بووە. لە قۆناغی فەقێیەتیدا ھاوڕێی حاجی قادری کۆیی بووە. پێکەوە روویان کردۆتە ناوچەی باڵەکیان و لە گوندی شێخ وەتمان لە حوجرەی مەلا محەمەدی کاک عەبدووڵڵا خوێندوویانە. جەلی لە ساڵی ١٨٧١ لەگەڵ باوکی حەجی کردووە لە ماوەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی حەج مەلا ئەسعەدی باوکی کۆچی دوایی کردووە و لە وڵاتی حیجاز بە خاک سپێراوە، ئیتر خۆی گەڕاوەتەوە کۆیە و بووە بەجێنشینی باوکی.

جەلی پێوەندی و ناسیاوی لەگەڵ مەلا و شێخانی دەروێشی ئەو سەردەمەدا بووە ھی وەکو شێخ عومەری بیارەی نەقشبەندی و کاک ئەحمەدی شێخی قادری و موفتی زەھاوی و ھی دیکە. مەلا عەبدوڵڵا "جەلی" ھەڵبژاردووە وەک نازناوی شیعری، ئەمەی لە نازناوی بنەماڵە "جەلی زادە"وە وەرگرتووە. جەلی شاعیر لە ساڵی ١٩٠٨دا کۆچی دواییکردوە.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • کتێبی: مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم، نووسینی: دکتۆر مارف خەزنەدار. چاپی ٢٠٠٤ هەولێر

پەراوێزەکان

دەستکاری