هادی حەبیبی

لەدایکبوون1981
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆڵەر
ئایینئیسلام، سوننە

هادی حەبیبی لە دایک بووی ساڵی 1981ی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شاعیر و نووسەری کوردە. هادی حەبیبی لە شاری بۆکان خوێندوویەتی.

سەرەتای ژیان دەستکاری

هادی حەبیبی لە دایک بووی ساڵی 1981ی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شاعیر و نووسەری کوردە. هادی حەبیبی لە شاری بۆکان خوێندوویەتی. دواتر کارناسی مافی لە تاران وەرگرتووە. ماوەیەک هەر لە شاری بۆکاندا خەریکی ئیشی پارێزەری بووە و لە بواری وەرگێڕان و ڕەخنەی ئەدەبیدا چالاکی نواندووە. هەروەها لە بواری لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوە و لە چاپ دانی بەرهەمی هەندێک لە ئەدیبانی کورد، هەوڵی بەرچاوی داوە و گەلێک وتار و نووسراوە و وەرگێڕانی لە گۆڤار و بلاڤۆکەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا بڵاو کردۆتەوە. بێجگە لەمانە لە بواری غەزەلی نوێدا تاقیکاری و ئەزموونی خۆی لە ڕێگەی گۆڤارەکانەوە، خستۆتە بەر چاوی بەردەنگ و خوێنەرانی ئەدەبی کوردی. شێعری هادی حەبیبی تا ئێستا لەلایەن سترانبێژی ناسراوی وەک بیژەن کامکار، مەسعوود یارە و سەلاح مەنووچێهرییەوە کراوەتە مەقام و گۆرانی.

بەرھەمی چاپ‌کراو دەستکاری

  1. ڕازی مانەوەی خاک((شێعر و ژیانی مارف ئاغایی) کۆکراوەی هادی حەبیبی، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری ڕامان، هەولێر، چاپی یەکەم، 2008)
  2. پێکەنینی گەدا لە ئاوێنەی ڕەخنە و بۆچووندا (لێکۆڵینەوە لە سەر دەقی چیرۆکەکانی حەسەنی قزڵجی) پێشەکی و پێداچوونەوەی هادی حەبیبی، دەزگای چاپ و پەخشی ئامیار، سنە، چاپی یەکەم، 1395
  3. دیوانی حەقیقی (لە چاپ دانەوە و پێشەکی نووسینی هادی حەبیبی، نەشری ئامیار، سنە، 1396)
  4. دیوانی ئەحمەد موختار جاف (شاعیری نێرگسی چاو و پەرچەمی زوننار) (شەرح و لێکدانەوەی هادی حەبیبی، ئامیار، سنە، 1398)

بەرھەمی ئامادەی چاپ دەستکاری

  1. کاتژمێر چوار((کۆمەڵە چیرۆکی بیانی) وەرگێڕان).
  2. باب و کوڕ ((کۆمەڵە چیرۆکی عەرەبی) وەرگێڕان).
  3. نهێنییەکانی دەق ( (کۆمەڵە وت و وێژ) کۆکراوە و پێک هێنان).
  4. هەر خەمێکم پاییزێکە (کۆمەڵە غەزەل).


باران {{|واژە واژەی غەزەلم پەیڤی دڵی بارانە |زێدی ئەشق و بەزەیی و ماچ و بەڵێن و ژوانە |پەنجەخۆراوی لەگەڵ ڕۆحی گەڵادا دەدوێم |هەڕەتی زەردەخەنە و وەرزی لە خەو هەستانە |ڕۆژ بە ڕازاوەترین چەپکە غەزەل، شەیداتم |شەو کە دێ، واژە لە ڕووباری ئەشک میوانە |سوورگوڵی بەستە لە بەستێنی ئەویندا پشکووت |ڕۆحی سێحراوی شێعر، غەرقی شەپۆل بارانە |لە لەشی پەڕپەڕ و ژاکاوی بەهارا دەڕوێم |دەبمە هاواری هەچی دیلی سەهۆڵ بەندانە |شەونمی خۆزگە لەگەڵ خوێنی چرۆ ئاوێتەن |چارەنووسی تەمەنی خونچە بە بای زریانە |سرتەسرتی خەفەت و ڕێژنەخەیاڵی کووچە |وەرە بڕوانە کە چەند دڵگرە ئەو وەختانە!}}