ئەمین فەیزی بەگ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٢٨ لە ئاستانە کۆچی دوایی کردووە.[١] لە سالێ ١٨٨٩ لە خوێندنگای جەنگی لە ئەستەمبوڵ دەرچووە، لە پلە و پایەکانی سوپای تورکی پێشدەکەوێ تا دەگاتە پایەی میر ئالای (عەقید). ساڵی ١٩١١ بووەتە فەرماندەی تۆپ سازی لە بەسرە، دوای ئەوەی سەرفراز ئەکرێ، سەردەمێک لە بەغدا بەڕێوەبەری قوتابخانەی ڕوشدیە و دواناوەندنی بووە.

مێژوونووس ئەمین زەکی بەگ باسی دەکا و دەڵێ: ئەدیبێکی باش بوو، لە زانستی بیرکاریدا شارەزا و لە شیعری ئەدەبدا بەتوانا و بەهرەوەر بووە، لەگەڵ شێخ ڕەزای تاڵەبانی نامەیان بە شیعر ئاڵوگۆڕ کردووە.

شیعرەکانی

دەستکاری

ئەمەش نموونەیەکە لە شیعرەکانی :

کە جەیشی غەم هجومی کرد نیزامی عومری من تێک چووبینای بورجی بەدەن ڕووخا بە گوللە حادیسات ئەمڕۆ
مومکین نیە ئاسایش حاڵ پەرێشانمنەما قوەت لە ئەژنۆما برا پشتم شکا شانم
کە جەیشی غەم هجومی کرد نیزامی عومری من تێک چوو

بینای بورجی بەدەن ڕووخا بە گوللە حادیسات ئەمڕۆ

مومکین نیە ئاسایش حاڵ پەرێشانم

نەما قوەت لە ئەژنۆما برا پشتم شکا شانم

بەرهەمەکانی

دەستکاری
  1. بە زمانی تورکی کتێبی داناوە بە ناوی (بە عەرەبی: اجمال النتائج) "پوختەیەکی بیرکارییە"، چاپی ئەستەمبوڵ (١٨٩٣ز).
  2. بە عەرەبی: تفرقة ریاضیة - لەسەر زانستی جەبر (١٩١١)
  3. کتێبی ئەنجومەنی ئەدیبانی کورد - کە تیایدا ژیان و شیعری چەندین شاعیری کوردی داناوە (١٩٢٠) ئەستەمبوڵ
  4. پرشنگ - ١٩٢٥
  5. هەوای نەسیمی

دوای مردن

دەستکاری

وەک یادکردنەوەی ئەمین فەیزی، لە شاری سلێمانی قوتابخانەیەکی قۆناغی ئامادەیی بەناوی (خوێندنگەی ئەمین فەیزی كوڕان) کراوەتەوە.[٢]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ عەباس، عەزاوی. بە عەرەبی: تأریخ علم الفلک.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «ئامادەیی "ئەمین فەیزی كوڕان" سه‌ردانی زانكۆی جیهان-سلێمانیان كرد». Cihan University of Sulaimaniya (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • کتێبی: ناودارانی کورد، نووسینی:میر بەسری، وەرگێڕانی بۆ کوردی: عەبدولخالق عەلائەددین، شوێنی دەرچوون: سلێمانی، ٢٠٠٢ لاپەڕە/١١٦