مەلا ئەحمەدی خاسی یەکەمین نووسەر بە زمانی کوردی (زازاکی)یە. لە ساڵی ١٨٦٧ لە لجێ هەزان هاتۆتە دنیاوە. لە ١٨ی شوباتی ١٩٥١ لەوێ کۆچی دوایی کرد. ناوی ئەو ئەحمەدی سۆفی حەسەنییە. لە دنیای شیعریدا بە خاسی، ئەحمەدی خاسی و سەیدانی خاسی و خۆجەی خاسیش دەناسرێت. ناوی باوکی حەسەن و ناوی دایکی مەدینایە. ناوی باپیری مەلا عوسمانە ناوی باوکی باپیری ئەمەر و ناوی باپیری باپیری خان ئەحمەدە. لە بنەڕەتدا لە عەشیرەتی خاسانن. خاسان لە سەر سنووری داری هێنی و لجێ ژیاون. باپیرەی مەلا عوسمان دێت بۆ هەزان و لەوێ مەلایەتی دەکات و لەوێ دەمێنێتەوە. خاسی خوێندنی خۆی لە مەدرەسەی مەسعوودییەی ئامەد تەواو کردووە و ئیجازەی خۆی لە دەستی موفتی ئیبراهیم ئەفەندی گرتووە (یەکی ڕەبیعولئاخری هیجری). پەروەردەی سۆفییەتی لای شێخی نەقشبەندی شێخ عەبدولقادری هەزانی تەواو کردووە، ئیجازەی شێخەتی وەرگرتووە بەڵام شێخەتی نەکردووە. یەکەم کتێبی کوردیی خۆی بە ناوی مەولدی کوردی لە ساڵی ١٨٩٢دا نووسی و لە ساڵی ١٨٩٩ لە ئامەد لە ٤٠٠ دانەدا چاپ و بڵاو کردەوە. ئەحمەدی خاسی بە زمانی عەرەبی، فارسی، تورکی و کوردی نووسیوە.

وێنەیەک لە یەکەمین دێڕەکانی مەولوودی نەبی کە مەولوودنامەیەکی دانراوی ئەحمەدی خاسییە.

بەرهەمەکان دەستکاری

  • مەولدی کوردی
  • کتاب التصدید بالشرح مختصر التوحید

سەرچاوەکان دەستکاری