ئێرج قوبادی (١٩٦٧ لە کرماشان - ) ھەڵبەستوان و شێوەکاری کوردی خەڵکی کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. قوبادی لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەمین کۆمەڵە ھەڵبەستی خۆی لەژێر ناوی لاوار چاپ کرد کە یەکەمین ھەڵبەستی نوێی کوردیی باشووری تێدا چاپ کرابوو.

جگە لە ھەڵبەست ئێرج قوبادی لە بواری شێوەکارییش چالاک بووە. ئەو جگە لە کرماشان لە ھەندێک وڵاتەکانی دیکە وەکوو دانمارکیش پێشانگای شێوەکاری بەڕێوەبردووە.[١] [٢]

کتێبەکان دەستکاری

  • ق‍وب‍ادی‌، ئێرج‌، لاوار: کۆمەڵە ھەڵبەستی کوردیی کرماشانی، ک‍رم‍اش‍ان: پەخشانگەی ب‍اخی ئەوری‍ش‍م‌‏‫، ١٣٧٧(=۱٩٩٨)، ‬‏‫۹۴ پ.
  • ق‍وب‍ادی‌، ئێرج‌، خانی خراوە: کۆمەڵە ھەڵبەستی کوردیی کرماشانی، تاران: پەخشانگەی یاری دانش، ١٣٩٦(=٢٠١٧)، ٩٦ پ.
  • ق‍وب‍ادی‌، ئێرج‌، دڵنیا: کۆمەڵە ھەڵبەستی کوردیی کرماشانی، تاران: پەخشانگەی یاری دانش‏‫، ١٣٩٦(=٢٠١٧)، ٩٦ پ.

سەرچاوەکان دەستکاری