خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران

(لە خۆپیشاندانەکانی ژینا ئەمینیەوە ڕەوانە کراوە)

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران کە ھەروەھا بە شۆڕشی ژینا[١٥] یان شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی[١٦] ناسراوە، زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانە ناڕەزایییەکانە کە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتووەتەوە. ئەم خۆپیشاندانانە لەدوای کوژرانی کچێکی کورد بە ناوی ژینا ئەمینی ڕوویداوە کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا. ئەو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بەبۆنەی باش نەبەستنی حیجاب لەلایەن پۆلیسی ئاکاری ئیسلامیی تارانەوە دەستبەسەر کرابوو.[١٧] لە ساڵی ٢٠٢٣دا خۆپیشاندانەکان سەرکوت کران و دەسەڵاتدارانی ئێران توانیان دەسەڵاتیان بپارێزن.[١٨] ناڕەزایەتییەکان پێچەوانەی خۆپیشاندانەکانی پێشووی ئێران،[١٩] گەورەترین ھەڕەشە بۆ سەر حکوومەت[٢٠] و گەورەترین بزووتنەوەی ناڕەزایەتی[٢١] لەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ بوو.

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران
بەشێک لە دواھاتەکانی کوژرانی ژینا ئەمینی
خۆپیشاندانەکان لە تاران
ڕۆژ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ – دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٣
شوێن
  • سەرانسەری ئێران
  • خۆپیشاندانە جیھانییەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە خەڵکی ناوخۆی ئێران[١]
هۆکارکوژرانی ژینا ئەمینی
ئامانجڕووخانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی،
بنیادنانی دیموکراسی لە ئێران،
لاچوونی حیجابی زۆرەملی،
پێداچوونەوە بۆ دۆسیەی ژینا ئەمینی
میتۆدخۆپیشاندان، کۆبوونەوە، مانگرتن
ئەنجامسەرکوتی خۆپیشاندانەکان لەلایەن حکوومەتەوە
بەشداری حیزبەکان

خۆپیشاندەران

  • خۆپیشاندەران و ئازادیخوازانی گەلانی ئێران
  • ڕێکخراوەکان و پارتەکانی دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی
کەسە دیارەکان
بەبێ ڕێبەرایەتی
زیانە گیانییەکان

کوژراوەکان: لانیکەم ٥٣٩ بۆ ٦٣٢ کەس[٤][٥][٦][٧][٨]

کوژراوەکان لە بەندیخانەکان بەھۆی لێدان یان نەگەیشتنی دەرمان: لانیکەم ١٥ کەس[٩]

بڕیاری لەسێدارەدان: لانیکەم ١٠٩ کەس[١٠]

بریندارەکان: زیاتر لە ٥،٠٠٠ کەس[١١]

دەستبەسەرکراوان: لانیکەم ٦٠،٠٠٠ کەس[١٢]
کوژراوەکان: زیاتر لە ٩٠ کەس[١٣]

بریندارەکان: زیاتر لە ٢،٠٠٠ کەس[١٤]
ئامارەکان ھەتا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣

بەوتەی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ھەتا ڕێکەوتی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (2023-01-06)، لانیکەم ٥١٧ کەس[٢٢] لە ئەنجامی دەستێوەردانی حکوومەت لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، کە تەقەی ڕاستەوخۆشی تێدایە.[٢٣][٢٤][٢٥] ئەو ناڕەزاییانە بە کوشندەترین خۆپیشاندانەکان لەدوای خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ناسراوە کە بووە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ١٥٠٠ کەس.[٢٦]

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی ئەو نائارامییە بەربڵاوانەی نەک ھەر بە «ئاژاوەگێڕی» بەڵکوو بە «شەرێکی تێکەڵاو» کە دەستی دەوڵەتانی بیانی و دژبەرانی دەرەوەی وڵاتی تێدایە ناساند.[٢٧][٢٨][٢٩] ژنان، بە خوێندکارانی قوتابخانەشەوە، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە خۆپیشاندانەکاندا گێڕاوە. ناڕەزایەتییەکان بێجگە لە داواکردنی زیادکردنی مافەکانی ژنان، خوازیاری ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بوون، ئەمەش ئەو خۆپیشاندانە لە بزووتنەوە ناڕەزایییە گەورەکانی پێشوو لە ئێران جیادەکاتەوە کە ئامانجیان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان یان بوارە ئابوورییەکان بوو.[٣٠] وەڵامی حکوومەت بۆ خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان شەرمەزار کرا.

ھۆکارەکان دەستکاری

سەرەکیترین دروشمی خۆپیشاندانەکان «ژن، ژیان، ئازادی» (بە کوردیی باکووری: Jin, Jiyan, Azadî، بە فارسی: زن، زندگی، آزادی‎)[٣١] بوو، کە نیشاندەری ئەو بۆچوونەیە کە «مافەکانی ژنان لە ناوەندی ژیان و ئازادی جێگەی ھەیە».[٣٢] ئەو دروشمە لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە کاتی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردەکان بەکارھێنرا، کە نیشاندەری بۆچوونی ڕێبەری کورد، عەبدوڵڵا ئۆجەلانە کە «یەک وڵات ناتوانێت ئازاد بێت مەگەر ئەوەیکە ژنان ئازاد بن».[٣٣]

کوردەکان جەخت لەسەر بنەچەی کوردی دروشمەکە دەکەنەوە و پەیوەندی دەدەنەوە بە ناوی کوردیی ژینا ئەمینی.[٣٣] مافەکانی کوردەکان و گەلەکانی تر لە ئێران، بابەتی ناڕەزایەتییەکانی کوردەکانە کە نزیکەی ١٥٪ی دانیشتووانی ئێران پێکدێنن و زۆرینەیان موسڵمانی سوننەن. ئەو ناوچانەی کە کوردەکان تێیدا دەژین ھەژارترین ناوچەکانی ئەو وڵاتە پێکدێنن. بەکارھێنانی زمانی کوردی سنووردارە و نزیکەی نیوەی زیندانیانی سیاسی لە ئێران لە کوردەکان پێکدێت. ھەروەھا ھەستیان بە قورسایی زۆری ھێرشەکانی دژەناڕەزایەتی لەلایەن حکوومەتەوە کردووە (زۆرتری ھێرشەکانی حکوومەت لە سەردەمی خۆپیشاندانەکان بۆ سەر شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، وەکوو سنە، مەھاباد و شنۆ بووە) کە بەپێی ھەواڵەکان، حکوومەتییەکان کوردیان وەکوو ھۆکاری ئەو بزووتنەوە ناڕەزایەتییە داناوە.[٣٣]

کاتھێڵ دەستکاری

کوژراوەکان دەستکاری

سەرتاسەری ئێران دەستکاری

 
ژمارەی خۆپیشاندە کوژراوەکان بەپێی پارێزگاکان ھەتا ٨ی کانوونی یەکەم

ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوول، پارێزگاری کوردستان، ئیسماعیل زارعی کووشا سێ کوژراوی یەکەمی لە خۆپیشاندانەکاندا پشتڕاست کردەوە، و ڕایگەیاند کە لەلایەن ھێزە ئەمینییەکانەوە نەکوژراون.[٣٤] ھەتا ٢٦ی ئەیلوول، ژماردنی لێدوانی فەرمیی دەسەڵاتداران لانیکەم ١٣ کوژراویان تۆمارکردووە، لە کاتێکدا ھەواڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی ژێر دەستی حکوومەت ئاماژەیان بەوە کردووە کە لانیکەم ٤١ کەس کوژراون، کە خۆپیشاندەران و پۆلیس لەخۆدەگرێت.[٣٥] ھەتا ٢٥ی ئەیلوول، پێنج ئەندامی بەسیج لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژران.[٣٦] ھەتا ٢٦ی تشرینی یەکەم، کاتێک ئەفسەرێکی سپای پاسداران لە مەلایێر کوژرا، ژمارەی کوژراوانی ھێزە ئەمنییەکان گەیشتە ٣٣ کەس. بەپێی ئاماری ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران، ھەتا ١٧ی تشرینی یەکەم، لانیکەم ٢١٥ کەس کوژراون، لەوانەش ژن و لانیکەم ٢٧یان[٣٧] منداڵ بوون.[٣٨] بەڵگەنامەی مردن کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە دەیسەلمێنێ کە زۆریەک لەوانە بەپێی تەقەی ڕاستەقینە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئۆسلۆ ڕایگەیاند کە بەھۆی پچڕانی ئینتەرنێت، بڵاوکردنەوەی ئاماری وردتر و نوێتر ئەستەمە.[٢٤] بەپێی ئاماری کۆمەڵەی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ھەتا ١٤ی تشرینی یەکەم، لانیکەم ٢٣٣ خۆپیشاندەر بەدەستی ھێزەکانی ڕژێم کوژراون کە ئەم ژمارەیە ٣٢ منداڵ دەگرێتەوە.[٣٩] جگە لە ژینا ئەمینی، مردنی چەند کچێکی خۆپیشاندەر لەلایەن میدیاکانەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان باسیان لێکراوە، لەوانە نیکا شاکەرەمی، حەدیس نەجەفی و سارینا ئیسماعیلزادە.[٤٠] بەوتەی بنەماڵەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان، دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئێران بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەی قوربانییەکان و بە ھەندێک ڕاپۆرتی نادروست وەکوو خۆکوژی یان ڕووداوی ھاتوچۆ، کوشتنی خۆپیشاندەرانیان پەردەپۆش کردووە.[٤١][٤٢]

ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ میدیا حکوومەتییەکان بە درۆ ھەوڵیان داوە کە بانگەشەی ئەوە بکەن کە چەند خۆپیشاندەرێکی کوژراو لە ڕاستیدا میلیشیاکانی بەسیجی دڵسۆز بوون کە لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە کوژراون و گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکانیان و ھەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە کە ئەگەر ھاوکارییان نەکەن.[٤٣]

ژمارەی قوربانییەکان بەپێی پارێزگا،
بەپێی ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤی ئێران[٤٤][ئ]
پارێزگا کوژراوەکان
سیستان و بەلۆچستان ١٣٦
تاران ٧٧
کوردستان ٥٧
ئازەربایجانی ڕۆژاوا ٥٦
مازەندەران ٤٢
ئەلبورز ٣٢
گێڵان ٢٩
کرماشان ٢٤
ئەسفەھان ١٩
خووزستان ١٨
فارس ١٥
خۆراسانی ڕەزەوی ٩
ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات ٥
قەزوین ٥
زەنگان ٣
لوڕستان ٣
مەرکەزی ٣
کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد ٣
ھەمەدان ٢
ئەردەوێڵ ٢
ئیلام ٢
بووشێھر ٢
ھورمزگان ٢
گوڵستان ٢
سمنان ١
خۆراسانی باکوور ١
سەرجەم ٥٥١

سەدان ژن لەلایەن حکوومەتەوە دەستبەسەر کران و لێیان درا. دەسەڵاتداران بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی درۆ لە خۆپیشاندەرە دەستبەرکراوەکان، ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپیان بەکارھێنا.[٢٣][٤٥][٤٦][٤٧] ھەتا ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (2022-10-13)، بەپێی ھەواڵی حکوومەتیی ئێران زیاتر لە ھەزار کەس دەستبەسەر کراون. بەپێی ئاماری لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان، لانیکەم چل ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون.[٤٨] سەرچاوە نادیارەکان کە لەلایەن سی بی ئێس نیووزەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە زۆرێک لە خۆپیشاندەران بەھۆی ترسێکی گونجاو لە زیندانیکردن، ڕەتیدەکەنەوە کە داوای ھاوکاریی پزیشکی بکەن.[٤٩]

کوردستان دەستکاری

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ھەنگاو،[٥٠][٥١][٥٢][٥٣] لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە (١٦ی ئەیلوول) کوژراوەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەم کەسانە بوون:

شار ژمارەی کوژراوەکان ناوی کوژراوەکان
سنە ٢٢ داریووش عەلیزادە، پەیمان مینبەری، محەممەد ئەمینی، یەحیا ڕەحیمی، عەزیز مورادی، ڕامین فاتیحی، محەممەد شەریعەتی،[ا] محەممەد کەیوان دەروێشی، محەممەد لوتفوڵڵاھی، سارینا ساعیدی،† ئیبراھیم میرزایی،[ب] موئمین زەندکەریمی،† حەمید گوڵی، زانیاری ئەڵڵامواردی، عیسا بیگلەری،[پ] شاھۆ بەھمەنی، ئارام حەبیبی، ئومێد حەسەنی، فەرھاد خوسرەوەی،[ت] حەسەن عەبدپەنا، ئیمان بێھزادپوور، فەردین بەختیاری
بۆکان ٢١ کەمال فەقیھی، سامان قادربەیگی، سالار موجاویر، ئەسعەد ڕەحیمی، محەممەد حەسەنزادە، ھەژار مام خوسرەوەی، ئەمجەد عینایەتی، ھیوا جانجان، میلاد مەعرووفی، مستەفا شەعبانی، شەھریار محەممەدی، سولەیمان شوکری، غەفوور مەولوودی، سەعدی شاڕۆخیفەر، ھێمن ئەمان، ئیبراھیم شەریفپوور، ئاوات قادرپوور، ڕۆشنا ئەحمەدی، شێرکۆ سوڵتانی، سەعید پیرموغانی، شێرزاد ئەحمەدینەژاد
مەھاباد ١٥ ئیسماعیل مەولوودی، کوبرا شێخ سەقا، زانیار ئەبووبەکری، شاھۆ خزری، فریشتە ئەحمەدی،[ج] مەسعوود ئەحمەدزادە، فایەق مام قادری، ئازاد حەسەنپوور، محەممەد ئەحمەدی گاگەش، کەمال ئەحمەدپوور، مێھران ڕەحمانی، ڕێباز ساڵحیوەند، شەماڵ خەدیریپوور، شۆڕش نیکنام، فەرزین مەعرووفی
کرماشان ١٠ مینوو مەجیدی،[چ] ڕەزا شەھپەرنیا، ئەمیرحوسێن بەساتی،† ئارمین سەیادی،† سینا نادری، ڕامین کەرەمی،[ح] کورووش پاژخ،[خ] ئەردەڵان قاسمی،[د] حوسێن محەممەدی، ئایناز جەواھیری
جوانڕۆ ١٠ عیرفان کاکایی، لوقمان کاکەیی، بەھالدین وەیسی،† جەوھەر فەتاحی، ئیسماعیل گوڵعەنبەر، تەحسین میری، جەمال ئەعزەمی، مەسعوود تەیمووری، حیسام حوسێنی، سرووش سەیدی
پیرانشار ٩ زەکەریا خەیاڵ،† سەمەد بەرگینیا، کۆمار دەرئوفتادە،† ئەمیر فەراسەتی شاد، جەلال قوربانی، تاھیر عەزیزی، کاروان قادرشوکری،† دیانا مەحموودی،† حەیدەر مەحاڵی
ورمێ ٨ فەرجاد دەروێشی، عەبدوڵڵا مەحموودپوور،† دانش ڕەھنما، مەتین عەبدوڵڵاپوور، نیما شەفیقدووست،[ر] نەسیم سەدیقی،[ڕ] مەھدی زاھیدی، پوویا شەیدا†
دیواندەرە ٦ فوئاد قەدیمی، موحسین محەممەدی، فوئاد سواری، حەبیبوڵڵا فەتحی، جەمشید فەتحی، ئیبراھیم سەدری
شنۆ ٥ ئەمین مەعرەفەت،† میلاد حەقیقی، سەدرەدین لیتانی، عەبدولسەلام قادر گەلوان، سامان قادرپوور
سەقز ٥ فەرەیدوون مەحموودی، ئیسماعیل دزوار، دانیال پابەندی،† عەبدولڕەحمان بەختیاری، محەممەد حوسێنی
کامیاران ٥ فوئاد محەممەدی، بورھان کەرەمی، سەعید مورادی، جەعفەر قوربانی، ڕەزا کازمی†
ئارووناوا ٤ سەعید محەممەدی، ئەمیر فوولادی،† ئیمان محەممەدی، عەلیڕەزا کەریمی
بانە ٤ موتەلیب سەعیدپەیڕەو، فەرەیدوون فەرەجی،[ز] داستان ڕەسووڵ محەممەد ئاقا،[ژ] ئاسۆ قادری[س]
مەریوان ٤ موختار ئەحمەدی، نەسرین قادری، جەبار فەرقیزادە، سەتار ڕەحیمی
ئیلام ٣ موحسین قەیسەری، محەممەد عەبدوڵڵاھی، یاسر جەعفەری
سەردەشت ٣ ھێمن حەمزە،[ش] شەھریار عادلی، بەرزین حەمزەزادە
سونقوڕ ٢ ڕۆزبێ خادمیان، محەممەد زارعی
قۆچان ٢ عەلی موزەفەری سالانقۆچ،† مەھدی بەبرنەژاد
کەنگەوەر ٢ عیرفان خەزائی، ئیحسان قاسمیفەر
دێولان ٢ ڕەزا لوتفی، موحسین نیازی
تیکاب ٢ سامان محەممەدی، عەلی ئابیار
تازاوای سەلاس ١ ئاریەن موریدی
قەسری شیرین ١ ئەفشین ئاشام
سەحنە ١ سەپێھر ئەعزەمی
سەرجەم ١٤٧

† = منداڵ (لە کاتی کوژراندا تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە)

ھەروەھا ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە شوێنەکانی تری ئێران کوژراون، ئەمانەی ھەتا ئێستا ناسراون (سەرجەم ٣ کەس) ئەم کەسانە بوون:

ناو شوێنی لەدایکبوون شوێنی کوژران
عەلیڕەزا فەتحی سونقوڕ قەزوین
نگین عەبدولمەلەکی قوروە ھەمەدان
محەممەد مەھدی (کۆمار) کەرەمی نەزەرئاباد[ع] کەرەج[غ]

لە کولتووردا دەستکاری

مۆسیقا دەستکاری

شاھین نەجەفی لە ٢٥ی ئەیلوول، گۆرانییەکی بەناوی «ھەشتادیا»[٥٤] (منداڵانی دەیەی ھەشتا) بڵاوکردەوە. شێروین حاجیپوور گۆرانیی بەرایێی وەک کلیپێک بڵاوکردەوە کە لە چەندین پلاتفۆرمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و بە ملیۆنان بینەری پەیدا کرد. حاجیپوور چەند ڕۆژێک دواتر لە ٢٩ی ئەیلوولدا دەستبەسەر کرا و دوای سڕینەوەی ڤیدیۆی گۆرانییەکەی، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. چەندین تۆڕی ڕاگەیاندن ئەو گۆرانییەیان وەکوو «سروودی خۆپیشاندانەکان» ناو بردووە.[٥٥] ئێبی، ناسر ڕەزازی، شاھین نەجەفی و پێدرام شەھلایی گۆرانییەکیان بەناوی «وەرە مەیدان» بەزمانی کوردی، بەمەبەستی پاڵپشتیی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە.[٥٦][٥٧] چیا مەدەنی گۆرانییەکی بەناوی بۆ… بەمەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە. ئەو گۆرانییە وەکوو وەڵامێک بۆ گۆرانیی بەرایێ لە شێروین حاجیپوور تۆمار کراوە کە لە گۆرانییەکەیدا سەرەڕای پاڵپشتیکردن لە ناڕەزاییەکانی خەڵک، سەبارەت بە کێشەی ستەمی نەتەوایەتی لە ئێران و داخوازییەکانی گەلانی نافارس بێدەنگ مابوو و قسەی نکردبوو. چیا مەدەنی لەم گۆرانییە ھەوڵی داوە ھەتا ھاوکات بە سپاسکردن لە حاجیپوور، سەرنجی ئەو و ھەروەھا بەردەنگەکانی دیکە بەرەو ستەمی نەتەوایەتی ڕابکیشێت و بەشێک لە ستەمێک کە ڕووبەڕووی گەلی کورد و گەلانی دیکە وەکوو عەرەب، بەلۆچ، لوڕ، تورک و ئەوانەی تر لەژێر حکوومەتی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی دەبێتەوە بە زمانی گۆرانی و مۆسیقا دەریببڕێت.[٥٨] چیا مەدەنی ئەو گۆرانییەی بۆ ژینا ئەمینی پێشکەش کرد.[٥٩]

وەرزش دەستکاری

یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەری سێنیگال لە ٢٧ی ئەیلوول، جلی ڕەشی بێ نیشانەیان لەبەر کرد. بەوەیکە ھەندێک لە ئەندامانی یانەکە لە تویتێکدا ھاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ خۆپیشاندەران ڕاگەیاندبوو، ئەو جلانە بەشێوەیەکی بەرفراوان وەکوو نیشاندانی زیاتری ھاوسۆزی لەگەڵ خۆپیشاندەران لێکدرایەوە.[٦٠][٦١] بەپێی زانیاریی ئێران ئینتەرنەشناڵ، لەدوای دەستبەسەرکردنی کاپیتانی خانەنشین حوسێن ماھینی، بەشێک لە ئەندامانی یانەی پێرسپۆلیس لە یارییەکدا قۆڵبەستی ڕەشیان لەبەرکرد و بەھۆیەوە دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بانگھێشت کران.[٦٢] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ھاندەرانی یانەی بۆروسیا دۆرتموند ھەندێک پۆستەر و وێنەیان بۆ پاڵپشتیکردن لە سارینا ئیسماعیلزادە و ژنانی ئێران نیشاندا.[٦٣][٦٤][٦٥]

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢، پاڵەوانێتیی شاخەوانیی ئاسیا کە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم لە سێئول بەڕێوەچوو، شاخەوانێکی ئێرانی بەناوی ئێلناز ڕێکابی بەھۆی ئەوەی بەبێ حیجاب پێشبڕکێی کرد سەرنجی وڵاتانی نێونەتەوەیی بردە لای خۆی. ئەو دواتر گەڕایەوە تاران و لە فڕۆکەخانەی تاران لەلایەن جەماوەرێکی زۆری چەپڵە لێدەرەوە وەک پاڵەوان پێشوازی لێکرا. ڕێکابی ڕایگەیاندووە کە ئەو کارە مەبەست لێی ڕەمزی نەبووە و بە ئاشکرا ئیدیعای کردووە کە پەلە بووە و بە هەڵە باڵاپۆشەکەی کەوتووەتە خوارەوە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان ڕایانگەیاند کە ڕێکابی بە زۆرەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ناچار کراوە وابڵێت. ھەتا ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (2022-10-21)، بەوتەی بی بی سی و فەڕەنسا ٢٤ ڕێکابی لەژێر دەستبەسەرکردنی ماڵەوە بووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند کە ڕێکابی لە ماڵەکەی خۆی بووە چۆنکە پێویستی بە پشوودان بووە.[٦٦][٦٧]

دروشمەکان دەستکاری

ئەم دروشمانەی کە بە زمانە جۆراوجۆرەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەکارھاتوون لە خوارەوە ڕیزبەندی کراون:[ف]

دروشمە کوردییەکان

دروشمە فارسییەکان

  • زن، زندگی، آزادی[٨٣][٤٦] (ژن، ژیان، ئازادی)
  • مرد، میهن، آبادی[٨٤] (پیاو، نیشتمان، ئاوایی)
  • آزادی آزادی آزادی[٤٦][٨٥] (ئازادی ئازادی ئازادی)
  • مرگ بر دیکتاتور[٨٦][٢٩][٤٦][٨٣] (مردن بۆ دیکتاتۆر)
  • مرگ بر خامنه‌ای[٨٧][٨٣] (مردن بۆ خامنەیی)
  • ننگ ما، ننگ ما، رهبر الدنگ ما[٨٨] (نەنگی ئێمە، نەنگی ئێمە، ڕێبەری ئەلدەنگی ئێمە)
  • توپ تانک فشفشه، آخوند باید گم بشه[٢٩][٨٩] (تۆپ تانک فشفشە، ئاخووند دەبێ ون بێت)
  • هیز تویی، هرزه تویی، زن آزاده منم[٩٠] (حیز تۆی، ناپاک تۆی، ژنی ئازاد منم)
  • می‌جنگیم، می‌میریم، ایران رو پس میگیریم[٨٩][٤٦] (شەڕ دەکەین دەمرین، ئێرانی وەردەگرینەوە)
  • وای به روزی که مسلح شویم[٩١] (وێی بەم ڕۆژەی کە ببینە چەکدار)
  • خامنه‌ای حیا کن، مملکت رو رها کن[٩٢] (خامنەیی شەرم بکە، وڵاتی بەجێبھێڵە)
  • خامنه‌ای ضحاک، می‌کِشیمت زیر خاک[٨٩] (خامنەییی زوحاک، دەتبەینە ژێری خاک)
  • مجتبی بمیری، رهبری رو نبینی[٩٣] (موجتەبا بمری، ڕێبەری نەبینی)
  • این آخرین پیامه، هدف خود نظامه[٩٤] (ئەمە ئاخرین پەیامە، ئامانج خوودی حکوومەتە)
  • امسال سال خونه، سیدعلی سرنگونه[٩٥][٢٩] (ئەمساڵ ساڵی خوێنە، سەید عەلی دەڕووخێت)
  • می‌کشم می‌کشم، هرآنکه که خواهرم کشت[٩٦] (دەکوژم دەکوژم، ھەر ئەوەی کە خوشکمی کوشت)
  • خامنه‌ای قاتله، حکومتش باطله[٩٦] (خامنەیی بکوژە، حکومەتەکەی پووچەڵە)
  • از کردستان تا تهران، ستم علیه زنان (لە کوردستانەوە ھەتا تاران، ستەم لە دژی ژنان)
  • از کردستان تا تهران، خونین تمام ایران[٩٦][٩٧] (لە کوردستانەوە ھەتا تاران، خوێناوییە ھەموو ئێران)
  • نه روسری نه توسری، آزادی و برابری[٩٦] (نە ڕووسەری نە تووسەری، ئازادی و یەکسانی)
  • این همه سال جنایت، مرگ بر این ولایت[٨٩] (ئەم ھەموو ساڵە تاوانکردن، مردن بۆ ئەم ویلایەتە)
  • ایرانی داد بزن، حقت رو فریاد بزن[٨٩] (ئێرانی دەنگ ھەڵێنە، بۆ مافت دەنگ ھەڵێنە)
  • خامنه‌ای یزید شده، یزید روسفید شده (خامنەیی بووەتە یەزید، یەزید ڕووسپی بووە)
  • ما همه مهسا هستیم، بجنگ تا بجنگیم[٩٨][٩٩] (ئێمە ھەموومان مەھساین، شەڕ بکە ھەتا شەڕ بکەین)
  • مهسا امینی، روحت شاد[١٠٠] (مەھسا ئەمینی، ڕۆحت شاد)
  • رضاشاه، روحت شاد (ڕەزا شا، ڕۆحت شاد)
  • اگه با هم یکی نشیم، یکی یکی تموم می‌شیم[١٠١] (ئەگەر نەبین بە یەک، لەناو دەچین یەک بە یەک)
  • جمهوری اسلامی، نمی‌خوایم نمی‌خوایم[٩٦] (کۆماری ئیسلامیمان، ناوێت ناوێت)
  • ما از ایران نمی‌ریم، ایران رو پس می‌گیریم[٩٥] (ئێمە لە ئێران ناڕۆین، ئێرانی وەردەگرینەوە)
  • کردستان کردستان، چشم و چراغ ایران[١٠٢] (کوردستان کوردستان، چاو و چرای ئێران)
  • بیکاری، بیگاری، حجاب زن اجباری[١٠٣] (بێکاری، بێگاری، حیجابی ژن زۆرەملێ)
  • ایرانی باغیرت، حمایت حمایت (ئێرانی بەغیرەت، پشتگیری پشتگیری)
  • نترسید نترسید، ما همه باهم هستیم (مەترسن مەترسن، ئێمە ھەموومان لەگەڵ یەکین)
  • فقر و فساد و بیداد، مرگ بر این استبداد (ھەژاری و گەندەڵی و نادادپەروەری، مردن بۆ ئەم ستەمکارییە)
  • از کردستان تا تبریز، صبر ما گشته لبریز[٩٦] (لە کوردستانەوە ھەتا تەورێز، ئارامگرتنمان کۆتایی پێھاتووە)
  • از کردستان تا تبریز، فقر و فساد و تبعیض (لە کوردستانەوە ھەتا تەورێز، ھەژاری و گەندەڵی و جیاوازی)
  • مرگ بر ستمگر، چه شاه باشه چه رهبر[١٠٤] (مردن بۆ ستەمکار، شا بێت یان ڕێبەر)
  • با اینکه دوریم از وطن، پشت شماییم هموطن (بەوەیکە دوورین لە وڵات، لە پشت ئێوەین ھاونیشتمانی)[ڤ]

دروشمە ئازەربایجانییەکان

  • آذربایجان اویاخدی، کوردستانا دایاخدی[٩٥] (ئازەربایجان ھۆشیارە، پاڵپشتی کوردستانە)
  • آزادلیق، عدالت، میلی حوکومت[٩٥] (ئازادی، یەکسانی، حکوومەتی نیشتمانی)
  • بیز اولمییە حاضیروخ، بابکین سربازیوخ[٩٥][١٠١] (ئامادەین بمرین، سەربازی بابەکین)
  • آذربایجان میلتی، چکممز بوو ذیلتی (گەلی ئازەربایجان، ئەو ستەمە قەبووڵ ناکات)
  • نه شاه‌چیام نه شیخ‌چی، میللت‌چی‌ام میللت‌چی[١٠٥] (نە لایەنگری شام نە شێخ، لایەنگری گەلم گەل)

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ ئامارەکان ھەتا ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بووە، کە ٥٥١ کوژراو لەخۆدەگرێت و لەناویاندا ٦٨ کەسیان منداڵ بوون.
  2. ^ خەڵکی مووژژ
  3. ^ خەڵکی دێولان
  4. ^ خەڵکی سەوڵاوا
  5. ^ خەڵکی کرماشان
  6. ^ خەڵکی نەڵاس
  7. ^ خەڵکی قەسری شیرین
  8. ^ خەڵکی سەرپێڵی زەھاو
  9. ^ خەڵکی ئارووناوا
  10. ^ خەڵکی گیەڵان
  11. ^ خەڵکی سەڵماس
  12. ^ خەڵکی ساینقەڵا
  13. ^ خەڵکی سەقز
  14. ^ خەڵکی گوندی مەروێ لە قەزای شارباژێڕ لە باشووری کوردستان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی موتەلیب سەعیدپەیڕەو چووبووە شارستانی بانە، ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
  15. ^ خەڵکی ڕەبەت
  16. ^ خەڵکی بێوران
  17. ^ بە ڕەچەڵەک خەڵکی بیجاڕ
  18. ^ لە کەرەج بەتۆمەتی کوشتنی بەسیجییەک دەستبەسەر کرا و دواتر لەسێدارە درا.
  19. ^ لە شارە کوردییەکان، ئازەربایجانییەکان و نەتەوەکانی دیکە؛ بێجگە لە دروشمەکان بە زمانی زگماکیی خەڵکی شارەکە، دروشمە فارسییەکانیش بەکارھێنراون کە ئەو دروشمە فارسییانەی لە خوارەوە نووسراون تەنیا لە ناوچە فارسی زمانەکان بەکارنەھێنراون و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێران بەکاربردراون.
  20. ^ دروشمێکی کۆبوونەوەکانی دەرەوەی وڵاتی ئێران

