عەلی عارف ئاغا ناسراو بە شاری لەدایکبووی ١٩١٠ شاعیرێکی خەڵکی سلێمانییە. شاری شیعرەکانی لەسەر شێوەی کلاسیکە و تێکڕای شیعرەکانی بە ڕواڵەت ئاسانن و ئەمەی وەکوو ڕێچکەیەک ھەڵبژارتووە، بە وتەی خۆی «حەزی لە شیعری ئاڵۆز و قورس نییە چونکە ھەست و مێشک ماندوو دەکەن».[١]

عەلی عارف ئاغا

لەدایکبوون١٩١٠
مەرگ١٩٩٦
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر

ژیان دەستکاری

عەلی کوڕی عارف ئاغا، کوڕی عەزیز ئاغا، لە ساڵی ١٩١٠ی زایینی، لە شاری سلێمانی، لە گەڕەکی دەرگەزێن، بنەماڵەی ئاغا تەھا لەدایک بوو. ھەتا پلەی ناوەندی خوێندوویەتی، ھەر لە سەرەتای لاویدا ھۆگری شیعری شاعیرەکانی وەکوو نالی، کوردی، سالم، شێخ ڕەزا، مەولەوی، زێوەر، بێکەس و ...بووە. بەشی زۆری شیعرەکانی، لە بابەتی دڵدارییە، و شیعری کۆمەڵایەتی و شیننامە و نیشتمانیش لەناو شیعرەکانیدا دەبینرێت.[٢]

نموونە شیعر دەستکاری

نموونە غەزەلێکی نیشتمانی:

دەمێکە گیانی ئەم قەومە پڕووکاوە لە ئازارابەڵام شێرانە ڕوو نادا بە ئازار و بەبێ زارا
بەچالاکی بەدڵپاکی خەباتی کردووە ھەردەملەدەشت و شاخ و ڕووبارا لە دێھاتا لەناو شارا
بەرامبەر ئاگر و لافاوی زەحمەت نەیبووە باکیبەمەردانەش کە وەستاوە لە ڕووی ناپاک و بەدکارا
ئەوەی ھاشە و فشەی زۆرە لە دیواخان و چاخانەئومێدی پێ مەکە بڕوا بەناو بەرد و بەناو دارا
بە کوردی تێ مەگە ھەرکەس لەڕێی ئەم خاکە پیرۆزەوەکوو کاوە فیداکاریی نەبێ ھەردەم لە کردارا[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ دیوانی شاری، سەرجەم شیعرەکانی عەلی عارف ئاغا، ئامادەکردنی ئەحمەد حسێن ئەحمەد
  2. ^ دیوانی شاری، سەرجەم شیعرەکانی عەلی عارف ئاغا، ئامادەکردنی ئەحمەد حسێن ئەحمەد
  3. ^ "گیانی ئەم قەومە". books.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-06-20.
  • دیوانی شاری، سەرجەم شیعرەکانی عەلی عارف ئاغا، ئامادەکردنی ئەحمەد حسێن ئەحمەد

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری