عەبدولڕەحمان بەگی بابان

لەدایکبووی ١٨٨٠ لە سلێمانی یەکێک لە شاعیرە گەورەکانی کورد لە سەدەی بیستەم بوو

عەبدولڕەحمان بەگی بابان لەدایکبووی ١٨٨٠ لە سلێمانی یەکێک لە شاعیرە گەورەکانی کورد لە سەدەی بیستەم بوو. عەبدولڕەحمان بەگ وشەی «بابە»ی وەکوو نازناویی شیعری ھەڵبژاردووە، کوردایەتی بابەتی سەرەکیی شیعرەکانیەتی و بە گشتی شیعری دڵداری زۆر نییە و زۆربەی شیعرەکانی نیشتمانپەروەری، کۆمەڵایەتی، ماتەمنامە و ستایشە.

عەبدولڕەحمان بەگی بابان

لەدایکبوون١٨٨٠
سلێمانی
مەرگ١٩٦٧
سلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر

ژیاننامە

دەستکاری

عەبدولڕەحمان کوڕی ئەحمەد بەگ، کوڕی خالید بەگ، کوڕی سلێمان پاشای بابان، ساڵی ١٨٨٠ لە سلێمانی لەدایک بووە.[١]

بابە لە ئازاری ١٩٦٧ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە لەسەر داوای خۆی لە گردی مامەیارە نێژراوە.[١]

نموونە شیعر

دەستکاری

نموونە شیعرێکی نیشتمانی:

ھەر لە بەحری فورسەوە خاکی ھەتا بەحری ڕەشەنیشتمانی میللەتی کوردە، لە دونیا ئەم بەشە
ڕەوزەیێکی جەننەتە لالە و گوڵی دایم گەشەپڕ لە ئاڵتونی سیاھـ و زیوی ساف و بێ غەشە
نیعمەت و خێری بە تاڵان وا بە دەست ئەغیارەوەمن بە دڵ ھاوار ئەکەم، کەس نایە بەم ھاوارەوە
شاخی کوردستان ھەموو ئێسقانی ئەجدادی منەخاک و خۆڵی، گۆشت و لاشەی قەومی ئازادی منە[٢]

نموونە شیعرێکی ستایشی: لەم شیعرەی خوارەوەدا ستایشی شێخ محەممەدی خاڵی کردووە بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگەکەی:

نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆجیایە لەگەڵ ئەدیبی جیھانا قیاسی تۆ
مێژوو گەڕام بە بیر و بە فکرێکی وردەوەئایا ھەیە ئەدیبێ بە فیکر و حەواسی تۆ
بۆ لەھجەکانی کوردی کە بیکاتە یەک زمانفەرھەنگی نووسی بۆ گەل و قەومی کەساسی تۆ
قەومێکی زۆر و گەورە زمانی بکا بە یەکوەک دەستکرد و ھیممەتی فەرھەنگ شوناسیی تۆ...[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی شەشەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٦.
  2. ^ «ھەر لە بەحری فورسەوە خاکی ھەتا بەحری ڕەشە». books.vejin.net (بە کوردی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆ». books.vejin.net (بە کوردی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری