خەمین

شاعیر و مامۆستایەکی ئایینییە کە لە بواری ئەدەب و کلتوردا خزمەتی بە زمانی کوردی کردووە

مەلا عەلی سەعدی ناسراو بە خەمین (لەدایکبووی ١٩٢١ لە سەقز، ئێران) شاعیر و مامۆستایەکی ئایینییە کە لە بواری ئەدەب و کلتوردا خزمەتی بە زمانی کوردی کردووە.[١][٢]

مەلا عەلی سەعدی

لەدایکبوون١٩٢١
گوندی سڵێمان‌کەندی، سەقز
مەرگ١٩٨٤
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر
کارخەمین
ئایینئیسلام (سوننە)

ژیاننامە[٣]

دەستکاری

مەلا عەلی سەعدی یەکێکە لەو ھۆزانەوانە کلاسیکەکانی کورد، لە ساڵی ١٣٠٠ کۆچی ھەتاوی لە گوندی سڵێمان کەنی ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لەدایک بووە. مەلا عەلی لە تەمەنی ٥ ساڵی لە نازی باوک و دایک بێ بەش دەبێ و لە تەمەنی ٧ ساڵی له گوندی کەس نەزان دەچێتە حوجرە و کتێبە باوەکانی سەردەم دەخوێنێت و پاشان لە حوجرەی مامۆستایان ئایینی و زانا وەک حاجی سەیف الدین خانی یۆرقوڵ، پلە و پایەکانی خوێندن و زانستی تەواو کرد.

پاش چەند ساڵ خزمەت لە ئاوایییەکانی سەقز وەک سونەتە، باژبڵاخ، زێویە، قۆزڵوو و ساڵی ١٣٦٢ کۆچی ھەتاوی لە گەڕەکی شانازی شاری سەقز ئەگیرسێتەوە و مزگەوتی سەلاحەدینی ئەییووبی دروست دەکات. ئەم شاعیرە کوردە لە زستانی ساڵی ١٣٦٣ کۆچی ھەتاوی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە دەبێت و لە گەڕانەوەدا لە شاری تەورێز بۆ سەقز، لە شاری بۆکان دڵی لە لێدان کەوت و کۆچی‌دوایی دەکات و تەرمەکەی لە سەقز ئەسپەردەی خاک ئەکرێت.

بەرھەمەکان

دەستکاری

لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا یەکەم ھۆنراوەی چڕییەوە و لە تەمەنی ١٨ ساڵی کتێبی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی:

نموونە شیعر

دەستکاری
دامی عیشق
هەمو عالەم پەشێوی دامی عیشقەهەمو داماو و دڵ سوتاوی عیشقە
لە هەر لایێ دەبینی زەرد رەنگێیەقین ئەو بێکەسە فەوتاوی عیشقە
لە هەر هەرد و لە هەر بەرد و لە هەر گوڵئەگر دیت قرمزێ خوێناوی عیشقە
ئەگەر چشمە و ئەگەر چۆم و شەتاوەسرێشک و گریە و سیروانی عیشقە
لە هەر کوێ سەرکزت دی و دەس بە ئەژنۆبزانە قۆڕ بەسەر بەدناوی عیشقە
لە هەر جێ رەنجەڕۆ و کوشتەیێ بێئەسیر و کەوتو و تاڵانی عیشقە

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ بزرگداشت ماموستا ملا علی سعدی شاعر و ادیب در دانشگاە آزاد اسلامی سقز، باشگاە خبرنگاران دانشجویی ایران، 2015
  2. ^ آیین بزرگداشت «ملا علی سعدی»شاعر سقزی برگزار شد ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، گولان سقز، 2015
  3. ^ شاعیری كورد مەلا عەلی سەعدی ناسراو به خه مين ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، حامید ئەسعەدی، کورد نور، ٢٠١٤
  4. ^ دیوان اشعار ملا علی سعدی، انتشارات رویداد، تھران، 2015
  5. ^ آیین بزرگداشت 'ملا علی سعدی' شاعر سقزی برگزار شد[بەستەری مردوو]، سایت صدا و سیمای کردستان، 2015

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری