حیشمەت مەنسووری جەمشیدی

حیشمەت مەنسووری جەمشیدی (٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٦ لە ئیلام - ) موعەلیم و شاعیری کوردی ناوچەی ئیلام لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە زاراوەی کوردیی باشووری و شێوەزاری کوردیی ئیلامی (فەیلی) ھۆنراوەی ھوێندووەتەوە. ئەو ھەروەھا ھونەرمەندی بەتوانا لە شێوەکاری و پەیکەرەتاشیدا بووە.[١]

حیشمەت مەنسووری جەمشیدی
لەدایکبوون٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦
ئیلام
زمانکوردی
نەتەوەکورد
بواری کارکردنشیعر، شێوەکاری، پەیکەرەتاشی

حیشمەت مەنسووری جەمشیدی لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٦ لە ئیلام لە دایک بوو، لەو شارە دەستی کرد بە وانە خوێندن و دیپلۆماکەی لە ئیلامدا وەرگرت. پاشان لە ساڵی ١٩٥٨ چوو بە کۆلێژی پەروەردە و لە ساڵی ١٩٥٩دا وەکوو موعەلیم لە دوورکەوتووترین شوێنەکانی پاریزگای ئیلامی سەربە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە وانەدانەوە و فێرکردنی مناڵەکانی کورد و تا ساڵی ١٩٩٤ کە خانەنشین بوو دەستی لە کار نەکیشاو. لە بواری ھەڵبەست و ھۆنراوەی کوردیی باشووری، حیشمەت مەنسووری جەمشیدی ھەم بە چاپی کتێب و ھەم بە دەنگی خۆی کە لە سەری کاسێت توومار دەکراو، ناوبانگێکی زۆری دەرکرد. ناوەڕۆکی ھۆنراوەکانی کێشەکانی کۆمەڵایەتی و ژیانی خەڵکی بندەستی کورد لە ناوچەکانی ھەژار و ستەملێکراو بووە.[١]

بەرھەمەکان

دەستکاری
  • ھەڵبژاردەیەک لە ھەڵبەستەکانی مەنسووری
  • بەیان دە ئاسوو

سەرچاوەکان

دەستکاری