پێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی
شاری سلێمانی لە ڕێڕەوی دامەزراندن و پەرەسەندن و پێدا چەسپاندنی خۆیدا لە کۆڕی شارستانێتی و پێشڕەویدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو هێشتۆتەوە. بۆ سەردەمی بابان و دامەزراندنی شار و ماوەیەکیش لە ساڵانی دەوڵەتی عوسمانی هەموو مەلا و زاناکان شاعیر و نووسەر بوون یان هەموو شاعیر و نووسەرەکان مەلا و زانا بوون. بۆ پاش ئەو سەردەمەش مزگەوت لە بەخشینی شاعیر و نووسەر نەکەوت و قوتابخانەی تازەش گەلێک بلیمەتی بەخشی و مەڵبەندێکی وەکو زانستی وایکرد کە زۆر لە نەخوێندەواران بچنە ڕیزی شاعیران.[١]
لیستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی
دەستکاریئەم لیستە وەرگیراوە لە سەرچاوەی (کتێبی شاری سلێمانی ٢٠٠ ساڵ).[٢]
ژمارە | ناو | ژیان | وێنە | پیشە | شوێن | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | نالی | ١٨٠٠ - ١٨٧٣ ز | هۆنراوەنووس, نووسەر، بیرکاریزان و وەرگێڕ. | خاک و خۆڵ، شارەزوور | دامەزرێنەری قوتابخانەی شیعری بابان و گەورە شاعیری سۆران. | |
٢ | مەحوی | ١٨٣٠ – ١٩٠٦ | هۆنراوەنووس، زانای ئایینی، فەیلەسووف، | باڵخ، ماوەت | یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە. | |
٣ | سالم | ١٨٠٠–١٨٦٦ | هۆنراوەنووس | سلێمانی | ھۆنراوەنووسێکی کلاسیکی زمانی کوردی بووە | |
٤ | پیرەمێرد | ١٨٦٧- ١٩٥٠ | هۆنراوەنووس | سلێمانی، ئەستەمبوڵ | شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو | |
٥ | شێخ مەحموودی حەفید | ١٨٨١-١٩٥٦ | یەکەم مەلیکی کوردستان | سلێمانی | شێخ مەحمود بەرزنجی سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی، حکومەتێکی کوردیی پێکھێنا و دوو شۆڕشی دژی حوکمی بریتانیا کرد. دوو ساڵی پێ چوو تا دەسەڵاتی بریتانی توانی ڕاپەڕینەکانی سەرکوت بکات. | |
٦ | محەممەد ئەمین زەکی بەگ | ١٨٨٠-١٩٤٨ | مێژوونووس و سیاسەتوان | سلێمانی، دەوڵەتی عوسمانی | بە تورکی و عەرەبی و کوردی سەبارەت بە مێژووی جەنگ و لەشکر و مێژووی ڕامیاری و کوردستان خاوەنی بەرھەمی بەنرخە. ئەمین زەکی بەگ ئارەزووی لە ھۆنراوە، وێژە، خۆشنووسین و نیگارکێشان بووە و زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئێنگلیزی، ئەڵمانی و فەڕەنسی زانیووە و لەبەر زیرەکی و لێوەشاوەیی بە «زەکی» ناوبانگی دەرکردووە. |
سەرچاوە
دەستکاری- کتێبی: شاری سلێمانی ٢٠٠ ساڵ - نووسین و کۆکردنەوەی - ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە /٢٠١١.