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Worldwide protests continue after the death of 22-year-old Mahsa Amini". USA Today. 24 September 2022. Retrieved 25 September 2022.
  2. ^ نقش لباس‌شخصی‌ها در اعتراضات؛ از سال ۷۶ تا امروز(fa). آفتاب‌نیوز.
  3. ^ پیشمرگ‌های مسلمان کُرد علیه تجزیه‌طلبان(fa). فرهیختگان.
  4. ^ خبرگزاری هرانا | زن، زندگی، آزادی؛ گزارش تفصیلی از ۸۲ روز اعتراض در سراسر ایران - خبرگزاری هرانا(en). سەردان لە ڕێکەوتی 2023-02-14.
  5. ^ ثبت هویت ۵۳۷ تن از کشته‌شدگان اعتراضات؛ ۱۰۵ معترض در خطر اعدام(fa). صدای آمریکا. سەردان لە ڕێکەوتی 2023-04-06.
  6. ^ فرماندهان سپاه: سرکوب باید تشدید شود؛ مقامات هم فکر کردند «کار نظام تمام» است(fa). رادیو فردا (لە ڕێکەوتی 2023-07-15). سەردان لە ڕێکەوتی 2023-09-30.
  7. ^ اذعان حسین سلامی به «سازماندهی و استفاده از بازنشستگان سپاه پاسداران» در سرکوب اعتراضات(fa). رادیو فردا (لە ڕێکەوتی 2023-09-29). سەردان لە ڕێکەوتی 2023-09-30.
  8. ^ https://web.archive.org/web/20230404163757/https://iranhrs.org/%D8%A8%DB%8C%D8%B4-%D8%A7%D8%B2-%DB%B4%DB%B0-%D8%B4%D9%87%DB%8C%D8%AF-%D8%B1%D8%A7%D9%87-%D8%A2%D8%B2%D8%A7%D8%AF%DB%8C-%D8%AF%D8%B1-%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%B6%D8%A7%D8%AA-%D8%B3%D8%B1%D8%A7/
  9. ^ گزارش تحقیقی: دست‌کم ۱۵ معترض در بازداشت کشته شده‌اند؛ فشار و «شکنجه» برای گرفتن اعتراف(فارسی). صدای آمریکا. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  10. ^ هشدار نهاد حقوق بشری: ۱۰۹ معترض ایرانی در خطر اعدام هستند(فارسی). صدای آمریکا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  11. ^ شمار کشته‌های خیزش سراسری علیه جمهوری اسلامی به ۲۲۴ نفر رسید(فارسی). ایندیپندنت فارسی.
  12. ^ شیوا محبوبی: حداقل ۶۰ هزار نفر تا کنون در کل ایران دستگیر شده‌اند (بە فارسی), retrieved 2022-11-29
  13. ^ دادستان کل کشور: بیش از ۹۰ نیروی انتظامی و بسیج در فتنه اخیر شهید شدند. ایرنا.
  14. ^ اعلام آمار رسمی تعداد مجروحان و شهدای پلیس در ناآرامی‌های اخیر(فارسی). انصاف‌نیوز.
  15. ^ لەگەڵ ڕووداوەکاندا: شۆڕشی ژینا (بە کوردی), retrieved 2022-11-05
  16. ^ بەبۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” سیمینارێک بەڕێوەچوو (بە کوردی), retrieved 2023-12-18
  17. ^ "EU concern over woman who died after being stopped by morality police". euronews (بە ئینگلیزی).
  18. ^ Hafezi, Parisa (12 September 2023). "What has changed in Iran one year since Mahsa Amini protests erupted?". Reuters. Retrieved 25 September 2023.
  19. ^ Nimoni, Fiona (16 September 2023). "Mahsa Amini: Protesters mark one year since death of Iranian student". BBC News. Retrieved 24 September 2023.
  20. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Guardian6November نەدراوە
  21. ^ Moaveni, Azadeh (7 August 2023). "Letter from Iran The Protests Inside Iran's Girls' Schools". The New Yorker. Retrieved 24 September 2023.
  22. ^ "Iran hangs two men accused of killing security agent during protests". Reuters. 7 January 2022. Retrieved 17 January 2023.
  23. ^ ئ ا "اعتراضات در ایران؛ شمار کشته‌شدگان به دست‌کم ۱۰۰ تن رسید" اعتراضات در ایران؛ شمار کشته‌شدگان به دست‌کم ۵۰ تن رسید [Protests in Iran; The Number of Those Killed has Risen to at least 50 people]. Iran Human Rights (بە فارسی). Archived from the original on 24 September 2022. Retrieved 23 September 2022.
  24. ^ ئ ا "Death toll grows in Iran as Mahsa Amini protests continue for 10th night". The Guardian. 26 September 2022. Archived from the original on 26 September 2022. Retrieved 26 September 2022.
  25. ^ "76 deaths, 1,200 arrests in Iran response to protests". rte.ie (بە ئینگلیزی). 26 September 2022. Archived from the original on 27 September 2022. Retrieved 27 September 2022.
  26. ^ "Eʿterāżāt dar Irān; Afzāyeš-e Āmār-e Koštešodegān be biš az 30 Hamzamān bā Eḫtelāl dar Internet" اعتراضات در ایران؛ افزایش آمار کشته‌شدگان به بیش از ۳۰ نفر همزمان با اختلال در اینترنت [Protests in Iran; The Number of Those Killed has Increased to over 30 People Simultaneously With Internet Blackout]. Iran Human Rights (بە فارسی). Archived from the original on 22 September 2022. Retrieved 22 September 2022.
  27. ^ Motamedi, Maziar (3 October 2022). "Iran's Khamenei blames Israel, US in first comments on protests". Aljazeera. Archived from the original on 3 October 2022. Retrieved 3 October 2022.
  28. ^ Tisdall, Simon (8 October 2022). "Iran's brave young women must break their own chains. The west won't help". The Guardian. Archived from the original on 8 October 2022. Retrieved 8 October 2022.
  29. ^ ئ ا ب پ 2022-10-26(فارسی). BBC Persian.
  30. ^ "Cleric killed in restive Iranian city, protests rage on". Reuters. 3 November 2022. Retrieved 4 November 2022.
  31. ^ فردا, رادیو (18 September 2022). "Ḫašm-e ʿOmūmī az Ǧānbâḫtan-e Mahsā Amīnī; Moʿtareżān-e Šoʿār "Zan, Zendegī, Āzādī" sar Dādand" خشم عمومی از جان‌باختن مهسا امینی؛ معترضان شعار «زن، زندگی، آزادی» سر دادند [Public Outcry over the Death of Mahsa Amini; Protestors Chanted the Slogan "Woman, Life, Freedom"]. رادیو فردا (بە فارسی). Archived from the original on 18 September 2022. Retrieved 23 September 2022.
  32. ^ "Woman, Life, Freedom protest slogan". Britannica. Retrieved 3 October 2023.
  33. ^ ئ ا ب Bayram, Seyma; Mohtasham, Diba (27 October 2022). "Iran's protesters find inspiration in a Kurdish revolutionary slogan". NPR. Retrieved 3 October 2023.
  34. ^ Motamedi, Maziar. "Iran confirms first deaths in protests over Mahsa Amini's death". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 24 September 2022. Retrieved 27 September 2022.
  35. ^ "Iran summons UK envoy amid anti-government protests". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 25 September 2022. Archived from the original on 27 September 2022. Retrieved 27 September 2022.
  36. ^ Alkhshali, Hamdi; Karadsheh, Jomana (25 September 2022). "Fifth Iranian paramilitary member killed as president warns protesters will be dealt with 'decisively'". CNN (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 27 September 2022. Retrieved 27 September 2022.
  37. ^ "Iran Protests: At Least 215 People Including 27 Children Killed". Iran Human Rights. Archived from the original on 18 October 2022. Retrieved 12 October 2022.
  38. ^ "Iran Protests: at Least 154 Killed/Children Amongst Dead". Iran Human Rights. 4 October 2022. Retrieved 4 October 2022.
  39. ^ "Protests, Government Attack On Schoolgirls, Mark Friday In Iran". Iran International (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-15.
  40. ^ "Nika Shakarami: Iran protester's family forced to lie about death - source". BBC. October 2022. Archived from the original on 10 October 2022. Retrieved 10 October 2022.
  41. ^ "Iran's regime kills a female surgeon during doctors' protests in Tehran". 29 October 2022. Retrieved 30 October 2022.
  42. ^ "What really happened to Nika Shahkarami? Witnesses to her final hours cast doubt on Iran's story". CNN (بە ئینگلیزی). 27 October 2022. Retrieved 30 October 2022.
  43. ^ Ghobadi, Parham (4 November 2022). "Iran security forces and state media cover up protester's death - source". BBC. Retrieved 4 November 2022.
  44. ^ "One Year Protest Report: At Least 551 Killed and 22 Suspicious Deaths". Iran Human Rights. 15 September 2023.
  45. ^ "At least 36 killed as Iran protests over Mahsa Amini's death rage: NGO". Al Arabiya News. 23 September 2022. Archived from the original on 23 September 2022. Retrieved 23 September 2022.
  46. ^ ئ ا ب پ ت ج چ اعتراضات دانشجویان؛ شعار مرگ بر دیکتاتور در حضور سخنگوی دولت – DW – ۱۴۰۱/۸/۲(فارسی). dw.com. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-26.
  47. ^ "Noch mehr Tote bei Volksaufstand in Rojhilat und Iran". 25 September 2022. Archived from the original on 25 September 2022. Retrieved 24 September 2022.
  48. ^ Moshtaghian, Artemis (13 October 2022). "More than a thousand protesters have been arrested in Iran. Here are three of their stories". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 October 2022.
  49. ^ "Iran protesters shot by police so afraid to go to hospitals they're asking U.S. doctors for help online". www.cbsnews.com. 2022. Retrieved 17 October 2022.
  50. ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لە-سەر-ناڕەزایەتییەکانی-کوردستان-کوژراو-و-بریندار
  51. ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتێک-لەسەر-کوژرانی-هاووڵاتی-کورد-لە-ناڕەزایەتییەکانی-چلەی-ماتەمینی-ژینا-ەمینی
  52. ^ https://hengaw.net/so/news/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لەسەر-خۆپیشاندان-و-ناڕەزایەتییەکانی-شارەکانی-کوردستان-کوژراو-و-زیاتر-لە-هەزار-بریندار
  53. ^ https://hengaw.net/so/news/2022/12/ڕاپۆرتی-ژمارە-ی-هەنگاو-لەسەر-خۆپیشاندان-و-ناڕەزایەتییەکانی-شارەکانی-کوردستان-کوژراو-و-زیاتر-لە-هەزار-بریندار
  54. ^ "Hashtadia 27 September 2022 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە."
  55. ^ "Iran arrests musician as anthem for protests goes viral". 4 October 2022. Archived from the original on 7 October 2022. Retrieved 6 October 2022.
  56. ^ Hunermendên Kurd û Îranî ji bo xwenîşandanên Îranê, stranek straye(کوردیی باکووری). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
  57. ^ ابی، ناسر رەزازی، شاهین نجفی و پدرام شهلایی سرودی “وەرە مەیدان” ( بە میدان بیا). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
  58. ^ ڕادیۆ زەمانە: نقومبوونی ستەمی ئتنیکی لە دادخوازیی ناوەندگەرایانەدا (بە فارسی)، نووسینی سیران مەعرووفی و بێھداد بوردبار، نووسراو لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  59. ^ گوڵان میدیا: چیا مەدەنی نوێترین بەرھەمی پێشکەش بە ژینا ئەمینی دەکات (بە فارسی)، نووسراو لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  60. ^ Norton, Tom (29 September 2022). "Did Iran's soccer team cover emblems in protest against government?". Newsweek (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 1 October 2022. Retrieved 2 October 2022.
  61. ^ "Iranians protest on and off the pitch ahead of the World Cup". DW.COM. September 2022. Archived from the original on 1 October 2022. Retrieved 2 October 2022.
  62. ^ "Khamenei Warns Of Further Crackdown As Protests In Iran Over Woman's Death Continue". RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). 3 October 2022. Retrieved 17 October 2022.
  63. ^ TheSportsGrail; Pandey, Vaishali (2022-10-09). "Who Is Sarina Esmailzadeh Borussia Dortmund Fan Killed By Iran Security Forces During Anti-Hijab Protests, Biography, Age, Family, Mother, YouTube, Twitter, News, Cause Of Death". The SportsGrail (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-08.
  64. ^ "Twitter post". Twitter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-08.
  65. ^ "Solidarity with Iran revolution prominent across soccer world". World Soccer Talk (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-08.
  66. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری BBC_climber_Elnaz_Rekabi_apology نەدراوە
  67. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Fr24_call_to_protect_climber نەدراوە
  68. ^ دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە زانکۆکانی کوردستان و ئێران بەرز و بەرزتر دەبێتەوە. کوردستان میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  69. ^ ئ ا ب ویدیوها ، شمارە 23، با هدف سرنگونی جمهوری اسلامی. پێشمەرگەکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  70. ^ ئ ا خۆپیشاندان لە مهاباد دەستیپێکردووە و فەرمانداری شارەکە گەمارۆ دراوە. ڕۆژنیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  71. ^ ویدیوها ، شمارە 24، با هدف سرنگونی جمهوری اسلامی. پێشمەرگەکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  72. ^ شب سی و دوم خیزش ایرانیان؛ تداوم اعتراض در اهواز و چندین شهر ایران. aftabkaran. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  73. ^ ئ ا بەردەوامیی خرۆشانی سەرانسەری لە ئێران و کوردستان. کوردستان میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  74. ^ تداوم قیام سراسری در کوردستان و ایران با رهبری زنان. jinhaagency. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  75. ^ ئ ا ب راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە رێژیمی تاران؛ کوردستان کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان. دارکا مازی. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  76. ^ خۆپێشاندەرانی مەهاباد دەستیان بەسەر قایمقامیەتی شارەکەدا گرت. باسنیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  77. ^ ئ ا ب خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە بەردەم ئەو زانکۆیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. کوردستان میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  78. ^ مانگرتنی هاووڵاتییان لە چلەی ماتەمینی "ژینا ئەمینـ"ـیدا لە ئێران و کوردستان بەرفراوانتر بووە. کوردستان میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  79. ^ لە مەریوان بە سروودی 'ئەی رەقیب' رێوڕەسمی چلەی گیانلەدەستدانی موختار ئەحمەدی بەڕێوەچوو. تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  80. ^ شعار زنان مهاباد خطاب به مادر اسماعیل(سمکو)مولودی:مادر برای فرزندت شیون نکن. balatarin. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  81. ^ گزارش میدانی از جوانرود: «میدان فلسطین قتلگاه بود»(فارسی). www.radiozamaneh.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  82. ^ کورد،بلوچ، آذری / آزادی، برابری. rasanknews.com (لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  83. ^ ئ ا ب خشم عمومی از جان‌باختن مهسا امینی؛ معترضان شعار «زن، زندگی، آزادی» سر دادند(فارسی). radiofarda. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-18.
  84. ^ https://ir.voanews.com/a/iran-social-media-30-sep/6769866.html
  85. ^ گسترش اعتراضات در دانشگاه‌ها؛ دانشجویان علامه: «غرق خون این وطن، کودکان در کفن»(فارسی). صدای آمریکا. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
  86. ^ اعتراضات ایران؛ شعار دانشجویان دانشگاه هنر تهران: «دریدند و دریدند، شریف رو به خون کشیدند»(فارسی). BBC Persian. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-26.
  87. ^ شلیک به خانه‌ها در تهران؛ پزشکان در شیراز: «می‌جنگیم می‌میریم ایران رو پس می‌گیریم»(فارسی). VOA News. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
  88. ^ چهاردهمین شب خیزش علیه جمهوری اسلامی: تظاهرات در دست‌کم ۱۸ شهر ایران(فارسی). independentpersian. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-02.
  89. ^ ئ ا ب پ ت گسترش اعتراضات با شعار «این همه سال جنایت، مرگ بر این ولایت»(فارسی). VOA Persian. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-20.
  90. ^ هیز تویی، هرزه تویی! دختر آزاد. mamlekate.
  91. ^ گسترش کوچه به کوچه اعتراضات در ایران با وجود سرکوب خونین نیروهای امنیتی(فارسی). iranintl. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-22.
  92. ^ زنجیره انسانی جهانی و ادامه اعتراض‌های سراسری؛ شعار دانشجویان: «شاه‌چراغ، رکس دیگه است»(فارسی). VOA Persian. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
  93. ^ شعار «مجتبی بمیری، رهبری رو نبینی» در اعتراضات دوشنبه شب تهران(فارسی). ir.voanews.com. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-20.
  94. ^ ضرب و شتم معترضان در تهران؛ اعتراضات به قتل مهسا امینی به شهرهای بزرگ ایران کشیده شد(فارسی). iranintl. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-19.
  95. ^ ئ ا ب پ ت اعتراضات سراسری شهریور در بیش از ۲۵ استان و ده‌ها شهر: ایران رو پس می‌گیریم!(فارسی). kayhan.london. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-21.
  96. ^ ئ ا ب پ ت ج شعارهای اعتراضات سراسری؛ مردم در خیابان چه می‌گویند و چه می‌خواهند؟(فارسی). iranwire.com. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-26.
  97. ^ خونین تمام ایران، از کردستان تا تهران(fa). radiofarda (لە ڕێکەوتی 2022-09-20). سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-27.‏
  98. ^ چهلمین روز کشته شدن مهسا امینی؛ مردم معترض در آرامستان سقز شعارهای ضدحکومتی سر دادند(فارسی). iranintl. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
  99. ^ چهلم مهسا امینی – چهلمین روز قیام سراسری در ایران؛ «ماهمه مهسا هستیم بجنگ تا بجنگیم!»(ئینگلیزی). tribunezamaneh. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-30.
  100. ^ قتل مهسا امینی و بیرون زدن آتش از زیر خاکستر؛ ادامه اعتراضات در شهرهای مختلف ایران(فارسی). iranintl. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-20.
  101. ^ ئ ا اعتراضات گسترده در ایران؛ عکس خمینی و خامنه‌ای در ساری پایین کشیده شد(فارسی). ir.voanews.com. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-21.
  102. ^ قتل حکومتی مهسا امینی؛ ادامه اعتراضات گسترده علیه جمهوری اسلامی؛ مقامات بجای پاسخگویی «تهدید» می‌کنند!(فارسی). سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-22.
  103. ^ پیوستن دانشجویان ایران به اعتراضات مردمی علیه قتل مهسا امینی(فارسی). farsi.alarabiya (لە ڕێکەوتی 2022-09-20). سەردان لە ڕێکەوتی 2022-09-22.
  104. ^ مهسا، جسارت و شجاعت را به قیام سراسری پیوند زد(فارسی). farsi.alarabiya. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-10-01.
  105. ^ ‎BBC NEWS فارسی on Instagram‎: "ویدیوهایی از اعتراض‌ها ۱۱ آبان در تبریز منتشر شده که نشان می‌دهد معترضان شعار می‌دهند و در خیابان‌ها هستند. یکی از شعارهای آنها این است که «نه شاه‌چیام نه شیخ‌چی، میللتچیم میللتچی» نه طرفدار شاه هستم، نه شیخ، طرفدار ملتم"‎(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی 2022-11-05.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری