سانی ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی کاک عەلی کوڕی کاک عەبدوڵڵا کوڕی کاک مستەفایە، سەردەمی لە دایکبوونی سانی نەزانراوە، بەڵام دیارە کەسێتی شیعری لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم و سەرەتای سەدەی بیستەم بووە، خوێندنی سەرەتایی لە مەڵبەندی خۆی بووە و ھەر بۆ ئەم مەبەستەش ناوچەکانی دیکەی خۆشناوەتی بەسەر کردۆتەوە، پەیوەندی و تێکەڵاوی لەگەڵ کۆیە زۆر بووە بەتایبەتی نموونەی بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی قوتابخانەی نالی لە خاکی سۆران لە کۆیە بووە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم، لە ڕووی بەڕێوەبردن و کاروباری میرییەوە مەڵبەندی بنەماڵەی کاکی ھیران گوندەکانی ھیران و نازەنین سەر بە کۆیە بوون. ناوی باپیری عەبدوڵڵا بووە، ئەوەی بە عەبدوڵڵای یەکەم داناوە خۆشی بە عەبدوڵڵای دووەم، بەڵام وشە عەرەبییەکەی ھەڵبژ‌اردووە بۆ نازناوی "سانی = الثانی". نازناوی شیعری "سانی" بووە، ئەمەی لە وشەی "الثانی" عەرەبی وەرگرتووە.

سانی کەسێک بووە لە ئەنجامی چێژی شاعیری و ئاواز گیرۆدەی گۆرانی و سروود و مۆسیقا بووە، غەزەلەکانی لەسەر ئاوازی دەف دەنگخۆشەکان چڕیویانە. سانی شاعیرێکی ڕەسەن و خاوەن چێژی شیعری بووە، ئاگاداری مێژووی شیعری نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەمی نالی و هاوڕێیانی بووە. شارەزای بەرهەمی شاعیرانی سەردەمی ژیانی خۆی بووە. هەر چۆنێک بێت شیعری زیاتر بووە لەوەی کە ئێستا لەبەردەستدایە.

شاعیر تەمەنێکی درێژی برۆتە سەر و لە ساڵی ١٩٠٦ کۆچی دواییکردووە و لە گۆڕستانی بنەماڵە لە گوندی ھیران نێژراوە.

شیعرەکانی دەستکاری

نموونەیەک لە شیعری سانی:

دەخیل ساقی وەرە وەعدەی وەفاتمبدە جامێ بە قوربانی وەفاتم
لەبەر جەوری ڕەقـــــیب و دەردی دووریھەمیشە چاوەڕێی مەرگە ‌حەیاتم
ھەزار دەفعە شەو و ڕۆژ گەر دەرم کەیغولام و بەندەیی تۆم خاکی پاتم
لە عەشقی چاوەکانی مەستی لەیلاوەکو مەجنوون شەیدایی وڵاتم
گوتم (سانی) ھەڵێ بۆ خۆت ھەڕاکەگوتی چارەم نەبوو ھەرچەند ھەڵاتم

سەرچاوەکان دەستکاری

کتێبی: مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی چوارەم - نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم (١٨٥١-١٩١٤)، نووسینی: دکتۆر مارف خەزنەدار، لاپەڕە ٦٧. چاپی دووەم ٢٠١٠ دەزگای ئاراس.