مەنفی نازناوی مەلا رەسووڵ کوڕی مەلا مەحمودی بێتووشییە (؟ - ١٩٢١) شاعیرێکی کوردی شاری کۆیە بوو وە یەکێکە لە شاعیرانی شیعری کلاسیکی کوردی.

مەنفی
لەدایکبوونرەسووڵ کوڕی مەلا مەحمودی بێتووشی
کۆیە
مردن١٩٢١ز
کۆیە
شوێنی گۆڕکۆیە
پیشەشاعیر
زمانکوردی، فارسی
نەتەوەکورد
خوێندنخوێندنی حوجرە و مەلایەتی
بواری کارکردنشیعری کلاسیکی کوردی

ژیاننامە دەستکاری

باوکی لە بێتووشەوە ھاتووە بۆ کۆیە و لەوێ نیشتەجێ بووە، ئینجا مەلا رەسووڵ لە کۆیە لەدایک بووە، باوکی لە مزگەوتی منارە مەلا بووە، رەسووڵی کوڕی لای ئەو خوێندوویەتی، لە دوای مردنی باوکی جێنشینی ئەو بووە و حوجرەی خوێندنی داناوە و زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی فێری قوتابیان کردووە.

مەنفی زمانی فارسی زانیوە، لەبەر ئەوە لە سەردەمی داگیرکردنی کۆیە لەلایەن ئینگلیزەوە بووە بە وەرگێڕی داگیرکەرە ئینگلیزەکان چونکە ھەندێ لەو ئەفسەرە ئینگلیزانە ڕۆژھەڵاتناس بوون زمانی فارسییان لە کوردی باشتر زانیوە. مەنفی لە بنەماڵەی بێتووشییە، لەو خێزانەدا زانا و شاعیری گەورە ھەڵکەوتوون، لەوانە مەلا عەبدوڵڵای بێتووشی ناودار، شاعیری ئەم ناوە پێوەندی بە کاک مستەفای ھیران "سافی" بووە، نێوانیان خۆش بووە، شیعری بەسەر سافیدا ھەڵداوە. لە ساڵی ١٩١٩ مەنفی کراوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی لە کۆیە کە ناوی "ئوولا" واتە"یەکەم" بووە. مەنفی لە ساڵی ١٩٢١ لە کۆیە کۆچی دواییکردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتێبی: مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم، نووسینی: دکتۆر مارف خەزنەدار. چاپی ٢٠٠٤ هەولێر